کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوانە كێن شەرعیەت دەدەن بەپەرلەمان؟!.

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


لەكاتێكدا بەپێى زۆرینەى پێوەرەكانى یاسى پەرلەمان و دەسەڵات و مافى سەرۆك پەرلەمان و پەرلەمانتارەكان، تا بەپاسەوانەكانى دەگات بەبەراورد لەگەڵ پەرلەمانى هەرێمى كوردستان، دەزانیت كەدەمێكە ئەم پەرلەمانە شەرعیەتى خۆى لەدەستداوەو ناتوانێ بچوكترین بەرپرسى حزبى گەندەڵ پەلكێشى ناو پەرلەمان بكات، وەبەئاشكرا سەرۆكى پەرلەمان پەیامەكانى حیزب دەگوێزێتەوە بۆ نێو هۆڵى پەرلەمان، بەبێ ترسى ڕووبەڕووبونەوەى ئەندام پەرلەمانە نەیارەكان، ئەمەش بەپشتیوانى پاسەوانە حیزبیەكانى پەرلەمان، لێرەدا جێى خۆیەتى كەبڵێین پەرلەمانێك بەوشێوەیەبێت ئەى چۆن و بەچشێوەیەك بەردەوامەو شەرعیەت دەدات بەبڕیارەكانى، ئەوانەكێن هێشتا ئەم پەرلەمانە لەرۆزۆكەیان لەسەر كۆڵى خۆیان ڕاگرتووەو بۆبڕیارى چارەنوس سازى میلەتى كورد دەگەڕێنەوە نێو مێزى دانیشتنەكانى ئەو پەرلەمانانە، دەكرێت بڵێین ئەو پەرلەمانتارانەن كەحیزبەكانیان خۆیان بەنەیار لەقەڵەم دەدەن و ڕۆژانە لەكەناڵى ڕاگەیاندنەكانیانەوە باسى ناشەرعیەتى پەرلەمان و گەندەڵیەكانى دەكەن، بۆیە دەڵێم كاتى ئەوەهاتووە زۆر بوێرانە ئەندام پەرلەمانەكانى هەرسێ لیستى (گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) چیتر ئەو بێحورمەتیانە قبوڵنەكەن كەبەرامبەریان دەكرێ و بۆمێژووى خۆیان و حیزب و جەماوەرەكانیان دەست لە كاربكێشنەوەو چیتر شەرعیەت نەدەن بەو پەرلەمانە و بڕیارى چارەنوس سازى ئەم میلەتە نەخەنەدەست ئەو بەچكەحیزبیانە، چونكە بیریان نەچێت خەڵكانێك كەئێوەى كرد بەنوێنەر ئەمڕۆخۆى پڕبەدەنگ هاواردەكات نابۆ پەرلەمانێك كەتاكەحیزبێك بیبات بەڕێوە.




9ـ3ـ211

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە