کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


لەساڵیادی شەهید سۆرانی مامە حەمە دا داوای کردنەوەی دۆسیەی هەموو کەسایەتیە تیرۆرکراوەکانی ژێر دەسەلاتی کوردی دەکەین

Friday, 20/07/2012, 12:00





لەسالیادی شەهید سۆران دا ١٣ رێکخراو ناوەند ئیدانە دەکەن‏
 

سبەی سالیادی شەهیدێکی تری ڕێگای ئازادی قەلەم ((سۆرانی مامەحەمە)) یە ، کە٤ساڵ لەمەوبەر لەشاری کەرکوک و لەمالەوەی خۆیان دەستێکی رەش پێی گەیشت و تیرۆری کرد ، لەورۆژ بەدواوە هیچ لێکۆلینەوە زانیاریەک لەم بارەوە بلاونەکراوەتەوە سەرباری ئەوەی سەرۆکی هەرێم پەیمانی دا کەبەدواچون بۆ دۆسیەکە دەکات .
دیارە شەهید سۆران یەکەم تیرۆری سیاسی ئازادی بیروباوەر لەکوردستان نیە ، بەلکو هەرلەگەل هاتنەوەی هێزە سیاسیەکانی کوردستان لەشاخەوە بۆ شار، دیاردەی تیرۆری رەخنەگرە سیاسیەکان ، بووە دیاردەیەکی بەردەوامیان ، لەوکات بەدواوە دەیان کەسایەتی سیاسی و ڕٶشنبیری و ئەکادیمی بونەتە قوربانی ئەم سیاسەتە ترسناکە ، کەئامانج لێی بێدەنگکردنی دەنگە رەخنەگرەکانی ئەم دەسەلاتەیە ، کەبە نوسین و گوتن راستیەکان نەگەینە خەڵک .لێرەشدا بەپێویستی دەزانین کە ترس و نیگەرانیەکانی خۆمان لەدروستکردنی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەرببڕین ، کەلەلایەن دوو دەزگای پڕ لەتاوان و تیرۆری دەیان کەسایەتی و ڕۆژنامەنوسی وەک شەهید سۆران پێکهاتووە و دلنیاشین بەو میکانیزم و دەزگایانەی ئێستا پێک هاتووە ، دیاردەی تیرۆری کەسانی ئازادیخواز درێژەی دەبێ ئەگەر ئەو ئەنجومەنە گۆرانکاری بەسەردانەیەت و دانەمالدرێ لەوکەسایەتی و دەزگایانە.
بۆیە ئێمە لەسالیادی شەهید ی ئازادی پێنوس ، داوا لەناوەندە سیاسی و ڕیکخراوەیی و جەماوەری و دادگا و دادوەرانی کوردستان دەکەین کە با بەخەباتی هەموو لایەکمان دژ بەتیرۆر کەسانی ئازادیخواز بوەستینەوە و درێژە بەنارەزایەتیەکانمان بدەین و کۆی دۆسیەی تیرۆرەکانی ٢٢ سالەی ئەو هێزە سیاسیانەی کەدەستیان بۆئەو دیاردە ترسناکە بردووە ، لەدادگاکان دا دۆسیەیان لەسەر بکرێتەوە ، هەروەها ئێمە لەم یادەدا هاودەنگ لەگەڵ هەموو ئازادیخوازانی کوردستان خوازیاری ئاشکراکردنی بکوژان و نەخشەدانەرانی تاوانی کوشتنی سۆرانی مامە حەمەین، و جارێکی تریش دوبارەی دەکەینەوە کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی دەربڕین لە کوردستان ئاشکرا کردنی بکەرانی ئەو جۆرە تاوانانە هەنگاوێکی سەرەتایی و پێویستە.

گروپی ١٧ شوبات لەستۆکهۆلم
کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داکۆکی له‌ ئازادی له‌ شاری یۆتۆبۆری
کۆمیته‌ی پشتگیری له‌ داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ شاری یۆتۆبۆری
کۆمه‌له‌ی گه‌رمیان له‌ شاری یۆتۆبۆری
کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردستان له‌ شاری یۆتۆبۆری
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی کومله‌
کۆمه‌ڵه‌ی سکۆنه‌ کورد له‌ مالمۆ
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی کورد له‌ وڵاتی سوید.
کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد له‌ سوید.
رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لەئازادی... سەرانسەری
گروپی ٨٨ لەهەلەبجەی شەهید
کۆمەڵەی گەلی کوردستان / ستۆکهۆلم

مالپەری مالمۆ
٢٠١٢/٠٧/٢٠
پەیوەندی ٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە