کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرلەمانتارانى یەكێتى شەرعیەتیاندا بەكارەساتى هەكارى و تەقینەوەى زاخۆ و بێ سەروشوێنانى شەڕى ناوخۆ !!

Thursday, 28/04/2011, 12:00







گەربزانین مەرگ دیاریمانە .... گەر بزانین ئاوى فوڕات خوێنمانە .
هەر ڕادەپەڕین ئەوە دوا ووشەمانە .


لەڕاستیدا ئێمە ناتوانین بەخۆمان بڵێین هاوڵاتى ئەم هەرێمەین ، چونكە ئەم دەسەڵاتە ئێمەى لەهەموو سیفەتێكى هاوڵاتى بوون داماڵى بەوەشەوە نەوەستا خۆشەویستەكانی ئەنفال و بێ سەروشوێن كردین لەشەڕى ناوخۆ بەتایبەت لە 31 ى ئاب ڕۆژى خیانەتە گەورەیە مێژوویەكە .
بۆیە ئەمڕۆ حەسوودیمان بەپێشەوا تۆفیقى پەرلەمانتار لەسەر فراكسیۆنى گۆڕان هات ، ئەو دەبێ زۆر خۆشحاڵ بێ كەپەرلەمانى پارتى و یەكێتى حەسانەیان لێ سەندەوە ، چونكە ئێمە لەمەودوا حەسانەى پێ دەبەخشین ، حەسانەى ئێمە وەك كەسوكارى بێ سەروشوێنانى شەڕى ناوخۆ بۆ پێشەوا جوانترین و پیرۆزترین حەسانەیە بۆ ئەو ، نەوەك حەسانەیەكى حزبى كەباوك و براكانى ئێمەى ئەنفال كرد ، تازە پێشەوا بووە خۆشەویستى هەموو خەڵك ، ئەو ناوى چووە ناو مێژوو ، ئەوەتا كاریگەرى بتڵە ئاوەكە بەشێوەیك بووە دوو حزبى هێنایە لەرزان و دوێنێ كۆبوونەوەى مەكتەبى سیاسى پێ كردن بۆ ئەو مەسەلەیە ، ئەو دوو حزبەى خاوەنى دەیان هەزار چەتە و سەدان تیمى حەسیر مەیدانى لەناو بردنن ، دەیان زیندانى نهێنیان هەیە لەنێوان سەرى ڕەش و مەسیف و خۆشەویستەكانى ئێمەیان لەوێدا ئەنفالكرد بەرگەى دەبە ئاوێكیان نەگرت ، ئەى ئەو كاتەى ڕقى ئێمە و جەماوەر لێیان ڕادەپەڕێ بۆ كوێ دەچن و چۆن ڕادەكەن ؟ .
ئێمە پێمان وایە سیناریۆیەكەى ئەمڕۆى پارتى هەر لێ سەندنەوەى حەسانە نەبوو لەپێشەوا بەڵكو پارتى جارێكى تر سەرى یەكێتى شۆڕكرد و هێندەى تر ناشیرینى كردن لاى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ، پەرلەمانتارە سەر شۆڕەكانى یەكێتی بۆ جارێكیتر كەوتنە ژێر كاریگەرى پاراستن و كەمال كەركووكى مرۆڤكوژ ، دەنگدانى پەرلەمنتارانى یەكێتى هەر لێ سەندنەوەى متمانە نەبوو لە پێشەوا بەڵكو ئەوان شەرعیەتیاندا بەكۆمەڵێك كارەسات كەكەمال كەركوكى بكەر و پاڵەوانیەتى ، لەئایندەیەكى نزیكدا ئەو گورزەى ئەمڕۆ پارتى لەیەكێتى وەشاند دەردەكەوێ .
لێ سەندنەوەى حەسانە لەپێشەوا لەسەر ئەوە بووە كە دەبە ئاوى گرتۆتە كەمالى پیاوكوژ ، ئەو كەمالەى كار ئەكتەرى سەرەكى كارەساتى هەكارى بووەو دەیان تێكۆشەر و سەركردەى قارەمانى یەكێتى لەناو بردو شەهید كرد ، ئەو كەمالەى لەجەولەى پێشووى پەرلەمان كاتێك ناكۆكى كەوتبووە نێوان یەكێتى و پارتى ووتبووى دۆسیەیى تەقینەوەى زاخۆ كەكۆسرەت ڕەسوڵ ئەنجامى داوە دەیهێنمەوە ناو پەرلەمان و زیندووى دەكەمەوە ، ئەو كەمالەى حزبەكەى دەیان تێكۆشەرى یەكێتى لە 31 ى ئاب بێ سەروشوێن كرد و تائێستاش چارەنووسیان دیارنیە و هەر چاوەڕێین !!
ئەمڕۆ پەرلەمانتارانى یەكێتى شەرعیەتیاندا بەهەموو ئەو كارانەى سەرەوە ئامادەبوون بۆ كەمالى پاڵەوانى كارەساتى هەكارى بۆ بەرژەوەندى 66 ەكەى كەمال و پارتى و پاراستن سەریان خۆیان شۆڕكەن و بەبەڵێ دەنگ بدەن .
لێرەوە من بەناوى خۆم و بنەماڵەكەمانەوە ڕوو دەكەمە ئەو پەرلەمنتارەى گۆڕٍان كەناوى پێشەوا تۆفیقە دەڵێم تۆ لەمەودوا براى ئێمەى ، ئێمە حەسانەت پێ دەبەخشین ، ئێمە مەدالیایى ڕێز و سەربەرزى و شەڕەفت پێ دەبەخشین ، دڵنیابە پێشەواگیان ، ئێمەى كەسوكارى بێ سەروشوێنكراوانى شەڕى ناوخۆ دڵمان ڕٍوونە و مژدەت دەدەینێ كەڕاپەڕین لەڕێگایە و دێ ، بەهێزى بەچەك و جبەخانە و دەبابە و ناقیلەى ئەشخاس نیە ، دڵنیابە ئەو ڕاپەڕینە لەسەر دەستى ئێمەى كەسوكارى بێ سەروشوێنكراوانى شەڕى ناوخۆ ڕوودەدات ئەوسا دوایى ڕاپەڕین و ڕاماڵینى دەسەڵاتى میلیشیایى هەردوو بنەماڵە كەپەرلەمانمان هەڵبژارد ئێمە تۆ دەكەین بەنوێنەرى خۆمان لەو پەرلەمانە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە