فه‌رهاد پیرباڵ ... بۆنی بۆگه‌نی ده‌می ده‌سه‌ڵای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی!
Friday, 21/08/2009, 12:00
من چه‌ند دڵخۆشم کاتێک ده‌بینم گه‌نجه‌کانی ووڵاته‌که‌م له ڕاستییه‌کان تێده‌گه‌ن و هه‌ڵوێستی جوامێرانه ده‌نوێنن. فیعله‌ن ئه‌مه ڕۆژگاری خۆ ساغکردنه‌وه‌یه، ڕۆژگاری ڕووهه‌ڵماڵین و دا‌که‌نینی ده‌مامکه‌کانه. ده‌سه‌ڵاتی بۆگه‌نی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ر ئه‌م ناڕۆشنبیره ده‌رباره‌یان نییه که به‌رگرییان لێبکات، بگره چه‌ندین که‌سی ده‌ربار و کاسه‌لێسی تریان هه‌یه که میکیاجی ده‌مووچاوی ناشرین و ناشیرینی بارزانی بکه‌ن و ڕابووردی ڕه‌شی بۆ پینه‌بکه‌ن. وا به‌م زووانه یادی به‌دناوی 31ی ئابه، یادی گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی که ئه‌و بارزانییه کردی که فیرهاد پیرباڵ له ئێمه‌ی کرد به فریادڕه‌سی کوردان، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێ ئه‌م کابرایه پاکترین که‌سی کورد بێت. تڕحێو، ئه‌گه‌ر کورد دڵی خۆشبێت ڕۆشنبیری وه‌ک ئه‌م فسفسپاڵه‌وانه‌ی هه‌یه!!!
ئه‌و داخه ئه‌م کووژێت که حه‌رفێکی "دال"-یشی داناوه له پێش ناوه‌که‌یه‌وه. من ئێستا گوومانم هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و "دال"ه بۆ دوکتۆر بێت، ڕه‌نگه بۆ درۆزن بێت. یاخوود دوکتۆرا له درۆ. ئه‌م ناکه‌ڵه پیاوه که باسی فه‌ره‌نساکه‌ی ده‌کات، وه‌ک هیچی نه‌هێشتبێته‌وه وایه، وامان زانی که له‌فه‌ره‌نسا خوێندوویه‌تی، ئیتر هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی کولتوری جوانی دیموکراتی فه‌ره‌نسا بگوێزێته‌وه بۆ کوردستان ه به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌ی خۆمان. که‌چی زۆر نا جوامێرانه، ده‌ڵێت، ده‌نگ بده‌ن به مسعودی کوڕی مه‌لای دارجگه‌ره‌تاشی به بنه‌ماڵه نه‌خوێنه‌وار و دوژمن به دیموکراتی. ئه‌م ناکه‌ڵه‌پیاوه ناڕۆشنبیره ناڕۆشنفکره، که گومانی تێدا نییه که به‌م کاره‌ی سه‌لماندی که کاسه لێسه و هه‌لپه‌رسته و درۆزنه و به‌رژه‌وه‌ند په‌رسته، ئه‌و پیاوه درۆزنه‌یه که چه‌ند ساڵه مێشکی گه‌نجانی بردووه و خۆی کردووه به سووره‌ی به‌رله‌شکر و خۆی به دژی ده‌سه‌ڵات ناساندووه له لای گه‌نجان، به‌ڵام ڕۆژی ڕووداماڵین و ده‌مامکداماڵین هات و ڕووی ڕاستی ناڕاستگۆگان که‌وته ڕۆژه‌ڤه‌وه. مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌ڵێت " په‌تی درۆ کورته". جا تۆی درۆزن و ڕووڕه‌ش که‌وتیته به‌ره‌ی دژه گه‌ل و تازه له زبڵ دانی ناپاکانی گه‌ل خۆت گرته‌وه.
من پێم وایه، یان تۆ که‌سێکی زۆر که‌ر و بێ‌ئه‌قڵی که‌وتیته داوی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندی له حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردن دا به‌کاریان هێناییت، بێئه‌وه‌ی خۆت هه‌ست به‌خۆت بکه‌ییت، یان ئه‌وه‌تا به‌ڵێ ئه‌مه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆته و هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تاوی.
له‌گه‌ڵ ڕێزم دا بۆ هه‌رخوێنه‌رێک که ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێنێته‌وه و وا ده‌زانێت من جوێنی ناشرین زۆر ده‌ده‌م، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه نووسینێکه بۆ جه‌نابی ئه‌و که‌ره‌پیاوه. چونکه ئه‌و که‌ره‌پیاوه، که خۆی به ڕووشنبیر ده‌زانێت و بگره خۆیشی لێگۆڕاوه، وا ده‌زانێت فه‌یله‌سووفه، سه‌ری زمان و بنی زمانی ووشه‌ی ناشرینی وه‌ک و "که‌ر، حیز، وه هتد .. " .
ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێکی تربووایه له‌جیاتی فه‌رهاد پیرباڵ، ئێستا سه‌ری لووتی خۆی ڕه‌شکردبوو و کوردستانی به‌جێهێشتبوو، به‌ڵام چوونکه که‌رپیاوه و ته‌ڕنابێت، به‌سه‌ر خۆیشیداناهێنێت. ئه‌م نامه‌رده، له قسه‌کانی دا ده‌ڵێت، خۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت ئاڵای کوردستانی له‌سه‌ر سه‌رم داناوه؟؟؟؟؟؟
تۆخوا خه‌ڵکینه، ئه‌گه‌ر ئه‌م گێلپیاوه یه‌ک تۆز ئه‌قڵ له مه‌زه‌بی دا بووایه ئه‌م قسه‌یه‌یه‌ی ده‌کرد؟؟ یانی ئه‌مه خۆ لایخۆی ئه‌م که‌سه خۆی جیاده‌کاته‌وه له خه‌ڵک و پێی وایه ئه‌و ڕۆشنبیره و زۆر شت هه‌یه ئه‌و وه‌ک ڕۆشنبیر باشتر ده‌یزانێت و یان ڕه‌نگه خه‌ڵکی تری ساده هه‌رنه‌یزانن، به‌ڵام چاو ده‌نووقێنێت له مێژووی 31ی ئابی مسعوده‌که‌ی که ئه‌و شانازی پێوه ده‌کات و ده‌ڵێت خۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت ئاڵای کوردستان ی له‌سه‌ر سه‌رم هه‌ڵداوه. که‌چی پێشتسه‌یره که کۆمه‌ڵێ گه‌نج هه‌ڵوێستت لێوه‌ربگرن و کتێبه‌کانت بسووتێنن؟؟
بۆ نازانی هه‌ر ئه‌و مه‌سعوده بوو که هه‌موو کوردی ئیهانه‌کرد و به‌عسی هێنایه سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی که به‌خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه درووست بوو بوو؟ بیرت نایه له دوای هه‌ڵبژاردنی 1992، له په‌رله‌مان دا، یه‌کێتی ده‌یووت با ئاڵای عێراق لابه‌رین، به‌ڵام پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕازی نه‌ده‌بوو؟؟
ئه‌ی تۆ نازانیت، ئه‌ی ناڕۆشنبیر، که ئه‌و هه‌موو موباله‌غه‌یه‌یه‌ی که سه‌رۆکه نه‌خوێنه‌واره‌که‌ت ده‌یکات به ئاڵای کوردستان و سه‌ربه‌خۆییه‌وه، بۆ خۆڵخستنه چاوی خه‌ڵک و پینه‌کردنی مێژووه پڕخیانه‌ته‌کانێتی؟ که مێژووه‌کانی خیانه‌تی مسعود ئه‌وه‌نده کۆن نیه تا له‌بیرت چووبێته‌وه، یان کاسه‌لێسی خۆیانیت و له‌و که‌سانه‌ی که پاساویان بۆ ده‌هێنیته‌وه و ده‌ته‌وێت مێژووی ڕه‌شیان سپی بکه‌یته‌وه، که مسته‌حیله تازه سپی بێته‌وه.
ئه‌ی نامه‌رد، پڕوپاگه‌نده بۆ ئه‌و سه‌رۆکه ده‌که‌یت که جیاوازی کرد له‌نێوان ئه‌نفاله‌کانی گه‌رمیان و بارزان. یانی خوێنی بارزانییه‌کان خه‌ستتره، یان ئه‌وان ڕه‌سه‌نترن؟؟؟؟ بیرت نایه که مسعود خۆی به شه‌خسی چووه ژێر داره‌مه‌یتی بارزانییه‌کانه‌وه، به‌ڵام له‌وه‌ی گه‌رمیان که‌س نه‌یبینی بێته نزیک گۆڕه‌کانیشیان؟؟ ئه‌یده، ڕۆشنبیری نامه‌رد، با هه‌ڵویستێکت له‌وشته وه‌رگرتایه، نه‌ک پشت بکه‌یته ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره و ڕووبکه‌یته فیرعه‌ون و چاوه‌ڕێش بکه‌ییت خه‌ڵک به دووعاکه‌ت بڵێ ئامیین؟؟؟
من چه‌ند دڵخۆشم که خه‌ڵکه‌که‌م ئه‌وه‌نده ووشیاربوونه‌ته‌وه که هیچ شتێک هه‌ڵیان ناخه‌ڵه‌تێنێت. ئێوه سه‌یرکه‌ن، ئه‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه، ئه‌و هه‌موو نانبڕینه، ئه‌و هه‌موو ناڕۆشنبیره به‌کرێگیراوه و ئه‌و هه‌موو پاره دزراوه‌ی گه‌ل نه‌یتوانی ڕێبگرێت له ئازادبوونی ده‌نگه‌کان. ئای که چه‌ند دڵخۆش و گه‌شبینم به گه‌له‌که‌م. ئێستا گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی که به‌ڵێ کورد هووشیار بووه‌ته‌وه و چیتر ملکه‌چی فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی نابن. ڕۆژی هاتنی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر هاتووه‌ته‌وه که سه‌ری زووحاک پانبکاته‌وه و دووباره ئاگری نه‌ورۆزی ڕزگاری بۆ یه‌کجاری بکرێته‌وه.
چاوه‌ڕوان بووین، که نابه‌ڕێزت، له یادی 31ی ئابی ئه‌مساڵدا سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌کانی دژ به خیانه‌تت بکردایه، که‌چی تۆش شه‌ریکه خیانه‌تیت.
مێژووی پڕ خیانه‌تی مه‌سعوده نه‌خوێنده‌واره سه‌رۆکخێڵه‌که‌ی تۆ له‌لای هه‌موو که‌سێک دیاره، به‌ڵام ته‌نها لای خه‌ڵکی وویژدان مردووه نادیاره. بڕۆ تۆش ببه به هاوڕێی فڕه‌نسۆ حریری و که‌مال که‌رکوکی مه‌سینه هه‌ڵگری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، بزانه چی لێهه‌ڵده‌کڕێنی. خۆشییه‌که‌ی له‌وه‌دایه که مێژوو ناسڕدرێته‌وه و دووباره بنووسرێته‌وه. مه‌رد ئه‌وه‌یه که به ڕوو سووری بژی له دنیایه‌کی کاتی دا. زۆر مه‌رد و نامه‌رد هه‌ڵکه‌وتوون له‌مێژووی هه‌موو گه‌لان دا، زۆر شاعیر و ڕۆشنبیری خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر و دۆڕاو و خۆفرۆش هه‌ڵکه‌وتوون له مێژووی گه‌لان دا، کوردیش بێبه‌ش نییه. هیچ لۆژیکیك قبوڵی نییه که مه‌سعودی خیانه‌تکار پاک‌و به‌ریئه. هه‌ر له به‌کوشتدانی ڕۆڵه‌کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باکور و باشوره‌وه بگره هه‌تا جاشایه‌تی و پاره‌ی میلله‌ت دزین و چه‌ندین شتی ناشرینی تر، ئه‌م کابرایه به‌شی شێری هه‌یه تیای دا.
یانی ئه‌م کابرا نه‌خوێنده‌واره، له پێش هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانان، زۆر عه‌شایه‌رییانه هه‌ڕه‌شه‌ی کرد له ڕۆژنامه ئه‌هلییه‌کان و ووتی با هه‌ڵبژاردن ته‌واو بێت خۆمان ده‌زانین چۆن هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژنامانه ده‌که‌ین، که‌چی خه‌ڵکه که چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌دا، بێگومان خه‌ڵکه‌که‌ی که له‌وێ بوون کاسه‌لێس و ناڕۆژنامه‌وانه‌کانی پیاوی خۆی بوون. ئه‌و پێ ی قبوڵ ناکرێت ڕۆژنامه‌وان دژی ئه‌و بڵێ و بنووسێ، به‌ڵکو هه‌موو کات ده‌بێت به شان و باڵی ناپاکیان دا هه‌ڵبدات. سۆرانی مامه حه‌مه‌شیان کرد به ده‌رس بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت زاتبکه‌ن بڵێ سه‌روی چاوتان برۆیه.
ئه‌مه‌یه خوێنه‌وارییه‌کی تۆ، که‌وه‌ک ژه‌هری کوبرا وایه. با ئاواتێک بخوازین که هه‌موو خه‌ڵک نه‌خوێنه‌وار بێت، ئه‌گه‌ر خوێنه‌وار وه‌ک ئه‌م خۆفرۆشه بێئه‌مه‌ک و بێباره‌بێت. خوێنه‌واری له‌م جۆره، ژه‌هری ناو شه‌کره و له‌گه‌ڵ خۆشییه‌کان دا ده‌مان کوژێت. نه‌فره‌ت و ڕیسوایی و ڕووڕه‌شی بۆ که‌سی ئاوها ...
به‌رده‌وام ده‌بێت ...
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
[email protected] 21.08.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست