كوردستانی عێراق: رێبگرە لە پەلاماردانی خۆپیشاندەران بە بەرچاوی هێزەكانی ئاسایشەوە هێرشدەكرێتەسەر خۆپیشاندەران
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
بەیروت، 7ی ئازاری 2011: رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ (هیومان رایتس ۆچ) رایدەگەیەنێت كە رۆژی 6ی ئازار بە بەرچاوی هێزەكانی ئاسایشەوە دەیان كەس كە دەموچاویان هەڵپێچرابوو هێرشیانكردەسەر خۆپیشاندەران لە شاری سلێمانی. پەلاماردەران رێگەیان پێدرا كە لە خۆپیشاندەران بدەن و دەستگیریان بكەن و ئاگر لە خێمەكانیشیان بەربدەن. لە هەمان كاتدا كۆمەڵێكی تر چەكدرا هەڵیانكوتایە سەر رادیۆی دەنگ و بە تەواوی تێكیان شكاند.
هیومان رایتس ۆچ رایدەگەینێت كە ئەركی هێزەكانی ئاسایشە پارێزگاری بۆ ئازادی رادەربڕین و كۆبوونەوەی هێمنانە دابین بكات.
چەند شایەتحاڵێك و رێكخەرێكی خۆپیشاندانانەكان ووتیان كە سەرلەبەیانی رۆژی 6ی ئازار، دەیان كەس كە سەروچاویان بە جامانە هەڵپێچرابوو وە دارو چەكیان پێبوو بە ئۆتۆمبیلی سەربازی هەڵیانكوتایە سەر كامپی هێمنانەی زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر لە مەیدانی ئازادی شاری سلێمانی. هەروەها وتیان كە هێزەكانی ئاسایش، كە لە دەوروبەری مەیدانی ئازادی بوون وەك تەماشاكار وەستابوون كاتێ كە پەلاماردەرەكان، كە هەندێكیان جلو بەرگی رەشیان لەبەربوو، بە دار كەوتنە وێزەی خۆپیشاندەران و خێمەكانیان سوتاندن.
لەم بارەیەوە، سارا لی ویتسون، بەڕێوەبەری بەرنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا لە هیومان رایتس ۆچ، وتی، "ناكرێت كە هێزەكانی ئاسایشی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوری تەماشاكار ببین لە كاتێدا كۆمەڵێك چەتە كارە دزێوەكانیان ئەنجامدبدەن. مایەی شەرمەزارییە كە دەیان ساڵ دوای سەركوتكردن، ئەمڕۆكورد ئەو مافە و ئازادییەی نییە كە حكومەتی هەرێم بەڵێنیدا دابینیان بكات، لەوانە مافی خۆپیشاندانی هێمنانە."
چەند شایەتحاڵێك بە هیومان رایتس ۆچ یان ووت كە پەلاماردەرەكانیان بینی چەندین خۆپیشاندەرایان لەگەڵ خۆیان برد. رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە دەڵێن كە بەلایەنی كەمەوە 15 خۆپیشاندەر بێسەروشوێنن. ئەمە جگە لەوەی كە پەلاماردەران بڵندگۆو كەلوپەلی تریان لە مەیدانی ئازادی تێكشكاندووە.
یەكێك لە شایەتحاڵەكان كە پارێزەرە بە هیومان رایتس ۆچی وت، "لەگەڵ چەند برادرەێكدا لە خێمەیەكدا خەریكی دەمەتەقێ بووین لە پڕ گوێم لە تەقەی دەمانچە بوو، دوو دەقە دوای ئەوە كۆمەڵێك چەتە بە تێڵا هاتنە سەرمان و هەرچی لە رێیاندابووایە پێیاندا ئەكێشا. چەندكەسێكیان لە دەبەی بچووكدا بەنزیان پێوو، ئەیانكرد بە سەر خێمەكانداو یەكسەر چەند پەلاماردەرێكی تر شقارتەیان دادەگیرساندو خێمەكانیان ئەسوتاند. بە دار لەو خەڵكانەیان ئەدا كە لە خێمەكاندا خەوتبوون."
سێ خۆپیشاندەر بە هیومان رایتس ۆچ یان ووت كە كاتێ هێرشیانكرایەسەر بە جیا چووبوون بۆ لای ئەو هێزەی ئاسایش كە لە نزیكیان جێگركرابوون و داوایان كردبوو یارمەتیان بدەن دژی پەلاماردەران، بەڵام ئاسایشەكان وتبوویان كە فەرمانی دەستێوەردانیان نییە. دوابەدوای هێرشەكە گرووپی پارێزەرانی سەربەخۆ سەردانی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیان كربوو، ئەویش لە وەڵامدا ووتبوی كە هێزەكانی ئەو پەیوەندیان بەو هێرشەوەنییە. هەروەها بەڕێوەبەرەكە وتبووی كە "ئاسایش توانای پاراستنی خۆپیشاندەرانیان نییە ئەگەر شەقامەكان بگرن، وە ئاسایش بەرپرسیارێتی سەلامتیان لەئەستۆناگرێت."
هەروەها ئازاد عوسمان، بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ، وتی كە لە بەرەبەیانی رۆژی 6ی ئازاردا، نزیكەی 10 چەكدار هەڵیانكوتایەسەر بینای رادیۆكە. ئازاد وتی كە چەكدراەكان، پاسەوانی بیناكەیان بەستوەتەوە و پاشان زۆربەی ئامێرەكانی رادیۆكەیان شكاندووە و كۆمەڵێك ئامێری تریان لەگەڵ خۆیان بردووە. هەروەها وتی كە رادیۆكە، كە لە شاری كەلار پەخشدەكرێت، رووماڵی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی كردووە.
لەو كاتەوەی كە خۆپیشاندانەكان دەستیان پێكردووە لە 17ی شوبات، بەلایەنی كەمەوە پێنج كەس بە گوللەی هێزە ئەمنییەكان كوژراون و زیاتر لە 150 خۆپیشاندەریش برینداربوون. هەزاران خۆپیشاندەر بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایی سەبارەت بە بوونی ئەوەی كە دەیڵێن گەندەڵی و كۆنترۆڵی سیاسی لەلایەن هەردوو پارتی دەسەڵات، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی چەند هەفتەی پێشوودا، هێرشكراوەتەسەر نووسینگەكانی بزووتنەوەی ئۆپۆزسیۆنی گۆڕان و لە هەولێرو دهۆك و سۆران و سوتێنراون. رۆژی 17ی شوبات، ستافی رۆژنامەی هاوڵاتی ئۆفیسەكانیان چۆڵكرد دوای ئەوەی كە لەلایەن چەند چەكدارێكەوە كە لە نزیك لقی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە جێگیركرابوون هەڕەشەیان لێكرا.
بەپێی ووتەی ستافی تەلەفزیۆنی نالیا، رۆژی 20 شوبات، كۆمەڵێك چەكدار هەڵیانكوتایەسەر نوسینگەی سەرەكی تەلەفزیۆنی نالیا لە سلێمانی و ئامێرەكیانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللەو پاسەوانێكیان برینداركردو پاشان ئاگریان لەتەواوی بیناكەبەردا. تەلەفزیۆنی نالیا دوو رۆژ پێشتر پەخشی دەستپێكردبوو. بەپێی راپۆرتی رێكخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور، لەماوەی 10 رۆژی پێشوودا، هێزەكانی حكومەت و چەكداری نەناسراو هێرشیانكردوەتەسەر، یان هەڕەشەیان، لە بەلایەنی كەمەوە 40 رۆژنامەنووس كردووە یان لە هەندێ حاڵەتدا دەستگیریانكردوون.
خۆپیشاندان لە دەرەوەی كوردستان:
لە سەرەتای مانگی شوباتەوە دەیان خۆپیشاندان لە ناوچەكانی تری عێراقدا روویانداوە. وە زۆربەی ئەو خۆپیشاندانانە بۆ ناڕەزایی دەربڕین دەربارەی نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی و گەندەڵی بوون. لە رۆژی 16ی شوباتەوە هێزە ئەمنییەكانی دەوڵەت زیاتر لە 17 خۆپیشاندەریان كوشتوەو زیاتر لە 250 خۆپیشاندەریشان برینداركردووە. لە بەغدادی پایتەخت، سەركردایەتی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد، خۆیشاندانەكانی 4ی ئازاری و 25ی شوباتی بەرتەسكردەوە لەرێی قەدەغەكردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلەوە. لە خۆپیشاندانەكانی 4ی ئازاردا، هێزە ئەمنییەكان، زۆربەی گوزەرەكانی دەوروبەری خۆپیشاندەرانیان داخست و نوێنەرانی هیومان رایتس ۆچ بینیان كە هێزە ئەمنییەكان لە خاڵەكانی پشكنیندا رێگرییان لە دەیان خۆپیشاندەر و رۆژنامەنووس كرد بەرەو ناوچەی خۆپیشاندانەكە بڕۆن.
لە خۆپیشاندانەكانی 25ی شوباتدا، هێزە ئەمنییەكان لە سەرانسەری عێراقدا بەلایەنی كەمەوە 12 خۆپیشاندەریان كوشت و زیاتر لە 100ی تریان برینداركرد. نوێنەرانی هیومان رایتس ۆچ بینیان كە هێزە ئەمنییەكانی بەغداد لە رۆژنامەنووس و خۆپیشاندەریان دەدا و كامێرایان دەشكاند و مێمۆری كارتی كامێرایان دەبرد. بەپێی راپۆرتی رێكخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور لەو خۆپیشاندانەنەدا هێزەئەمنییەكان زیاتر لە 20 میدیاكاریان دەستگیركرد.
كچە رۆژنامەنووسێكی عێراقی، كە بەهۆی لێدانەوە رووخساری ئاوسابوو، بە هیومان رایتس ۆچ ی وت كە هێزەكانی پۆلیس بە دار لێیاندابوو كاتێ كە كەوتبوونە وێزەی خۆپیشاندەران بۆ بڵاوەپێكردنیان، "هەموو كەسێك رایئەكرد، منیش لە كۆڵانێك وەستام و وامئەزانی لێم ئەگەڕێن. نزیك بوونەوە لێم و هاواریان ئەكر كە هەموو خۆپیشاندەرەكان "بەعسین" و بەدار لێیاندەدان. من لە تەنیشت دیوارێك بووم و لە شوێنی خۆم نەجوڵام و ناسنامەی رۆژنامەنووسیم بەرزكردەوە. سەربازێك بەدار كێشای بە روخسارو سەرمدا، لەوكاتەدا كۆمەڵێك پیاو هاتن و پارێزگارییان لێكردم. ئەوانیش لێیاندرا."
بەپێی ووتەی رۆژنامەنووسانی دەستگیركراو و شایەتحاڵی رووداوەكە، دوابەدوای خۆپیشاندانەكان هێزە ئەمنییەكان بەردەوامبوون لە هەڵكوتانەسەر رۆژنامەنووسان. لە حاڵەتێكدا، هێزە ئەمنییەكان چوار رۆژنامەنووسیان لە چێشتخانەیەكی بەغداد دەستگیركردو لێیاندان و چاویان بەستنەوەو و لە كاتی لێكۆڵێنەوەدا هەڕەشەی ئەشكەنجەدانیان لێكردن.
هادی مەهدی، رۆژنامەنووسی رادیۆیی، رۆژی 26ی شوبات بە هیومان رایتس ۆچ ی وت، "كاتێ دەستیانكرد بە لێدانمان، پێمانووتن كە ئێمە رۆژنامەنووسین، بەڵام ئەوان وتیان "گوو بخۆن، رۆژنامەنووس هیچ نییە." چەند نیشانەیەكی لێدان لە رووخسارو مل و شان و قاچ سكی هادی دیاربوو، "لەبەر ئەوەی چاوم بەسترابوو، هیچم نەبینی. شتێكیان لەبەردەمم دانابوو وتیان دەستی لێبدە، داەرێكی گەورە بوو، وتیان پێم كە بەو دارە ئەتكم ئەكەن."
لە كۆتایی شوباتدا، هێزەكانی پۆلیسی عێراق رێگەیان بە دەیان پەلاماردەردا، كە هێرش بكەنەسەر خۆپیشاندەرانی هێمنانە لە بەغداد. لە بەرەبەیانی رۆژی 21ی شوباتدا، دەیان كەس، هەندێكیان دارو چەقۆیان پێبوو، هێرشیانكردەسەر نزیكەی 50 خۆپیشاندەر كە لە ساحەی تەحریر لە بەغداد خێمەیان هەڵدابوو. پەلاماردەران بەچۆو دار نزیكەی 20 خۆپیشاندەریان برینداركرد. خۆپیشاندەران بەنیازبوون لە ساحەی تەحریر بمێننەوە هەتا رۆژی 25ی شوبات، ئەو رۆژەی كە بڕیاربوو خۆپیشاندانی فراوان لەژێر ناونیشانی "رۆژی تووڕە" هاوشێوەی میسر ئەنجامبدرێت. هێرشەكەی 21ی راستەوخۆ دوای ئەوەی روویدا كە هێزەكانی پۆلیس لە ساحەی تەحریر كشانەوە، وە هەندێ لە شایەتحاڵەكان ووتیان كە پێش ئەنجامدانی هێرشەكە، پەلاماردەران قسەیان لەگەڵ پۆلیسدا كردبوو.
رۆژی 25ی حوزەیرانی 2010، لە كاردانەوەی خۆپیشاندانی هەزاران عێراقی كە ناڕەزاییان سەبارەت بە نەبوونی خزمەتگوزاری حكومی دەربڕی، وەزارەتی ناوخۆ كۆمەڵێك رێنمایی دەركرد كە بارگرانی لەسەر رێكخستنی خۆپیشاندان دروستدەكات. بەپێی ئەو رێنماییانە رێكخەرانی خۆپیشاندان ئەبێت، "مۆڵەتی نووسراو لە وەزارەتی ناوخۆو پارێزگار" مسۆگەربكەن پێش ئەوەی پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر ئاگاداربكەنەوە. ئەو رێنماییانە هەتا ئێستا كاریان پێدەكرێت.
دەستوری عێراق مافی "ئازادی كۆبوونەوەو خۆپیشاندانی هێمنانە" ی مسۆگەركردووە. هەروەها وەك ئەندامێك لە پەیماننامەی نێودەڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەكان، دەوڵەتی عێراق دەبێت پابەندبێت لە دابینكردنی پارێزگاری ژیان وسەلامەتی هەر هاوڵاتییەت، و مافی ئازادی رادەربڕین و پێكهێنانی رێكخراو وكۆبوونەوەی هێمنانە. دەبێت دەوڵەت پابەندبێت بە بنەما بنچینەییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەكارهێنانی هێزو چەك، كە دەڵێت هێزی كوشندە تەنها لەحاڵەتێكدا دەكرێت بەكاربهێنرێت كە بەهیچ شێوەیەك نەتوانرێت خۆی لێ لابدرێت و بۆ پاراستنی گیان بێت، وە پێویستە زۆر بە ووریایی و بە گونجاوی بەكاربهێنرێت. هەروەها بنچینەكان داوا لە حكومەت دەكات كە "تەئكید لەوە بكاتەوە كە بەكارهێنانی هێز و چەك بە شێوەیكی هەرەمەكییانەو توندوتیژیانە لەلایەن كارمەندانی جێبەجێكاری یاساوە سزای لەدوایەو وەك تاوانی جینائی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت."
بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی هیومان رایتس ۆچ دەربارەی عێراق، تكایە سەردانی ئەم ماڵپەرە بكە:
http://www.hrw.org/en/middle-eastn-africa/iraq
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە، تكایە پەیوەندی بكە بە:
سار لی ویتسون، لە نیو یۆرك:
یان، سامر موسقاتی، لە بەیروت:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست