ڕه‌وف زه‌ڕایه‌نی بۆچی تیرۆر کراو کێ له پشتی تیرۆر کردنه‌وه‌که‌وه بوو؟
Thursday, 30/12/2010, 12:00
ڕه‌ووف زه‌ڕایه‌نی له‌ساڵی هه‌شتاکاندا پێشمه‌رگه‌ی سۆشیالیست ده‌بێت هه‌ر له‌و کاتانه‌دا کابرایه‌ک به‌ناوی شێخ حه‌مه‌مین عازه‌بانی ده‌کوژرێت له گوندی عازه‌بان وه ئیتر ده‌ماو ده‌م باس له‌وه ده‌کرێت که گوایه ڕه‌وف زه‌ڕایه‌نی کوشتویوتی ،ئیتر له دوای ڕاپه‌ڕینیش کاتێک ڕه‌وف زه‌ڕایه‌نی سه‌نگه‌ر ده‌گوازێته‌وه ناو یه‌کێتی هیچ له گۆڕێ نابێتوو تاوانبار نیه به‌وه‌ی که که‌سی کوشتبێت به‌ڵام کاتێک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دێته کایه‌وه و کاك ڕه‌وفیش له شاره‌زوردا ده‌ورێکی باشی ده‌بێتوو ته‌حه دایان ده‌کات ئه‌وکاته خوێنی ده‌چێته کاسه‌وه و مه‌رگی حه‌ڵاڵ ده‌کرێت و هه‌زارو یه‌ك شتی له‌سه‌ر ده‌دۆزرێته‌وه ،ئیتر هه‌ر له‌وکاته‌دا به ده‌سیسه‌ی شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و به‌سه‌ر په‌رشتی ڕاسته‌وخۆی شێخ دلێری برای بڕیاری کوشتنی ڕه‌ووف زه‌رایه‌نی له ژوره تاریکه‌کانه‌وه درا به بێ ڕه‌چاوکردنی بچوکترین بنه‌مای دادوه‌ری ،دیاره تێوه‌گلانی شخ جه‌عفه‌رو شێخ دلێر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو که ئێستا شێخ دلێر سه‌رۆکی شێخه‌کانه‌و خۆی کردۆته ڕیش سپیان ئه‌مه‌شیان قۆسته‌وه که وه‌کو له پێشدا وتم که گوایه ڕه‌وف زه‌ڕایه‌نی ده‌ستی هه‌بووه له کوشتنی شێخ حه‌مه‌میندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری زیندوو کرایه‌وه ته‌نها بیانوو بوو چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌یلی بۆ گۆڕان نه‌بوایه و له‌ناو یه‌کێتی بمایه‌ته‌وه ئه‌وه هه‌رگیز تیرۆر نه ده‌کرا ،وه له‌لایه‌کی تره‌وه چونکێکم بنه‌ماڵه‌ی شێخ جه‌عفه‌رو شێخ دلێر دوژمنیان زۆره به‌م شێوه‌یه ئه‌یانه‌وێت عاتیفه‌ی هه‌موو شێخه‌کان بۆلای خۆیان ڕابکێشن به‌و مه‌به‌سته‌ی شوره‌یه‌کی پۆڵاین به ده‌وری خۆیاندا بکێشن به خاتری زیاتر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بۆ داهاتویه‌کی زۆر دوور ،
له‌کۆتایدا ماوه‌ته‌وه بڵیم ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه ش با بڕواته پاڵ تاوانه‌کانی دیکه‌یان هه‌ر وه‌كوو چۆن دوو برایان له قه‌ره‌داخ به دڕندانه‌ترین شێوه تیرۆر کرد ،من دڵنیام ڕۆژێك دادێت هه‌موو هه‌قێك بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ،ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش هه‌رگیز چاره‌نوسی له به‌عسیه‌کان باشتر نابێت .
زه‌ڕایه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست