عێراق: رێكخه‌رانی خۆپیشاندان لێیانده‌درێت و زیندانیده‌كرێن
Friday, 03/06/2011, 12:00
پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان كۆتایی به كردنه ئامانجی چالاكوانان بهێنن
(تونس، 2ی حوزه‌یرانی 2011)- رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ رایگه‌یاند، كه له چه‌ند رۆژی رابردودا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق چه‌ند رێكخه‌رێكی خۆپیشاندانیان له به‌غدا زیندانیكردوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵداكردون و لێیانداون. هه‌روه‌ها هیومان رایتس ۆچ رایگه‌یاند، كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدرانی عێراق كۆتایی به‌م هێرشانه‌بهێنن و ئه‌وانه‌ی كه زیندانیكراون یان تۆمه‌تیان روبه‌روبكرێته‌وه یان ئازادبكرێن.
له كوردستانی عێراقدا، ئیسماعیل عه‌بدوڵا، كه یه‌كێك بو له رێكخه‌رانی خۆپیشاندان، له 27ی ئایاردا رفێنراو پاشان به‌رچه‌قۆدرا. هیومان رایتس ۆچ رایگه‌یاند، كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه به‌ڵێنیداوه ئه‌نجامیبدات ورد و دادپه‌روه‌رانه‌وه و شه‌فاف ده‌بێت و ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر ئیسماعیل عه‌بدوڵا روبه‌روی دادگا بكرێنه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه جۆو سترۆك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هیومان رایتس ۆچ، وتی: "ده‌سه‌ڵاتدران له به‌غدا و هه‌رێمی كودرستان به‌رده‌وامن له رێگنه‌دان به هاوڵاتیانیان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی هێمنانه. پێویسته عێراق دڵنیایی له‌وه‌بكاته‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان و بانده‌كان لایه‌نگری حكومه‌ت كۆتایی به هێرشكردنه‌سه‌ر رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان ده‌هێنن".
چه‌ند چالاكوانێك له به‌غدا به هیومان رایتس ۆچیان وت، كه باوه‌ڕیانوایه كه زیادبونكردنی رێوشوێنی ئه‌منی له ساحه‌ی ته‌حریر له پایته‌خت و ده‌ستگیركردنی ئه‌مدواییانه هه‌وڵدانن بۆ كپكردنه‌وه‌ی خواستی خه‌ڵك بۆ دوباره رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌وكاته‌ی كه چه‌ندین گروپی بچوك له هه‌وڵداندابون بۆ كاركردنن پێكه‌وه. ئه‌و كه‌سانه وتیان كه به‌رپرسانی ناوچه‌كانیان هۆشیارییان پێداون، كه له ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی پێشودا هێزه‌ئه‌منییه‌كان فشاریان خستونه‌ته‌سه‌ر و داوای زانیاری‌یان لێكردون له‌باره‌ی شوێن و كرده‌وه‌ی چالاكوانه‌كان.
ده‌ستگیركردن له به‌غدا
رۆژی 28ی ئایار، ژماره‌یه‌ك سه‌رباز به چوار ئۆتۆمۆبیلی جۆری هه‌مڤی و دو ئۆتۆمبیلی تر چونه ئۆفیسه‌كانی أین حقی (كوا مافه‌كانم) كه رێكخراوێكی مافه‌كانی مرۆڤه، له ناوچه‌ی باب المعڤم له به‌غدا، له كاتێكدا كه ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه خه‌ریكی كۆبونه‌وه‌بون له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخه‌رێكی خۆپیشاندان له گروپی 25ی شوبات. ئه‌ندامانی هه‌ردو رێكخراوه‌كه به هیومان رایتس ۆچیان وت كه سه‌ربازه‌كان هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر بیناكه، چه‌كه‌كانیان له حاڵه‌تی ئاماده‌ییدابو، 13 چالاكوانیان قۆڵبه‌ست و چاوبه‌ست كرد‌و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و به‌ڵگه‌نامه‌دا.
یه‌كێك له چالاكوانه‌كان پاش ئه‌وه‌ی كه رۆژی 29ی ئایار ئازادكرا به هیومان رایتس ۆچی وت، كه له كاتی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ئۆفیسه‌كاندا یه‌كێك له ئه‌فسه‌ركان خۆی وه‌كو "فه‌وجی 43 له فیرقه‌ی 11" ناساند‌و ئه‌فسه‌رێكی تریش وتی، كه سه‌ر به فه‌رمانده‌یی كرده‌وه سه‌بازییه‌كانی به‌غدان "قیاده عملیات بغداد"
ئه‌و چالاكوانه وتی: "هیچ فه‌رمانێكی گرتنیان پیشاننه‌داین و پێشیان نه‌وتین كه بۆچی ده‌ستگیرده‌كرێین. ئافره‌تێكی چالاكوان داوای بینینی فه‌رمانی گرتنی كرد، به‌ڵام پێیانوات "ده‌مت داخه‌و سواری ئۆتۆمبیله‌كه‌به" له‌كاتی ده‌ست و چاو به‌ستنماندا پێیان ئه‌وتین: "ئه‌م كۆبونه‌وانه بۆچی ئه‌كه‌ن؟ باشه به‌ڕاست باوه‌ڕتانوایه كه حكومه‌ت ده‌ڕوخێنن؟" پرسیاریان لێده‌كردین كه كێ هاوكاریمان ده‌كات".
ئه‌و چالاكوانه وتی، كه هێزه سه‌ربازییه‌كه كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌كانی برد بۆ زیندانییه‌ك له باره‌گای فیرقه‌ی 11 و له‌وێ به كۆمه‌ڵ و به‌تاك لێكۆلێنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا، "كاتێ گه‌یشتینه ئه‌وێ و سه‌روچاومان به‌سترابو به بۆكس كه‌وته سه‌روچاو مل و سنگ و قۆڵ و به‌رشه‌قیان داین. من داركاری نه‌كرام، گوێم لێبو قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كردو ده‌یانوت نابێت ئاساری لێدان و برین به‌سه‌ر جه‌سته‌مانه‌وه به‌جێبهێڵن".
ئه‌و چالاكوانه ئازادكراوه و چه‌ند ئه‌ندامێكی تری هه‌ردو رێكخراوه‌كه وتیان، كه هێزه ئه‌منییه‌كان تائێستا چوار چالاكوانیان به‌بێ روبه‌روكردنه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێك ئازادكردوه، به‌ڵام هێشتا 9 چالاكوانیان له زینداندا هێشتوه‌ته‌وه. چالاكوانه ئازادكراوه‌كه وتی: "پرسیارم لێ‌كردن كه چ تاوانێكمان كردوه و دوباره داوای پیشاندانی فه‌رمانی گرتنم كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی هیچیان نه‌دایه‌وه".
چه‌ند شایه‌تحاڵێك وتیان، كه رۆژی 27ی ئایار، چه‌ند كه‌سێك به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه چوار خوێندكاری خۆپیشانده‌رییان ده‌ستگیركرد به‌ناوه‌كانی جیهاد جه‌لیل، عه‌لی جاف، موئه‌یه‌د فه‌یسه‌ڵ و ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌غدای- له نزیك خۆپیشاندانێكی هێمنانه له ساحه‌ی ته‌حریر له به‌غدا. یه‌كێك له‌و خۆپیشانده‌رانه به هیومان رایتس ۆچی وت: "كاتێك كه خۆپیشانده‌ره‌كان خۆیان نه‌دا به‌ده‌سته‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان به جلی (سه‌بازییه‌وه) هاتنه‌ناوه و هاوكاری رفێنه‌ره‌كانیان كرد. جیهادم بینی رائه‌كێشرا به‌سه‌ر جاده‌كه‌دا و سه‌بازێك لوله‌ی كلاشینكۆفه‌كه‌ی روكردبویه سه‌ر سه‌ری جیهاد و میلی هێنایه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر جیهاد بجوڵێته‌وه ته‌قه‌ئه‌كات. خه‌ڵكه‌كه تۆقان و بڵاوه‌یان كرد".
ژماره‌یه‌ك له شایه‌تحاڵه‌كان وتیان: له‌و پشێویه‌ی كه به‌دوای گرتنی گرتنی جیهادا هات، هێزه ئه‌منییه‌كان چوار خۆپیشانده‌ریان به پاڵ خسته ناو ئۆتۆمۆبیلێكی فریاكه‌وتنه‌وه و ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت، خۆپیشانده‌ره‌كانی تر نه‌یانزانی كه چیان به‌سه‌ر هاتوه. ئه‌ندامانی خێزانی دو له خوێندكاره ده‌ستگیركراوه‌كان به هیومان رایتس ۆچیان وت، كه سه‌رباری هه‌وڵی چه‌ند جاره‌یان به‌رپرسان پێیان ناڵێن كه خوێندكاره‌كان بۆ كوێ براون. برای یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان وتی: "قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و فیرقه‌ی 11 و فه‌وجی به‌غدا و گرتوخانه‌كانی تردا كرد، به‌ڵام هه‌مویان ده‌ڵێن كه (براكه‌م) لای ئه‌وان نییه و هیچ شتێك ده‌رباره‌ی نازانن".
هیومان رایتس ۆچ په‌یوه‌ندی به وته‌بێژێكی حكومه‌ته‌وه كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ده‌رباره‌ی شوێنی چوار ده‌ستگیركراوه‌كه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك نه‌درایه‌وه. رۆژی 31ی ئایار، ته‌له‌فزیۆنی حكومی، ئه‌لعێراقییه، راگه‌یاندنێكی فه‌رمانده‌یی كرده‌سه‌بازییه‌كانی به‌غدای بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتبو هێزه ئه‌منییه‌كان چوار خوێندكاره‌كه‌یان به‌هۆی هه‌ڵگرتنی پێناسی ساخته‌وه ده‌ستگیركردوه، نه‌ك به‌شداریكردنی خۆپیشاندان.
ئه‌ندامی خێزانی یه‌كێك له خوێندكاره ده‌ستگیراوه‌كان به هیومان رایتس ۆچی راگه‌یاند كه براكه‌ی، كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام خۆپیشاندان رێكده‌خات، پێش ده رۆژ چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه شوێنی كه‌وتبون و له‌و كاته‌وه و له ترساندا له ماڵه‌وه نه‌ده‌نوست، "چه‌ند جارێك ته‌له‌فۆنی بۆ كردین، به‌ڵام پێی نه‌ده‌وتین له كوێ ده‌مایه‌وه، چونكه باوه‌ڕیوابو كه هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنی كه‌وتون و ئه‌گه‌ر ته‌له‌له‌فۆنه‌كه‌ی چاودێری له‌سه‌ربێت ئه‌وا ده‌چن بۆ ده‌ستگیركردنی".
به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان و راپۆرته میدیایه‌كان، بونی هێزه ئه‌منییه‌كان له ساحه‌ی ته‌حریردا له رۆژی 27 ئایاردا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردبو به به‌راورد به رۆژانی هه‌ینی پێشوتر له‌و كاته‌وه كه خۆپیشاندانه‌كانی له 25 شوباتدا ده‌ستیانپێكردوه به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری و ئه‌و بڕوایه‌ی كه گه‌نده‌ڵی به‌رفراوان هه‌یه.
رفاندن له كوردستان
ئیسماعیل عه‌بدوڵا، 28، یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی كه رۆژانه وتاری ده‌خوێنده‌وه، وتی، كه كاتژمێر و 12:05 خوله‌كی نیوه‌شه‌وی 27ی ئایار له‌كاتێكدا خه‌ریكی كڕینی كارتی مۆبایل بو هه‌شت كه‌سی ده‌مامك به‌سه‌ر، كه هه‌ندێكیان جلی سه‌بازییان له‌به‌ر بو، ده‌ستگیریانكرد و خستیانه ناو ئۆتۆمۆبیلێكی نیسان پاترۆڵه‌وه. ئیسماعیل به هیومان رایتس ۆچی وت، كه دوای ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبیله‌كه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر رۆشت، هێرشبه‌ره‌كان له ئۆتۆمبیله‌كه رایانكێشایه ده‌ره‌وه و بریانه ناو كێڵگه‌یه‌كه‌وه، له‌وێ سه‌روچاوی (ئیسماعیلیان) داپۆشی و چه‌ند چه‌قۆیه‌كیان له قۆڵی دا و به بۆكس و قۆناغه تفه‌نگ و مشتی ده‌مانچه كه‌وتنه گیانی.
ئیسماعیل وتی، كه له‌كاتی لێدانیدا كاتێ كه یه‌كێك له په‌لامارده‌ره‌كان پێشنیازی ئه‌وه‌یكرد كه بیكوژن، ئه‌وانی تر وتیان: "پێویستمانی به ئه‌مری سه‌ره‌وه‌یه" یه‌كێك له په‌لامارده‌ره‌كانی دوركه‌وته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی و كاتێ گه‌ڕایه‌وه وتی به‌وانی تر "نه‌مكوژن، به‌ڵام شتێكی زۆر خراپ له سه‌روچاوم بكه‌ن" ئینجا هێرشبه‌ركان ئه‌و په‌رۆیه‌یان لابرد كه سه‌روچاوی ئیسماعیلی پێداپۆشرابو و یه‌كێك له په‌لامارده‌ره‌كان ،"به قۆناغه تفه‌نگ كه‌وته لێدانم هه‌تا لوتم شكا".
ئیسماعیل وتی، كه كاتژمێر نزیكی 2ی شه‌و هێرشبه‌ركان له ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی شار فڕێیاندا. هه‌روه‌ها وتی كه پێش ئه‌ویه بڕۆن، "هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردم كه هه‌رگیز به‌شداری هیچ خۆپیشاندانێك نه‌كه‌م و ئه‌بێت مه‌منونبم كه ئه‌مجاره نه‌یانكوشتم".
ئیسماعیل وتی، كه رۆژی ده‌وای هێرشه‌كه ده‌عوایه‌كی له‌لای پۆلیس تۆماركردوه و به‌رپرسانی حكومی و ئه‌منی به‌ڵێنیان پێداوه كه لێكۆلێنه‌وه ده‌كه‌ن.
رۆژی 29ی ئایار، حاكم قادر حه‌مه‌جان، به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌كانی ئاسایش له سلێمانی، به هیومان رایتس ۆچی وت: "ئێمه سه‌ركۆنه‌ی هه‌مو جۆره كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژی له‌م جۆره‌ین. لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه، ناكرێت هیچ زانیارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ین بزانین كێ ئه‌و كاره‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بیده‌ینه ده‌ست دادگا بۆ دادگاییكردنی".
ئیسماعیل وتی كه له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانه‌وه خۆی حه‌شاردابو دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ڕێی ته‌له‌فۆن و تێكسته‌وه پێگه‌شت به‌هۆی به‌شداریكردنی له خۆپیشاندانه‌كاندا. هه‌روه‌ها وتی، كه به‌م دواییانه ورده‌ورده چوه‌ته‌ده‌ره‌وه، چونكه باوه‌ڕیوابو كه ژیانی له‌مه‌ترسیدانه‌بو پاش ئه‌وه‌ی بیستی كه به‌رپرسان و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان له گفتوگۆدان ده‌رباره‌ی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی كوردستان.
له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه
ده‌سه‌ڵاتدرانی عێراق چه‌ند هه‌نگاوێكیان هاویشتوه بۆ بنبڕكردنی خۆپیشاندان له‌شوێنه گشتییه‌كانی پایته‌ختدا. رۆژی 13ی نیسان، به‌رپرسان چه‌ند
رێنمایه‌كیان ده‌ركرد كه خۆپیشاندانی له سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه‌كرد و سێ یاریگای تۆپی پێیان بۆ خۆپیشاندان ته‌رخانكرد.
له كۆتایی شوباتدا، هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق
رێگه‌یان به ده‌یان په‌لامارده‌ردا، كه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانی هێمنانه له به‌غدا. له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 21ی شوباتدا، ده‌یان كه‌س، هه‌ندێكیان دار‌و چه‌قۆیان پێبو، هێرشیانكرده‌سه‌ر نزیكه‌ی 50 خۆپیشانده‌ر كه له ساحه‌ی ته‌حریر له به‌غدا خێمه‌یان هه‌ڵدابو. له خۆپیشاندانه‌كانی 25ی شوباتدا، هێزه ئه‌منییه‌كان له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 12 خۆپیشانده‌ریان كوشت و زیاتر له 100ی تریان برینداركرد. نوێنه‌رانی هیومان رایتس ۆچ بینیان كه هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا له رۆژنامه‌نوس و خۆپیشانده‌ریان ده‌دا و كامێرایان ده‌شكاند و مێمۆری كارتی كامێرایان ده‌برد.
له‌و كاته‌وه‌ی كه خۆپیشاندان له 17ی شوبات له سلێمانی ده‌ستیپێكرد، دواتر به شێوه‌یه‌كی رۆژانه به‌رده‌وامبو، كه تێدا خۆپیشانده‌ران داوای كۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی و مافی مه‌ده‌نی و سیاسی زیاتریان كرد، هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارته ده‌سه‌ڵاتدره‌كان رێوشوێنی سه‌ركوتكه‌رانه‌یان دژی
رۆژنامه‌نوسان و
خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه.
رۆژی 6ی ئازار،
ژماره‌یه‌ك په‌لامارده‌ری ده‌ماكدار هێرشیانكرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ئاگریان به‌ردایه خێمه‌كانیان له سلێمانی. رۆژی 18ی نیسان هێزه ئه‌منییه‌كان به زه‌بری هێز كۆنترۆڵی به‌رده‌ركی سه‌را، كه رۆژانه خۆپیشاندانی تێدا ئه‌نجامده‌درا، كرد و له‌وكاته‌وه رێگه‌یان له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان گرتوه.
رۆژی 27ی نیسان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی 19 لاپه‌ڕه‌یی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژییانه بڵاوكرده‌وه، كه له‌ماوه‌ی 60 رۆژی خۆپیشاندانه‌كان رویاندابو، كه تیایدا گه‌یشتوبویه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانه‌وه ئه‌نجامدرابو و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌باشی مه‌شقیان پێنه‌كرابو بۆ مامه‌ڵه‌كردنی گونجاو له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه.
ده‌ستوری عێراق مافی "ئازادی كۆبونه‌وه و خۆپیشاندانی هێمنانه"ی مسۆگه‌ركردوه. هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌ندامێك له په‌یماننامه‌ی نێوده‌ڵه‌تی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت پابه‌ندبێت له دابینكردنی پارێزگاری ژیان و سه‌لامه‌تی هه‌ر هاوڵاتییه‌ت، مافی ئازادی راده‌ربڕین و پێكهێنانی رێكخراو و كۆبونه‌وه‌ی هێمنانه.
بۆ زانیاری زیاتر له باره‌ی هیومان رایتس ۆچ ده‌رباره‌ی عێراق، تكایه سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه:
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، تكایه په‌یوه‌ندی بكه به:
جاك سترۆك، له واشینتۆن، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+1-202-612-4327
سامر موسقاتی، له تونس، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+216-28-18-1904
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست