كوردستانی عێراق: هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ بێده‌نگكردنی میدیا
Tuesday, 24/05/2011, 12:00
رۆژنامه‌نوسان لێیانده‌درێت، داوایان له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت، ده‌ستگیرده‌كرێن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێده‌كرێت.
نیو یۆرك، 23ی ئایار، 2011: رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی حكومی و هێزه ئه‌مه‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك، كه له زیادبوندایه هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر ئازادییه‌كانی كاركردنی رۆژنامه‌نوسان له كوردستانی عێراق. هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند كه پێویسته به‌رپرسانی هه‌رێم كۆتایی به سه‌ركوتكاری دژی رۆژنامه‌نوسان بهێنن به‌شێوازی جیاجیای وه‌ك داوای ته‌شهیر و لێدان و گرتن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران چه‌ندینجار هه‌وڵیانداوه گۆڤاری لڤین، كه یه‌كێكه له گۆڤاره به‌ناوبانگه سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان و میدیاكانی تر بێده‌نگ بكه‌ن. هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند كه پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی به بێده‌نگبونی له‌ئاست ئه‌م هێرشه به‌رفراوانبوانه بهێنێت و سه‌ركۆنه‌ی بكات.
له‌مباره‌یه‌وه، سارا لی ویتسن، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی هێنانه‌دی سه‌رده‌مێكی نوێیدا له ئازادی بۆ كوردی عێراق، به‌ڵام وادیاره كه رێزگرتنی بۆ مافی ئازادی راده‌ربڕینی كورد زیاتر نییه له حكومه‌ته‌كه‌ی پێش‌و. له‌كاتێكدا كه ده‌نگی داواكاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هه‌وڵی بێده‌نگكردن و تۆقاندنی رۆژنامه‌گه‌ری ره‌خنه‌ئامێزده‌ده‌ن".
رۆژی 17ی ئایاری 2011، پارتی دیموكراتی كوردستان، كه سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، داوایه‌كی ته‌شهیری دژی ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، تۆماركرد له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایه پلانێك له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هاوبه‌شی له حكومه‌تدا، هه‌بوه بۆ تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن. به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگا كه نوسخه‌یان له‌لای هیومان رایتس وۆچه پارتی دیموكراتی كوردستان داوای یه‌ك ملیار دینار (864 هه‌زار دۆلار) قه‌ربو و بڕیارێك ده‌كات بۆ داخستنی گۆڤاری لڤین له‌رێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن.
له ده‌قی داواكاندا هاتوه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان داوای له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د میره تۆماركردوه چونكه بابه‌ته‌كه‌ی لڤین، "نه‌ك هه‌ر هیچ بنه‌مایه‌تی راست و دروستنی نییه به‌ڵكو دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پێشێلكردنی پیرۆزی و سه‌روه‌ریه‌كان و ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌كان"ی گه‌لی كوردستان.
له كاتێكی پێشتری مانگی ئایاردا، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق و سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه داوایه‌كی دژی لڤین له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت تۆماركرد. ئه‌حمه‌د میره به هیومان رایتس وۆچی رایگه‌یاند، كه به‌هۆی ئه‌و داوایه‌وه رۆژی 5ی ئایار، پۆلیس ئه‌و و په‌یامنێری لڤین، ژیار موحه‌مه‌د، یان بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر ده‌ستگیركرد.
سارا لی ویتسن، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هیومان رایتس وۆچ وتی: "ئه‌و جۆره داوایانه‌ی ته‌شهیر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هیچ نین جگه له هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكراو بۆ سزادانی ره‌خنه‌گران و دروستكردنی كه‌شێكی پڕ له ترس و سانسۆر له‌سه‌ر خۆدانان. هێرشه‌كانی بارزانی و هاوكاره‌كانی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆ زیانیان له‌سه‌ر "پیرۆزی" و "سه‌روه‌ریه‌كان" زیاتره وه‌ك له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك له میدیاكاندا".
رۆژنامه‌نوسێكی لڤین، به هیومان رایتس وۆچی وت، كه كاتێ رۆژی 24ی نیسان ته‌له‌فۆنی بۆ شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا، وه‌زیری پێشمه‌رگه، كرد وه‌زیر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، ئه‌حمه‌د میره، كرد. رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی لڤین ته‌له‌فۆنی بۆ شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا كردبو بۆ وه‌رگرتنی بۆچونی وه‌زیر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك. ده‌قی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه تۆماركراوه. رۆژنامه‌نوسه‌كه وتی، كه شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا بێزاربو، چونكه له بابه‌تێكی گۆڤاره‌كه‌دا ئه‌و به‌راوردكرابو به یه‌هود باراك، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل. ئه‌حمه‌د میره وتی، كه بڕیاریدا پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ رای گشتی بڵاوبكاته‌وه یان پۆلیس ئاگاداربكات مه‌سه‌له‌كه بگه‌یه‌نێـته سه‌رۆكی حكومه‌ت.
ئه‌حمه‌د میره وتی: "دوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا ده‌ستبه‌جێ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م ئاگاداركرد و داوای هاوكاریم لێ‌كرد. شریتی تۆماركراوی هه‌ڕه‌شه‌كه‌م هه‌یه بۆ سه‌لماندن، به‌ڵام به‌داخه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كوشتن كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی كابینه‌كه‌ی خۆیه‌وه كراوه"، هه‌ربۆیه ئه‌حمه‌د میره بڕیاریدا كه هه‌واڵی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بڵاوبكاته‌وه و رۆژی 7ی ئایار بابه‌تێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
هیومان رایتس وۆچ داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌حمه‌د میره بكات، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌كه رویداوه ئه‌وا شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا له پۆسته‌كه‌ی لاببرێـت و روبه‌روی دادگابكرێته‌وه.
لڤین، گۆڤارێكی سه‌ربه‌خۆیه و له ساڵی 2002دا له سلێمانی دامه‌زرێنراوه و مانگی سێ جار و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوده‌كرێته‌وه و زۆرجار بابه‌تی ته‌واو ره‌خنه‌ئامێز له‌سه‌ر دو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ند نوسه‌رێكی گۆڤاری لڤین روبه‌روی هه‌ڕه‌شه یان گرتن بونه‌ته‌وه یان له وڵات هه‌ڵهاتون. ساڵی 2008، سۆران مامه حه‌مه، په‌یامنێری گۆڤاره‌كه، له به‌رده‌م ماڵی خۆیدا له گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركوك، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورددایه، تیرۆركرا پاش ئه‌وه‌ی راپۆرتێكی له‌باره‌ی له‌شفروشی له كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به تێوه‌گلانی چه‌ند به‌رپرسێكی كورده‌وه كرد.
له‌و كاته‌وه‌ی كه هه‌ستان به سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان له رۆژی 18ی نیساندا له سلێمانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد زنجیره‌یه‌ك هێرشیان دژی رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامداوه. هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان و گرتن هه‌ندێ كه‌سی ناچاركردوه كه خۆیان بشارنه‌وه.
شه‌وی 11ی ئایار، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری سلێمانی، كه‌وتنه لێدانی بڕیار نامیق، په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN، و ده‌ستگیریانكرد. بڕیار وتی، كه به‌هۆی ئه‌و لێدانه‌وه ده‌ستێكی شكاوه. بڕیار نامیق به هیومان رایتس وۆچی وت: "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك له نزیك نوسینگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه كرا، چوم بۆ ئه‌وه‌ی روماڵی روداوه‌كه بكه‌م و پرسیارم له مه‌فره‌زه‌یه‌كی یه‌كێتی كرد كه چی رویداوه. كاتێكم زانی، شه‌ش كه‌س به جلی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌ركه‌وتن و په‌لاماریاندام، ته‌له‌فۆن و كامێراكه‌یان لێسه‌ندم و بردمایه‌نه به‌رده‌م ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شار. له‌وێ چه‌ندین ئه‌ندامی هێزه‌كان ئاسایش سوكایه‌تییان پێ‌كردم و لێیاندام، و گۆێم لێبو یه‌كێكیان پرسیاری له ئه‌فسه‌ره‌كه كرد كه ئه‌كرێت بمكوژێت. سه‌رمیان داپۆشی و خستمیانه پشتی سه‌یاره‌یه‌كه‌وه‌و له ناوچه‌یه‌كی تری شاره‌وه فره‌یاندام".
رۆژی 18ی ئایار دو رۆژنامه‌نوس، كه له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نه‌یانوسیت ناویان ئاشكرابكرێت، به هیومان رایتس وۆچیان وت كه له كۆتایی مانگی نیساندا هه‌شت كه‌س به جلی مه‌ده‌نییه‌وه له هه‌ولێر شوێنیان كه‌وتون. هه‌شت كه‌سه‌كه كه له دو ئۆتۆمبیل‌دا بون، له هه‌مان ئه‌و شه‌قامه‌دا ده‌ركه‌وتن كه بڕیاربو دو رۆژنامه‌نوسه‌كه تێیدا چاویان به به‌رپرسێكی هه‌رێمی بكه‌وێت كه داوای كردبو دیدار له‌گه‌ڵ هه‌ندێ راگه‌یاندندا ئه‌نجامبدات. رۆژنامه‌نوسه‌كان باوه‌ڕیانوایه ئه‌و كه‌سانه، كه جلی مه‌ده‌نییان له‌به‌ردابو، سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانن و ئاگاداری ئه‌و دیداره‌بون و له هه‌وڵی رفاندنیاندابون.
سۆران عومه‌ر، كه یه‌كێك بو له رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و رۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌سته، وتی، كه له رۆژی 19 نیسانه‌وه خۆی شاردوه‌ته‌وه، "له‌و رۆژه‌وه له ماڵی خۆمدا نه‌خه‌وتوم. تاوانه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ره‌خنه له ره‌فتاره نادیموكراتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه ده‌گرم، ئه‌وه هه‌مو تاوانه‌كه‌مه. هێزه ئه‌منه‌ییه‌كان هه‌وڵی رفاندنمیانداوه و فرمانی ده‌ستگیركردنیان داوم. ته‌نانه‌ت هه‌وڵی رفاندنی كوڕه‌كشمیان دا".
زمناكۆ ئیسماعیل، وێنه‌گری سه‌ربه‌ست، كه چالاكانه خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی روماڵكردوه، رۆژی 14ی ئایار به هیومان رایتس وۆچی وت، كه خۆی شاردوه‌ته‌وه، "چه‌ندینجار شوێنمكه‌وتون، و له مه‌ترسی لێدان و گرتندام. له‌به‌رئه‌وه ته‌نها به یه‌ك ته‌كسی هاتوچۆ ئه‌كه‌م، سایه‌قه‌كه ئه‌ناسم و متمانه‌ی پێئه‌كه‌م، ناشتوانم بچمه شوێنه گشتییه‌كان. لاپه‌ڕه‌ی فه‌سیبوك و ئیمه‌یڵه‌كه‌م هاككراون و ناتوانم به‌كاریان بهێنم. هه‌مان شت به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی تردا هاتوه كه تێوه‌گلاون له خۆپیشاندانه‌كاندا".
رۆژنامه‌نوسێكی تر كه بابه‌تی ره‌خنه‌ئامێزی له‌سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم نوسیوه له كۆتایی مانگی نیساندا وتی، كه چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه پێگه‌یشتوه، "زۆر له هاوڕێكانی فه‌یسبوكم وتیان كه هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌له‌فۆنیان بۆكردون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردون و پێیان وتون كه باشتره بۆیان له لیستی "هاوڕێ"كانی فه‌سیبوكیان من بسڕنه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین هاورێم ئه‌و كاره‌یان كردوه".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له رۆژی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له 17ی شوباتدا تائێستا زیاتر له 200 حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان تۆماركردوه. رێكخراوی رۆژنامه‌نوسانی بێ‌سنور رایگه‌یاندوه كه به‌پێی ئاماره‌كانی 44 رۆژنامه‌نوس و كارمه‌ندی راگه‌یاندن هێرشی جه‌سته‌ییان كراوه‌ته‌سه‌رو 23یش ده‌ستگركراون.
له‌مباره‌یه‌وه سارا لی ویتسن، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هیومان رایتس وۆچ پرسیاریكرد، "حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان به‌ڵێنی دابیكردنی چ جۆره ئاینده‌یه‌ك بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌دات له‌كاتێكدا كه خۆی چه‌قی به‌ستوه له هه‌مان شێوازه كۆنه خراپه‌كه‌ی ناوچه‌كه‌دا كه بریتییه له لێدان و هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان؟" پاشان وتی: "سه‌ركرده‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌ت، ئه‌ركێكی قورسیان له‌سه‌ره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه رێزی ماف و ئازادی گه‌له‌كه‌یان بگرن، به‌و پێیه‌ی كه هه‌مویان ده‌یان ساڵ مه‌ینه‌تیان چه‌شتوه".
هیومان رایتس وۆچ داوای له هاوكارانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد- به‌تایبه‌ت ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپا- كه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م په‌راوێزخستنه ئاشكرایه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه پشتیوانی سه‌روه‌ری یاسا و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا كردوه و تائێستاش ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رچاوی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بێده‌نگ بوه له‌ئاست پێشێلكارییه ترسناكه‌كانی ئه‌م داوییانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ دژ به رۆژنامه‌نوسان و خۆپیشانده‌ران. هیومان راتیس وۆچ رایگه‌یاند، كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستیه‌ی كه ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ركردایه‌تی هێزه فره‌نه‌ته‌وه‌كانی كرد له هه‌وڵدانیدا بۆ روخاندنی سه‌رۆكی پێش‌و سه‌دام حوسێن، به‌شێكی له‌به‌ر ئه‌وه‌بوه كه ئه‌و رژێمه مافی كوردی پێشێل ده‌كرد، بۆیه به‌رپرسیارێتییه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر شانی (ئه‌مه‌ریكا)یه له ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌وه‌ی كه به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان رێز له مافه‌كانی هاوڵاتیانییان ده‌گرن.
سارا لی ویتسن وتی: "هه‌شت ساڵ دوای ئه‌وه‌ی كه ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان سه‌دام حوسێنی لابرد له‌ژێر دروشمی پاراستنی مافه‌كانی كورد، ئێستا به بێده‌نگی وه‌ستاوه له‌كاتێكدا ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه به‌هاوكاری ئه‌و له كوردستان دامه‌زرێنراوه مافه‌كانی دانیشتوانه‌كه‌ی پێشێلده‌كات و سه‌ركوتیان ده‌كات" هه‌روه‌ها وتی: "بارك ئۆباما، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، له وتاره‌كه‌ی رۆژی 20ی ئایاردا ئاماژه‌ی به به‌ره‌وپێشچونی دیموكراسی له عێراقدا كرد، به‌ڵام واقیعه‌كه ئه‌وه‌یه كه ترس و سه‌ركوتكردنی حكومی له‌وێ له په‌ره‌سه‌ندندایه".
كه‌شێكی پڕ له ترس بۆ رۆژنامه‌نوسانی كوردستان
داواكانی دژ به گۆڤاری لڤین: یاساكانی عێراق و كوردستان
مادده‌ی 38ی ده‌ستوری عێراقی زامنی ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و چاپه‌مه‌نی و رێكڵامكردن و راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه ده‌كات "به هه‌مو شێوازێك كه نه‌بێته هۆی پێشێلكردنی رێسای گشتی و ئاداب".
زیادبونی داوای ته‌شهیر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ره‌خنه‌ئامێزن به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تمه‌داران و پارته سیاسییه‌كان یان به‌رپرسانی حكومی سه‌ره‌كیترین به‌ربه‌ستن كه روبه‌روی رۆژنامه‌نوسان ده‌بنه‌وه له كوردستانی عێراقدا، و واده‌رده‌كه‌وێت كه دادگاكانی كوردستان رێسا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كارناهێنن بۆ زامنكردنی ئازادی راده‌بڕین. پارتی دیموكراتی كوردستان پێشتر داوای وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا تۆماركردوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و داوا ته‌شهیره‌ی كه له ساڵی 2010دا دژی رۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ئۆپۆزسیۆن تۆماریكرد و داوای یه‌ك ملیارد دۆلار قه‌ره‌بو ی كرد، پاش ئه‌وه‌ی له بابه‌تێكی رۆژنامه‌كه‌دا هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار تۆمه‌تباركران به سودمه‌ندبون له بازرگانیكردنی نایاسایی ناردنی نه‌وت بۆ ئێران.
عوسمان سدیق، پارێزه‌ری ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، به هیومان رایتس وۆچی وت كه ره‌نگه داوا ته‌شهیره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێی قانونی مه‌ده‌نی ساڵی 1951 تۆماركردابێت، كه سنور بۆ داواكردنی قه‌ره‌بو دانانێت، نه‌ك یاسای كاری رۆژنامه‌وانی، كه له ساڵی 2008دا له‌لایه‌ن په‌له‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوه، یان قانونی عقوباتی عێراقی ساڵی 1969.
یاسای كاری رۆژنامه‌وانی سنور بۆ قه‌ربوكردنه‌وه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه دیاریده‌كات و رێگریده‌كات له به‌رپرسان كه ده‌زگا میدیاییه‌كان دابخه‌ن. به‌ڵام، ئه‌و یاسایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كارناهێنرێت، دادگاكانیش رێگه‌یانداوه كه چه‌ند داوایه‌ك به‌پێی یاسا زۆرتر سه‌ركوتكاره‌كانی وه‌ك قانونی مه‌ده‌نی 1951 و قانونی عقوباتی 1969 تۆماربكرێن.
به‌پێی قانون مه‌ده‌نی، كه‌سێك، (رۆژنامه‌نوسیش ده‌گرێته‌وه)، ده‌كرێت ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت له‌سه‌ر "زیانی مه‌عنه‌وی" له‌نێویاندا "هێرشكردن بۆ سه‌ر ئازادی و كه‌رامه‌ت و شه‌رف و ناوبانگ و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه‌ی دارایی و ...هتد. به‌پێی به‌نده‌كانی ئه‌و یاسایه، كه رێگه به قه‌ره‌بوی ئێجگار گه‌وره‌و زیندانیكردن ده‌دات، تاوانه ئه‌گه‌ر "ته‌شهیر" به كه‌سێك یان "سوكایه‌تی" به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به دامه‌زراوه گشتییه‌كان بكرێت. به‌نده‌كانی هه‌ردو یاساكه كه داڕشتنیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتین سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی ئاخاوتن و ناگونجێن له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاراستنی مافی مرۆڤ بۆ ده‌ربڕین.
یاسای نێوده‌وڵه‌تی
یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ ئازادی راده‌ربڕین وه‌ك مافێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ داده‌نێت، كه پێویتسن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی و كه‌رامه‌تی تاكی مرۆڤ. ماده‌ی 19 له جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان (جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ) كه عێراق ئیمزای له‌سه‌ركردوه، ده‌ڵێت كه "هه‌مو كه‌سێك مافی ئازادی گه‌ڕان و وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌مو جۆره زانیاری و دیدوبۆچونێكی هه‌یه بێگوێدانه سنوره‌كان، به‌زاره‌كی بێت یان نوسین یان چاپكردن یان به‌شێوازی هونه‌ری یان هه‌ر شێوازێكی تری گه‌یاندن به ویستی خۆی".
له یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤدا به‌شێوه‌یكی چه‌سپێنراوه كه پێویسته سیاسه‌تمه‌داران و كه‌سایه‌تییه گشتییه‌كانی تر ته‌حه‌مولی چاودێریكردنی فراوانتر‌و وردتر بكه‌ن له‌سه‌ر ره‌فتارو كرده‌وه‌كانیان. به‌پێی "مبادىْ سيراكيوزا المتعلقه بأحكام التقيد و عدم التقييد" له جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، نا‌بێـت كۆتوبه‌ند بۆ سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین "به‌كاربهێنرێت بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدران له بۆچونی گشتی (الرأي العام) یان ره‌خنه."
له ساڵی 2000دا، بڕیارده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و پاراستنی مافه‌كانی دیدوبۆچون و ئازادی، لیستێكی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه ئاماده‌كرد كه پێویسته، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، له هه‌ر داوایه‌كی مه‌ده‌نی ته‌شهیر ره‌چاوبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ ماده‌ی 19ی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه كۆتوبه‌ند نه‌خرێته‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین: نمونه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه:
نابێت سزاكاتی ته‌شهیر ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بن كه ببنه‌هۆی به‌كارهێنانی (سانسۆری خود) له‌سه‌ر ئازادی دیدوبۆچون و راده‌ربڕین و مافی ئازادی گه‌ڕان و وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی زانیاری... و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیان پێویسته به‌راوردبكرێت به‌و زیانه فێعلیه‌ی كه دراوه.
نابێت رێگه به دامه‌زراوه حكومی و به‌رپرسه گشتییه‌كان بدرێت كه داوای ته‌شهیر تۆماربكه‌ن.
ده‌بێت یاساكانی ته‌شهیر ره‌نگدانه‌وه‌ی گرنگی دیالۆگی كراوه‌بن ده‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه هه‌یه‌و ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه پێویسته به‌رپرسی گشتی ته‌حه‌مولی رێژه‌یه‌كی زیاتری ره‌خنه بكه‌ن وه‌ك له هاوڵاتیاتی ئاسایی.
له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه بڵاوكراوه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌و مه‌سه‌لانه‌وه هه‌یه كه جێی بایه‌خی گشتین، گه‌یشتن به راستی ئه‌سته‌مه بۆ ئه‌وه‌ی خۆ له به‌رپرسیارییه‌تی ته‌شهیر بپارێزرێت: له جیاتی ئه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌نده به‌س بێت كه نوسه‌ره‌كه هه‌وڵی فێعلی داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی راستی.
ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به دیدوبۆچونه‌وه هه‌بێت، ئه‌بێت ته‌نها كاتێك شایه‌نی (داوای) ته‌شهیربن كه (نابه‌جێ) نامه‌عقولبن، و هه‌رگیز نابێت داواله‌سه‌ر تۆماركراو داوای لێبكرێت كه راستی دیدوبۆچونه‌كانی بسه‌لمێنێت.
به‌رپرسیارێتی سه‌لماندن بۆ هه‌مو ره‌گه‌زه‌كانی داواكه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌بێت كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه ته‌شهیری پێكراوه نه‌ك له‌سه‌ر داوالێكراوبێت.
ده‌بێت جگه له قه‌ره‌بو، كۆمه‌لێك چاره‌سه‌ری تر ده‌سته‌به‌ربكرێت وه‌ك داوای لێبوردن كرن و/ یان راستكردنه‌وه.
نه قانونی مه‌ده‌نی و نه قانونی عقوباتی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ره‌چاوی ستاندارده‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناكه‌ن. قانونه‌كانی عێراقی ره‌چاوی ئه‌وه‌ناكه‌ن كه بڕی قه‌ره‌بو ده‌بێـت به‌راوردبكرێت به زیانی فێعلی، هیچ بارێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌تانه دانانێن كه "به‌نیازی باش"ه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر رۆژنامه‌نوسان، ماده‌ی 6 له جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان (جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ) له‌سه‌ر هه‌مو دامه‌زراوه حكومییه‌كانی عێراق پێویستده‌كات كه رێز له مافی ژیان بگرن. ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ها به‌و مانایه‌دێت كه ده‌زگا جێبه‌جێكاره‌كانی یاسا ده‌بێت هه‌نگاوی به‌جێ (مه‌عقول) بهاون بۆ پاراستنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌زانن هه‌ڕه‌شه‌ی جدییان پێگه‌یشتوه له‌سه‌ر ژیانیان، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران دڵنیایی له‌وه‌بكه‌نه‌وه كه هه‌ر كوشتنێكی نایاسایی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت و ئه‌نجامده‌رانی روبه‌روی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكاری
هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان
رێوشوێنی سه‌ركوتكارانه‌یان به‌كارهێناوه دژی رۆژنامه‌نوسان و خۆپیشانده‌ران، له‌و كاته‌وه‌ی كه رۆژانه خۆپیشاندان له پارێزگاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد له رۆژی 17ی شوباتدا، دژی گه‌نده‌ڵی و بۆ داواكردنی مافی سیاسی و مه‌ده‌نی زیاتر.
له مانگی ئازاردا، هیومان رایتس وۆچ له كوردستان چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ زیاتر له 20 رۆژنامه‌نوسدا ئه‌نجامدا كه روماڵی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌وه ده‌ركه‌وت كه هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوكاره‌كانیان به‌رده‌وام سه‌ركوتی رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ن له‌ڕێی هه‌ڕه‌شه‌و گرتنی ره‌مه‌كی (عه‌شوائی) و لێدان و هه‌راسانكردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و شكاندنی ئامێری رۆژنامه‌وانی.
رۆژنامه‌نوسان و رێكخه‌رانی خۆپیشاندان به ، هیومان رایتس وۆچیان وت كه رۆژی 18ی نیسان هێزه ئه‌منیه‌كان به‌زه‌بری هێز كۆنترۆڵی به‌رده‌كی سه‌را یان كرد، كه رۆژانه خۆپیشاندانی تێدا ئه‌نجامده‌درا، له‌و كاته‌وه
رێگه‌یان له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان گرتوه.رۆژی 27ی نیسان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی 19 لاپه‌ڕه‌یی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژییانه بڵاوكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی 60 رۆژی خۆپیشاندانه‌كان رویاندابو، كه تیایدا گه‌یشتوبویه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانه‌وه ئه‌نجامدرابو وه پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌باشی مه‌شقیان پێنه‌كرابو بۆ مامه‌ڵه‌كردنی گونجاو له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه. به‌ڵام راپۆرته‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به توندوتیژیه‌كانی دژ به رۆژنامه‌نوسان نه‌كرد، له نێویاندا هێرشكردنی دڕاندانه بۆسه‌ر
كه‌ناڵی ئه‌هلی نالیا له سلێمانی. به وته‌ی ستافی كه‌ناڵه‌كه، له‌و هێرشه‌دا كه 20ی شوبات ئه‌نجامدرا، ده‌یان چه‌كدرا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌و پاش ته‌قه‌كردن له ئامێره‌كانی په‌خش و برینداركردنی پاسه‌وانێك، به‌نزینیان رژاند به بیناكه‌داو ئاگریان تێبه‌ردا. كه‌ناڵی نالیا كه روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی كردبو، ته‌نها دو رۆژ پێش هێرشه‌كه ده‌ستی به په‌خشكردبو.
ساڵڕۆژی كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان
ساڵێك دوای كوشتنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، هێشتا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌كی سه‌ربه‌خۆو شه‌فافی بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌و راپێچكردنی به‌پرسیانی تاوانه‌كه بۆ دادگا ئه‌نجامنه‌داوه.
چه‌ند هێرشبه‌رێك رۆژی 4ی ئایاری 2010 رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌ستی 23 ساڵه، سه‌رده‌شت عوسمان، یان رفاند. ته‌رمه‌كه‌ی رۆژێك دواتر دۆزرایه‌وه‌و نیشانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان به جه‌سته‌وه‌یه دیاربو وه دو گولله له‌سه‌ری درابو. هاوڕێكان و خێزانه‌كه‌ی باوه‌ڕیانوایه كه سه‌رده‌شت له‌به‌ر نوسینی ره‌خنه‌ئامێز دژی دو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه و سه‌ركرده‌كانیان و سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمه‌كه كوژراوه.
به بڕیاری مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه، به‌ڵام ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ئاشكرانه‌كران. به‌پێی راپۆرتێك كه له رۆژی 15ی ئه‌یلولدا بڵاوكرایه‌وه، لیژنه‌كه گه‌یشتبویه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه گروپی ئه‌نسار ئه‌لئیسلام به‌رپرس بوه له كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان. به‌ڵام، راپۆرته 430 وشه‌ییه‌كه‌ی لیژنه‌كه، نه‌یتوانی ئه‌نجامه‌كانی
به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تر ببه‌ستێت جگه له دانپێدانانی كه‌سێك كه گوایه یه‌كێك بوه له ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه.
له وكاته‌دا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سه‌رده‌شت و هاوڕێ و هاوكاره‌كانی به هیومان رایس وۆچیان راگه‌یاند كه هیچ یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان (محقق) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان پێوه‌نه‌كردبون وه هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی زۆریان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان گرت. له‌وكاته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم هیچی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر یان گرتن یان هه‌ر دادگاییكردنێكی په‌یوه‌ست به‌و قه‌زییه‌وه.
رۆژی 16ی ئایار، به‌شدار عوسمان، برای سه‌رده‌شت، به هیومان رایس وۆچی راگه‌یاند، كه ده‌یان نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه پێگه‌یشتوه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی رۆژنامه‌وانییه‌وه كه دوای كوشتنی سه‌رده‌شت ده‌ستیپێكردوه.
هیومان رایتس وۆچ جارێكی تر داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو شه‌فاف له كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان بكات كه ببێته‌هۆی دیاریكردنی ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌ی كه به تاوانه‌كه هه‌ڵساون و روبه‌روی دادگا بكرێنه‌وه.
لینكی راپۆرته‌كه به ئینگلیزی: لینكی راپۆرته‌كه به زمانی كوردی: بۆ زانیاری زیاتر له باره‌ی هیومان رایتس ۆچ ده‌رباره‌ی عێراق، تكایه سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه:
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، تكایه په‌یوه‌ندی بكه به:
جاك سترۆك، له واشینتۆن، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+1-202-612-4327
[email protected]سار لی ویتسن، له نیو یۆرك، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+1 212-216-1230 یان +1-718-362-0172
[email protected] وێنزڵ میخالسكی، له به‌رلین، بۆ زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی:
+49-151-419-24256
[email protected]سامر موسقاتی، له تۆرنتۆ، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+961-71058890
[email protected]جان ماری فاردیو، له پاریس، بۆ زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و پۆرتوگالی:
+33-1-43-59-55-35 یان +33-6-45-85-24-87
[email protected]تۆم پۆرتیۆس، له نیو یۆرك، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+1-646-203-3090
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست