گەندەڵیەكانی دەستەی وەبەرهێنان (گەندەڵی كارگێری و یاسایی)
Tuesday, 13/03/2012, 12:00
دەستەی وەبەرهێنان سەرەرای ئەوەی كە لەم دوو ساڵەی كۆتاییەوە مۆڵەتی بە چەندین پرۆژە داوە بە ناوی وەبەرهێنانەوە ... ئەوەی جێگای سەرنجە زۆربەی پرۆژەكانی ئەم دەستەیە نیشتەجێن لەم رێگایەشەوە ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان دەبردرێت وا لەخوارەوە باسان دەكەین
هەندێك لەو پرۆژانە چیلان و نرخەكانیان لە سەرووی 100 دەفتەر دۆلار دەبیت لە كاتێك دا زەویەكان بە بێ بەرامبەر دراوە بە كۆمپانیاكان لەوانەس (زین ستی، فیوچەرستی، فلۆریا ستی....)
ئەو پرۆژانەی كە لەسەرەتاوە نرخی خانوەكانیان 5 دەفتەربوو ئیستا كراوەتە 6 دەفتەر و ئیستا كۆمپانیاكان بە 8 دەفتەر دەیفرۆشان و لەكاتێكدا تێووی ئەم خانوانە لە 3 دەفتەر تێپەرناكات.... هەركەسێكیش ئەم زانیاریانە بەناراست دەزانێت با پەوەندیمان پێوە بكات
سەبارەت بە گەندەڵی كارگێریش ئەمانە دەخەینە روو
چەن پلەیەك دراوە بە هەندێك كارمەند بە ناوی جیاجیاوە لە كاتێكدا دەكرا پالە بەرزكردنەوە لە رێگای لێژنە و كفائەوە بێت ئێمە لێرەدا تەنها ناوی پۆستەكان دەهێنین بەڵام ئەگەر پێویست بكات ناوی كەسەكانیش بڵاو دەكەینەوە ئەوانەش كە پلەكانیان پێداون:
بەرێوەبەری یاسای: دوو پلە و پرادۆیەكی(دەرەجە)ی پێ بەخشراوە.
بەرێوەبەری ژمێریاری دووپلەی پێدراوە.
بەڕێوەبەری كارگێری دوو پلەی پێدراوە.
بەڕێوەبەری هەماهەنگی دوو پلەی پێدراوە
دوو ئەندازیاری شارستان هەریەكەیان دوو دەرەجەی پێدراوە
ئەوەی جێگای سەرنجە هەموو ئەم پلانە تەنها لە یەك فەرمانگە دراوە لە دەستەی وەبەرهێنان ئەویش فەرمانگەی یاساییە.
بۆیە داوا لە لایەنە پەوەند دارەكان و پەرلەمان و چاودێری و حكومەت دەكەین كە بەدواداچوون بكات و ئەم پێشێلكاریانە بنبربكات.:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست