کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شوانى مەڵبەندى چەمچەماڵ پاپوچ دەبەخشێنێتەوە

Saturday, 06/03/2010, 12:00


 هەڵیژاردن یەكێكە لەبنەماكانى دیموكراسى وەبەبێ هەڵبژاردنى ئازاد دیموكراسیەت هچ بنەمایەكى نیە ،وە بەشدارى هەمووتاكێك لە پرۆسەى دنگدانى هەڵبژاردندا بە ئازادى مافێكى ئاسایى هەموو تاكێكى كۆمەڵە بەبێگوشاركردن .
 
 ئەمڕۆ لە وڵاتى ئێمە دیموكراسیەت وئازاد ى تەنها قسەى ڕاگەیاندنەكانە ، بڕوانە دەسەڵات لە پێناوى مانەوەى خۆیدا پەنا دەباتە بەر هەموو شێوازێكى خەڵەتاندن وچەواشەكارى وگزیبازى لە پێناوى كڕینى دەنگ لە سنورى چەمچەماڵەكەى ئێمەش
 
 لێپرسراوى مەڵبەندى چەمچەماڵ لە بانگەشەى ئەم هەڵبژاردنەدا كۆمەڵێك ژن وكەسى وكارى شەهیدانى كۆكردۆتەوە و دەنگیان دەكڕن بە بەخشینى (جووتێك پاپووج وكراسێكى مەكسى) بۆ هەر ژنێك وەهەروەها پارتى وبەرپرسەكانى لقى چمچماڵى پارتیش بە كیسە برنج دەبەخشێنێتەوە بەمەبەستى كڕینى دەنگ وە ئێستا لەبازارى چمچماڵ بەو جۆرەبرنجە دەڵین برنجى پارتى ، ئا ئەمەیە بانگەشە و خەڵەتاندن زۆرسەیرە تەماشاكەن ئەم لێپرسراوانە چەندجاهیلن ؟؟؟؟ خەڵكى ئەمڕۆ زۆر لەوە ووشیارترە كە ئەوان ئاو ها سوكایەتیان پێوەبكەن ، ئەمانە هەمووى نیشانەى هەرسهێنانانیانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە