کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاوڕێكی‌ به‌ئاگایانه‌ له‌كه‌ناڵه‌ كوردیه‌كان

Friday, 01/07/2011, 12:00


ڕاگه‌یاندن به‌بینین و بیستن.ئامرازێكی‌ گرنگن بۆ هه‌موو گه‌لێك هه‌ڵبه‌ت گه‌لی‌ كوردیش مافی‌ خۆیه‌تی‌ وه‌كو گه‌لانی‌ تر ڕاگه‌یاندنی‌ هه‌بێت به‌بینراو بیستراو بۆ خزمه‌تكردنی‌ گه‌ل و نیشتیمان به‌و هیوایه‌ی‌ هاوزمانانی‌ كورد به‌ره‌و پێش به‌رێت و، وه‌چه‌ی‌ نوێ‌ په‌روه‌رده‌ بكات. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین كه‌سی‌ به‌ئه‌زموونی‌ ده‌وێت له‌هه‌موو بواره‌كاندا جاچ سیاسی‌،ڕۆشنبیری‌،كۆمه‌ڵایه‌تی‌...هتد بێت یاخود جگه‌ له‌مانه‌س كه‌سوودبه‌خش بێت
جگه‌له‌مه‌ هه‌ر ئه‌ركی‌ ڕاگه‌یاندنه‌ چه‌وساوه‌یی‌ و نه‌هامه‌تی‌ و ئازار و ناخۆشیه‌كانی‌ گه‌ل باس بكات
گه‌لی‌ كوردیش یه‌كێكه‌ له‌و گه‌لانه‌ی‌ تووشی‌ چه‌وساوه‌یی‌ و ده‌ربه‌ده‌ریی‌ هاتووه‌ نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ش به‌ڵكو كورد تووشی‌ ئه‌نفال و كیمیاباران و كوشتن و چه‌ندین كاره‌ساتی‌ تر هاتووه‌
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بێ‌ په‌رده‌ و به‌ئاشكرایی‌ هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌ كوردیه‌كانمان كارده‌كه‌ن بۆ چه‌واشه‌كاریی‌ و لادانی‌ گه‌نج و لاوه‌كانمان و نه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی گه‌لمان بۆ خراپه‌كاری‌ و به‌دڕه‌وشتی‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ئاین و نیشتیمان و كه‌لتووری‌ ڕه‌سه‌نی‌ كورده‌واریمان به‌پێشكه‌شكردنی‌ جۆره‌ها به‌رنامه‌ی‌ بێ‌ بنه‌ما كه‌بێ‌ هیچ شه‌رم و پاساوێك دوور له‌داب و نه‌ریتی‌ كورد به‌هاو ڕه‌وشتی‌ ئیسلامخوازانی‌ كورد كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م كه‌ناڵانه‌ دوورن له‌به‌هێزكردنی‌ لایه‌نی‌ زانست و زانیاری‌ سوودبه‌خش بۆ هه‌ریه‌كێك له‌تاكه‌كانی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه‌
ئه‌مجاره‌ش به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌م كه‌ناڵانه‌ نه‌چه‌وساوه‌یی‌ و نه‌ده‌ربه‌ده‌ریی‌ و نه‌ئه‌نفال و كیمیاباران...هتد باس ده‌كه‌ن، نه‌زاست و زانیاریان لێوه‌رده‌گیرێت لای‌ ئه‌وان وایه‌ نه‌بای‌ هاتبێت نه‌باران وانیشان ده‌ده‌ن گه‌لی‌ كورد هه‌میشه‌ و له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌نازو نیعمه‌ت دا بووه‌ هه‌ربه‌زوویی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و بالیسان و ئه‌نفالی‌ هه‌زاران كورد و ڕاگواستنی‌ سه‌دان گوند و بێ‌ سه‌رو شوێن كردنی‌ هه‌زاران ڕۆڵه‌ی‌ كورد و بێ‌ باوك كردنی‌ هه‌زارانی‌ تر
وون كردنی‌ ڕابردووی‌ زێڕینی‌ ڕه‌سه‌نی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان و وه‌لانانی‌ ئاین و داب و نه‌ریتی‌ كورده‌واری‌ باب و باپیرانمان یان له‌بیركرد
نه‌ك هه‌رئه‌مه‌ش به‌ڵكو هیچ شتێكیان وه‌كو كورد ناچێت ته‌نها زمانیان نه‌بێت،ئه‌ویش خۆزیا كوردی‌ نه‌بوایه‌
به‌وهیوایه‌ی‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی‌ به‌رنامه‌كانیان بونه‌ته‌ دژ به‌ئاینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام كه‌له‌98% گه‌لی‌ كورد موسڵمانه‌ بونه‌ته‌ دژی‌ داب و نه‌ریتی‌ كورده‌ وادیمان به‌خۆیاندا بهێنێته‌وه‌،وه‌ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ له‌پشت ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه‌ن وائه‌زانن كه‌س ئاگایان لێیان نیه‌ چۆن و بۆچی‌ وه‌ها كارده‌كه‌ن
وه‌به‌ئومێده‌وه‌ ئه‌ڕوانین وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ و به‌رپرس و كاربه‌ده‌سته‌ باڵاكانی‌ حكومه‌ت كه‌خۆیان به‌په‌رۆشی‌ گه‌لی‌ كوردمان ئه‌زانن بابهێنه‌ مه‌یدانی‌ كار چاوێك بخشێنن به‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بۆ نه‌هێشتنی‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ نامۆیانه‌و هه‌ڵگرانی‌ ئه‌م جۆره‌ به‌رنامه‌ و بیروفكرانه‌
وه‌ئه‌گه‌ر نا به‌ئاگایی‌ ئیسلام خوازانی‌ گه‌له‌كه‌مان به‌رپه‌رچیان ئه‌ده‌نه‌وه‌ وه‌ئه‌گه‌ریش ئیمڕۆش نه‌بێت سبه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ت هه‌ر ئه‌بێت بۆ نه‌هێشتن و شه‌رمه‌زاركردنی‌ ئه‌م كه‌ناڵانه‌و ئه‌و ده‌زگایه‌ی‌ له‌پشت ئه‌م كه‌ناڵانه‌وه‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە