پارتی و جینایه‌تی {سه‌ید ڕه‌سوڵی بابی گه‌وره}
Monday, 12/03/2012, 12:00
مه‌علومی هه‌موانه خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووی پارتی و یه‌کێتی له‌کوردستانی باشور چه‌نده خه‌باتێك بووه له‌پێناوی ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ئه‌و میلله‌ته‌یدا، دوو به‌رابه‌ری خه‌باتێك بووه له‌پێناو مانه‌وه‌و پڕبوونی ده‌سه‌ڵات و گیرفانی خۆیان و خانه‌واده‌کانیان. به‌جۆرێك که له‌پێناوی ئه‌و مه‌به‌سته‌دا ئاماده‌بوون زۆر کاری نه‌شیاوو پڕ جینایه‌ت دژ به‌خه‌ڵکانی خۆیان و غه‌یره خۆیان ئه‌نجام بده‌ن. ئێمه وه‌کو حیزبیه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌زوه‌وه ئه‌وه‌مان له‌کارو کرده‌وه‌کانی ئه‌واندا بۆ ڕونبوه‌ته‌وه مه‌سه‌له‌ن له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌نێو شاری سوله‌یمانی که‌سان گه‌لێكی مه‌عروف له‌وێ زینده‌گیان ده‌کرد وه‌لی ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌کێتی نه‌بوون!! یه‌کێتی هه‌ستا به‌کوشتناین له‌وانه‌ی که من ناویانم بیستبێت {شه‌فیق ئاغا ، عه‌بدولی سوران ، نوری حه‌مه عه‌لی...} گه‌لێکی دی که له‌فکرم نه‌ماون. جگه له‌م کاره بێ ئینسافیه شه‌هیدکردنی مامه ڕیشه له‌وێ ڕاوه‌ستێ که حیزبه‌که‌ی خۆی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستێکی عالیان هه‌بوو له‌کوشتنیدا له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك ببێته قوه‌تێکی مه‌ترسیدار له‌سه‌ریان. وه‌لی هاوشانی ئه‌م جینایه‌تانه‌ی یه‌کێتی پارتیش که‌مته‌رخه‌می نه‌کردوه‌و هه‌مان ئه‌و کارانه‌ی وی ئه‌نجام داون و نمونه‌ی ئه‌وانه‌ش که له‌دوی گه‌ڕاوم سه‌رگوزشته‌ی شه‌هیدکردنی دوو شه‌خسی مه‌عروفن که یه‌کیان ئامر هێزی هێزی خه‌باتی پارتی دیموکرات بوو به‌ناوی شه‌هید {فه‌تاح ئاغا} که زۆری باسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن پارتی خۆی کوشتبێتی هه‌روه‌کو قسه‌یه‌کی باو هه‌یه بۆ ئیدانه‌کردنی پارتی که ده‌ڵێن (فه‌تاح ئاغا له‌پێشه‌وه نه‌پێکراوه)! به‌هه‌رحاڵ من قسه‌کانم له‌سه‌ر وی نین و ئه‌وه‌ی ده‌مهه‌وێت شتێکی لێ باس که‌م شه‌خسی دووه‌مه که ئه‌ندامێکی مه‌نسه‌ب عالی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و دۆستی ئازیزم بوو به‌ناوی {سه‌ید ڕه‌سوڵی بابی گه‌وره}. ئه‌م که‌سایه‌تیه خاوه‌ن خه‌باتێکی سیاسی دوور‌و درێژ‌و لێنه‌بڕاو بوو له‌نێو شانه‌کانی ئه‌و حیزبه‌یدا هه‌ر له‌بیدایه‌ته‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی حیزبه‌وه له‌ئێران و دواتریش گواستنه‌وه‌ی خه‌باتیان به‌ره‌و عێراق. وه‌لی له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابرودا ئه‌م شه‌خسه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گۆڕی مه‌لا مسته‌فای بارزانی هه‌ڵداوه‌ته‌وه فه‌رمانی کوشتنی ده‌رده‌کرێ له‌ته‌ره‌فی پارتیه‌وه. که ئه‌مه شتێکی زۆر دووره له‌ڕاستیه‌وه چونکو به‌م دواییانه مه‌علوم بوو که مه‌لایه‌کی جاشی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌نێوی {مه‌لا حوسێن} ئه‌و کاره‌ی کردوه که ئه‌م جاشه له‌بیدایه‌تا و له‌سه‌رده‌می بارزانیدا ئامر هێز بوو له بادینان، دواتریش له وه‌ختی ئینقیلابی ئیسلامی‌دا بووه پاسدار له‌دۆڵی چالوس و دوژمنی ماڵی بارزانی. لازمه بگوترێ ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ید ڕه‌سوڵ دروستکرا نه‌ك به‌ته‌نها تۆمه‌تێك بوو به‌ڵکو پلانێکیش بوو بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و که‌سایه‌تیه، به‌حکومی ئه‌وه‌ی که سه‌یدی بابی گه‌وره هه‌م له نێو حیزب و خۆمان و هه‌م له‌نێو کوردستانی باشوردا مه‌عروف بوو و پیاوێکی زۆر مسوڵمان و خۆشه‌ویست و له‌به‌ردڵان بووه. ئه‌گینا به‌وته‌ی زۆر که‌سان سه‌ید ڕه‌سوڵ نه‌ك هه‌ر له‌گۆڕی بارزانی نزیك نه‌بۆته‌وه به‌ڵکو ئه‌به‌د بێ ڕێزی به‌رابه‌ر نه‌کردوه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌رگوزشته‌ی شه‌هیدکردنی سه‌ید ڕه‌سوڵ دا من له‌دووی گه‌ڕاوم تێوه‌گلانی دوو ناکه‌س به‌چه‌ن به‌نێوه‌کانی {ده‌روێش عبدالرحمن ئاغا} که ئیستا به‌رپرسی مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی پارتیه و {به‌هادین حاجی سه‌عید} که ئه‌ویش جێگری لێپرسراوی ئاسایشی گشتی پارتیه له‌هه‌ولێر. چیرۆکی شه‌هیدکردنی به‌جۆرێکه که دوابه‌دوای دروستکردنی ئه‌و تۆمه‌ته ده‌ست به‌جێ له‌مه‌کته‌بی سیاسی پارتیه‌وه به بروسکه ئاگاداری ده‌روێش ئاغا کراوه که ئه‌و کات به‌رپرسی لقی چواری پارتی بووه له سوله‌یمانی مه‌فره‌زه‌یه‌کی عه‌مه‌لیات چی ڕێکبخات بۆ له‌ناوبردنی سه‌ید ڕه‌سوڵ که له ماڵی که‌سایه‌تیه‌کی مه‌عروف دا به‌نێوی {حاجی سڵێمان ئاغا} کرێ نشین بووه. به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له‌دوی گه‌ڕاوم چه‌ند ساڵێك پێش ئه‌و ڕووداوه خاوه‌ن ماڵی ناوبراو به‌هۆی فشار و زۆری بۆهێنانی له‌ته‌ره‌ف ڕژێمی به‌عسه‌وه بۆ بوون به‌جاش و قبوڵنه‌کردنی له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه، پاش پرس و ڕاوێژێکی زۆر له‌گه‌ڵ ئیدریس بارزانی سه‌ره‌نجام هه‌ردوولا قه‌راری کۆچ کردنی حاجی سڵێمان ئاغا‌و خانه‌واده‌که‌ی ده‌ده‌ن به‌ره‌و ئێران و، ته‌نها کوڕێکی له سوله‌یمانی به‌جێ ده‌مێنێ به‌نێوی {شه‌هید نه‌وزاد}، به‌گوێره‌ی وته‌ی هه‌ندێ له‌شاهیده‌کان له‌سه‌ره‌تای پلانه‌که‌وه شه‌هید نه‌وزاد پێی ده‌زانێت و چه‌ند جارێك ئاگاداری ده‌روێش ئاغا ئه‌کات واز له‌و کاره بهێنێت، وه‌لی به‌گوێره‌ی قسه‌ی خزمێکی ده‌روێش ئاغا که به‌شێکی ئه‌مانه‌ی بۆ گێڕامه‌وه {له‌کن ده‌روێش ئاغا قه‌راری حیزب زۆر له‌چاکه‌و خزمایه‌تی گه‌وره‌تره}، سه‌رئه‌نجام له‌به‌ره‌به‌یانێکی زوودا مه‌فره‌زه عه‌مه‌لیات چیه‌که‌ی پارتی که پێك هاتبوو له به‌هادینی حاجی سه‌عید وه‌کو که‌سی بکوژو ئامۆزایه‌کی ده‌روێش ئاغا که لاشم وابێ خزمێکی نزیکی ماڵی حاجی سڵێمان ئاغایه ده‌چنه ئه‌و ماڵه و سه‌ید ڕه‌سوڵ ده‌کوژن و پاش ماوه‌یه‌كیش شه‌هید نه‌وزاد ئاواره ده‌بێت و له‌ته‌ره‌ف به‌عسه‌وه ڕێگه‌ی نادرێ له‌و ماڵه‌یدا زینده‌گی بکا. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانی من بووه وه‌کو ئه‌ندامێکی دوره وڵاتی حیزبی دیموکرات له‌کاتی گه‌ڕانم له‌دووی ئه‌م بابه‌ته سێ شتی سه‌ره‌کین یه‌که‌میان بێ هه‌ڵوێستی و سه‌رقاپ نانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه له‌ته‌ره‌ف سه‌رانی حیزبه‌که‌مه‌وه!. به‌دیوێکی تردا بێ وه‌فایی و ناکه‌س به‌چه‌یی ده‌روێش ئاغا بوو به‌رامبه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك که‌به‌پێی وته‌ی چه‌ند که‌سێك به‌عومری خۆی و خانه‌واده‌که‌ی قه‌رزداری ئه‌وانه، هه‌روه‌کو خزمه‌که‌ی له‌ئه‌ڵمانیا پێی وتم ده‌روێش ئاغا به‌قه‌ده‌ر قونچکه جگه‌ره‌یه‌ك وه‌فای بۆ هیچ کام له‌خزمه‌کانی نیه!. سێهه‌میان بێ ده‌نگی و سه‌رقاپ نانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌ته‌ره‌ف خودی خانه‌واده‌ی حاجی سڵێمان ئاغاوه که من نازانم ئه‌و خانه‌واده‌یه بۆچی له‌به‌رابه‌ر وی دا بێده‌نگن. هه‌روه‌کو خزمه‌که‌ی ده‌روێش ئاغا پێی وتم {ئه‌وان تا ئیستا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ی هیچان نه‌وتووه‌و کردویانه به‌قوربانی خزمایه‌تی}.
محمد سه‌عیدی
11/3/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست