وەزیری خوێندنی بالا چیتر موچەی چاوشۆری مەخۆ
Sunday, 06/03/2011, 12:00
بەرێز وەزیر تۆ بۆ خاتری موچە و بو فیتی د.بەرهەم و بە قبولكردنی مووچەی حوكمەتێكی گەندەل, كە لە سەرەتای دەست بەكاربونتەوە دەسەلاتت بۆ دانەنراو بەرە بەرە بە پێش چاوتەوە دەستی حیزب زۆر لە دەستی تۆ بالات بوو رۆز بە رۆز دەستی تۆیان كورت كردەوە ئێستا هەردوو قاچەكانیشتیان بڕی و یەك لەزگەشیان لە دەمت داوە و بەتەمای ئەوەن هەردوو چاوەكانیشت ببەستن بەلام دلنیا بە موچەكەت بەردەوامە,
بەرێزم ئەو دلاوەرەی ئیمە جاران دەمانناسی رۆشەنبیر و هۆشیار و نوسەر و رەخنەگر, ئێستا بوو بە تەختەیەكی بێ روح و پیاوێكی گەندەل و بێئیرادە . تۆ وەزیری ئێمە نیت و خوێندنی بالاو زانست لە تۆ بێبەریە, نەمان زانی ئەو پیاوە بودەلەیەیت.
تۆ زۆر باش دەزانی كە زانكۆكان و سەرۆكەكانیان چەندە كەم مەعرەفەت و گەندەلن لە سەرەتا توانیت زمارەیەك لە راگرەكان لابدەیت بەلام بە سەرۆك زانكۆ و جێگرە گەندەلەكانیان نەوێرایت و بریارەكەش تا سەر نەبوو بەردەوام بیت لە گۆرانكاری. بۆیە ئێستە دەركەوت تۆش هەر نەك وەك لێپرسراوەكانی ئێرە گەندەلی بەلك و رەتیش داوە لە هیچ سەر دەمێكدا بەم شێوازە بەربەریەی ئێستا زولم لە زانكۆ نەكراوە لە سایەی تۆدا بەرێزم كرداریش شەرتە كە كرداری تۆ سفرە تەنها قسەی زل و لەخۆباییبونت هەبوو بەرنامە زانستیەكانیش ئەوەتا لەزێر ئاستی سفردایە خۆزگە بەدوا داچونی بە ویزدانانە بكەی بۆ ئاستی زانستی لەسەردەمی جەنابتدا و بزانیت بەهەمەكەی چەندە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست