بەحيزبی كردنی مۆنۆمينتی ئەنفال لە چەمچەمال
Sunday, 11/11/2012, 12:00
بەحيزبی كردنی مۆنۆمينتی ئەنفال لە چەمچەمال
دوای ئەوەی لە جەند سالی رابردوودا خەلكی جەمجەمال بەگشتی و كەسوكاری ئەنفالكراوان بە تايبەتی جەند جاريك داوايان لە حكومەتی هەريم و كابينەی شەش و وەزارەتی شەهيدان كرد، كە مۆنۆمينتيك وەك ریزیکك بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوانی ناوجەكە دروست بكات،
بۆ ئەوەی سالانە يادی ئەو كارەساتەی تيدا بەرز راگيریت و لە هەمانكاتا ببيتە مەزارگەيەك بۆ ئەوەی رِوفاتی ئازيزانيان بهيننەوە بۆ باوەشی نيشتمان.
بەلام حكومەت بەهيج جۆريك نەرۆشتە زير باری ئەو داوايەوە تا ئەو كاتەی ريكخراوەكانی بواری ئەنفال لە سنورەكە بە تايبەت ريكخراوی هەلويست وجاد بۆ داكۆكيكردن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان رايانگەیاند ئەگەر حكومەت وەلامی داواكەيان نەداتەوە ئەوا خۆيان هەلدەستن بە دروستكردنی مۆنۆمينتيك ئەكەر بە گل و قوريش بيت.
پاش هەلويستی ئەو ريكخراوانە حكومەت برياری دروستكردنی مۆنۆمينتی دا لە ناوجەكەدا و بری حەوت مليار دينار كە پينج مليۆن دۆلاری ئەو كاتەبوو بۆ تەرخانكرد.
دوای ئەوەی نزمترين كواليتی پيداويستيەكانی بيناسازيان تيدا بەكارهيناو جەند جاريكيش گۆرِانكاريان بەسەر نەخشەی مۆنۆمينتەكەدا هينا بۆ ئەوەی كەمترين تيجووی هەبيت.
پاش تەواوبوونی مۆنۆمينتەكە بە كەموكوتيەكی زۆرەوە كە هەر كەسيك سەردانی مۆنۆمينتەكە بكات ئەو رِاستيە دەبينيت.
دواتر وەزارەتی شەهيدان و ئەنفالكراوان برياری دامەزراندنی هەشتاو شەش كەسيان لە مۆنۆمينتەكە رِاگەياند، كە برِياربوو ئەو هەشتاوشەش كەسە كەسوكاری پلەيەكی شەهيدو ئەنفال بيت بۆ ئەو مەبەستەش زمارەيەكی زۆر فۆرمی دامەزراندن لەلايەن كەسوكاری شەهيد و ئەنفالكراوان پر كرايەوە.
بەلام هەر زوو مەلبەندی دوانزەی جەمجەمال پشكی شيری لەو دامەزراندنەدا بەركەوت، كە ئەويش پشكی بەريوەبەری مۆنۆمينتەكە بوو كە بە كادريكی يەكيتی پری كردەوەو جگە لەوەش زياد لە پانزە كەسی تر هەر لەلايەن مەلَبەندی دوانزەوە دانران.
وە ئەو بەریوەبەرە كە ناوی (هابیل ئەحمەد)ە كادريكی يەكيتيە
لە لايەن وەستا رِەسول بەرپرسی مەلَبەندی دوانزەی جەمجەمالی يەكيتيەوە دانراوە لە مالي كۆسرەت رِەسول،
وە ئەوەی زياتر جيی نيگەرانييە ئەوەيە دانانی بەريوەبەری مۆنۆمينتەكە بە بي پرس و ئاگاداری وەزيری شەهيدان مامۆستا ئارام بووە،
وە ئەو بەريوەبەرە كەسيكی شياو نيە بە ئەو پۆستە جونكە تەنها بروانامەی ديبلۆمی هەيەو كەسيكی شارەزا نيە لە بوارەكەيداو لە ماجالی ئەنفاليشدا كاری نەكردووە،
وە ئەمەش نارِەزای كەسوكاري ئەنفالی بە دوای خۆيدا هيناوە و ئيستا خەلكی جەمجەمال وەكو بەشيك لە كۆميتەو مەلبەند تەماشای مۆنۆمينتەكە دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست