کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەكەن بەدرۆكانى مەسعود بخەڵەتێن!

Wednesday, 02/06/2010, 12:00


لە بیرمە لە كۆنگرەى یەكەمى یەكێتى كە لە ساڵى 1992 بەسترا،مەسعود بارزانى وەك ئەوەى ئەمجارە بانگێهشتى كۆنگرە كرابوو هەرچەند منداڵ بوم بەڵام باش ئەو قسەیەى مەسعودم لە بیرە كە وتى نابێت جارێكى تر خوێنى كورد بە دەستى كورد بڕژێتەوە.. بەڵام بەداخەوە هێندەى نەبرد هێندەى خوێنى كوڕى كوردى هەژارى ئەم میللەتە مەزڵومە رشت.. هێندەى جەرگى دایكە پیرەكان سوتاند،هێندە ژنە گەنجەكانمانى بێوەژن كرد و منداڵە بێنازەكانمنى هەتیو كرد مەگەر هەر ویژدانە سڕبوەكەى خۆى و دارودەستە ناپاك و ناشرینەكەى خۆى تەحامول و قبوڵى بكات! مەسعودو تاقمە ترسنۆك و بێهێزەكەى بەوەشەوە نەوەستان دیكتاتۆرترین كەسى سەدەى بیستەم كە نزیكەى 200 هەزار پرو گەنج و منداڵى كوردى زیندەبەچاڵ و زیاتر لە (5) هەزار كەسیشى بە كیمیایى خنكاندو خوێنى ئاڵى هەزاران گەنجى كوردى رشتبو هێنایەوە سەر ئەو هەولێرەى كە ئێستا نازانم چۆن رویان دێت هێندە شانازى پێوە بكەن كە (ستغفرااللە) وەك چۆن ئێمە لە دواى ناوى پێغەمبەرەكەمانەوە دەڵێن درودى خواى لێبێت ئەوانیش ئەوا هەر كەناوى هەولێر دەهێنن دەڵێن پایتەختى كوردستان.. راستە هەولێر پایتەختى كوردستانە بەڵام پێمبڵێن ئێوە چۆن روتان دێت هێندە بە سەر بەرزى وابڵین خۆ ئەو پایتەختە سەدامە گۆر ِبە گۆڕەكە بۆى گرتنەوە ناكا بەرەبەیانى 31 ى ئابى 1996 تان بیرچوبێتەوە.. دەنا جەلال وتەنى دەبوایە بە دوربینیش هەولێرتان نەدەبینى !
وەلحاسڵ بابێمەوە سەر وتەكانى یەكەم رۆژى كۆنگرەى سێیەمى یەكێتى كە جەنابى مەسعود سەرۆكە ساختەو تەزویرەكەى هەرێمە بەشمەینەتەخوارەكەى هەرێم باسى لێوە كردن و دیسانەوە لافى ئەوەى لێدا كە نابێت جارێكى تر خوێنى كورد بەدەستى كورد بڕژێت (خۆ خوا هەڵناگرێت دانیشى بەوەدانا كە شەڕى ناوخۆ هەڵەیەك بوەو بەسەریاندا تێپەریوە) بەڵام ئەو پیاوە هێندە خائین و درۆزنە بوەتە كونە مارو جارێكى مەحاڵە كە كوردى رەسەن دەستى پێدا بكاو باوەڕى پێبكات ئەى ئەوەتا هەر لەو رۆژانەدا خوێنى رۆژنامەنوسێكى گەنجى ناسك كە هەزاران خەون و ئاواتى هەبو رشت و ئەگەر ئاقڵى جەماوەرو هەندێ لایەن نەبوایە بەپەمپى راگەیاندنە سەگئاساكەى شەڕێكى ترى دروست دەكرد! بۆیە لە كۆتاییدا دەڵێم باوەر بە مەسعود مەكەن كە دەڵێت خوێنى كورد نارێژمەوە هەتا ئەو كاتەى كەخوا دەیباتەوە بە دۆزەخەكەى خۆى ئەو جار ئیسراحەت لە دەستى دەكەین كە ئەمەش رۆژێكە و كورد وتەنى دەقەو سەغاتى بۆ نیەو لە بنا گوێیەوەى نزیكترە !!.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە