کاکى دكتۆر بەرهەم ... نوێترین چەواشەكارى وەزارەتى كارەبات ئاگا لێیە......؟؟!!

Wednesday, 15/06/2011, 12:00


وەزارەتى كارەبا و وەزیرە گەندەڵەكەى بە گوتەى زۆرێك لە ئاگاداران هەستاوە بە چەواشەكاریەك بۆ ڕاى گشتى و خەڵكى بەش مەینەتى كوردستان ئەویش كردنەوەى سیستمى بەناو (سینكرۆ كۆندێنسەر) لە ویستگەى كارەباى دەربەندیخان كە ڕاوێژكار و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتى و كاسە لێسەكانى وەزارەت ئامادەى بوون وە چەندەها میوانیش دەعوەت كرابوون لەگەڵ ڕاگەیاندنە ڕوو زەردەكانیان كە نەیان دەزانى ئەوە چیە و چۆن كاردەكات ؟ هەندێك دەیوت تۆرباینى هەواییە؟؟!! لێرەدا ئێمە ئەوە دەڵێین و بە ووردى و بە كوردى ئەمە سیستمێكى یەكەكانى ویستگەى دەربەندیخانە و تەنها برغویەك نەبەستراوە و هیچ گۆڕانكاریەك نەكراوە وە ماوەى زیاتر لە ساڵێك دەى هێنن و دەیبەن و هیچیان بۆ نەكراوە وە دواتر بە نیوە و ناچڵى و بە پێچەوانەى هەنگاوەكانى ئیش پێكردن (ئەوەى كە كۆمپانیا دایناوە) كراوە كە لەوانەیە كارى خراپ لەسەر یەكەكە بكات لە ماوەیەكى درێژى بەكار هێناندا وە ئەوەى شایەنى باسە ئەم سیستمە لەلایەن كۆمپانیاى دروستكەرى ویستگەكەوە تاقیكردنەوەى لەسەر نەكراوە و هیچ پرسێكیان پێیان نەكردووە و هەستاون بۆ داپۆشینى گەندەڵیەكانیان كە بە هەزارەها وەسف دەكرێت .... وەزارەتى كارەبا و ئەو ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتیە كارتۆنیانەى كە هەرچ شتێ بن نە بەڕێوەبەرى گشتین و نە سیفەتى بەڕێوەبەرى گشتیشیان هەیە بە پێى هەموو پێوەرەكان كە وەزارەتى دارایش گوێى پێ نادا و ناڵێت ئەمانە بەڕێوەبەرى گشتى نین و پێویستیان پێناكات چونكە هەر خەریكى كات كوشتن و بەرتیل و ئیفادن كە سەرەیان گرتووە وەك سەمونخانە و بەكۆمەڵ وتاك پیلان دادەنێن و كۆمپانیاكان ناچار دەكەن كە بیان بەن بۆ دەرەوە .
  سەرۆكى هەرێم ...  سەرۆكى حكومەت .. ئەنجومەنى وەزیران ... پەرلەمانى كوردستان ئەوە زیاتر لە پانزە جارە لە كوردستانپۆستدا لەسەر وەزارەتى كارەبا دەنوسرێت و گەندەڵیەكانى ئاشكرا دەكرێت ئێوە هیچ تحقیقێكتان كردووە ئەگەر بە نهێنیش بێت بزانن ئەداى ئەم وەزارەتە چۆنە ئەم ڕاوێژكارو بەڕێوەبەرە گشتیە زۆرە چى دەكەن ؟ بەقەدەر موویەكیش بارى كارەبا گۆڕاوە ئەوە دەبینین ئەگەر بەم شێوەیە بێت چەندەها بودجەى زەبەلاحى تریش دابنرێت بۆ كارەبا هەر حاڵمان وەها دەبێت وخراپتر چونكە بێ پلان كاردەكەن و تەنها پلانیان بەكاردەهێنن بۆ گەندەڵى و پڕۆژە و ئیفادى بێ سوود...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە