ڕاپرسیه‌ك: له 43,2% گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان جگه‌ره ده‌كێشن
Sunday, 30/05/2010, 12:00
له ڕاپرسیه‌كی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان ده‌ركه‌وتووه له 43,2% گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان جگه‌ره ده‌كێشن.
به پێی ڕاپرسیه‌ك كه سه‌نته‌ری په‌ره پێدانی لاوان به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌و ڕاپرسی ئه‌مڕۆ له كۆنفڕانسی یه‌كه‌میدا له ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان له ژێر دروشمی (له دوكه‌ڵی مه‌رگه‌وه بۆ ڕوناكی ژیان) بڵاویكرده‌وه له 43,2% گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان جگه‌ره ده‌كێشن، له‌و ڕاپرسیه‌دا 899 كه‌س له هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك‌و گه‌رمیان به‌شدارییان تێدا كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هۆكاری فێربوونی جگه‌ره‌كێشان ڕێژه‌ی له 65,5% هاوڕێ به هۆكاری فێربوون ده‌زانن و له 3,9% خێزانه‌كانیان به هۆكارو له 26% باری خراپی گوزه‌ران‌و ژیان به هۆكار ده‌زانن.
له‌و باره‌یه‌وه مامۆستا ڕه‌سوڵ ئیبراهیم به‌رپرسی به‌شی لێكۆڵینه‌وه و ڕاپرسی له سه‌نته‌ری ناوبراو به كۆمه‌ڵنیووزی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسی یه‌كه‌می ساڵانه‌ماندا كه پێكهاتبوو له ڕاپرسیه‌ك و سێ توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی و زانستی, له سه‌ر جگه‌ره‌كیشان. توێژینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر ئه‌مین مامۆستا له زانكۆی سلێمانی له به‌شی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان, خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕاپرسیه‌كه كرد, كه سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان له كۆتایی ساڵی 2009ئه‌نجامیدابوو.
دواتر دكتۆر كاوه فه‌ره‌ج سه‌عدون زیانه ته‌ندروستیكانی جگه‌ره كیشان له ڕاوانگه‌یه‌كی پزیشكیه‌وه شرۆڤه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی كرد, هه‌روه‌ها مامۆستا لوقمان توێژینه‌وه‌ی سێیه‌می پێشكه‌ش كرد ئه‌ویش بریتی بوو له هۆكاره‌كانی فێربوون‌و كاریگه‌ری خراپیه‌كانی جگه‌ره كێشان له ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست