سه‌ربه‌خۆیی کوردوستانی گه‌وره‌!

Sunday, 25/07/2010, 12:00


به‌درێژایی مێژوو دووژمنان، داگیرکه‌رانی وڵاته‌خنجیلانه‌که‌مان، زۆرجاران ئێمه‌ی کوردیان ته‌نانه‌ت به‌"مرۆڤ"یش دانه‌ناوه‌، له‌باشترین حاڵه‌ت دا به‌دانیشتووی پله‌دووهه‌م، یان به‌غه‌یری کورد (عه‌ره‌ب، تورک، فارس) ناوبراوین، زۆر جاریش له‌وڵاتی خۆمان به‌په‌نابه‌ر له‌قه‌ڵه‌م دراوین، به‌ڵام هه‌میشه‌ دووژمنانی گه‌ل به‌ناوی ئایین فریویان داوین و تووشی کۆچبه‌ریان کردووین و هه‌رچی هه‌مان بووه‌لێیان ئه‌ستاندووین، ئه‌و شانۆیه‌هه‌تا ئێستاو ئه‌مڕۆ هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌یه‌. له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌شا، جگه‌له‌چه‌ند داخوازی سه‌ره‌تایی نه‌بێ داوای چیترمان نه‌کردووه‌، داواکاریمان زمانی خۆمان بووه‌به‌ر له‌هه‌مو شتێکی تر، یا خود زۆر ساکارتر، فه‌رماندار و شاره‌داری خۆمان له‌شاره‌که‌مان حوکم بکه‌ن، به‌ڵام به‌پێی وه‌ی که‌رێگه‌ی زمانی کوردیان پێ نه‌داوین هێدی هێدی داخوازێکانمان په‌ره‌ی گرتووه‌هاوکات ده‌گه‌ڵ زیادبوونی توند و تیژی نه‌یارانی داگیرکه‌ر.
ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه‌به‌مرۆڤ ناوبرا باین، ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه‌به‌کورد ناسراباین، ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه‌به‌په‌نابه‌ر ناونه‌براباین، واته‌مافی خۆمان لێ نه‌ستراندبا، ئه‌و کات چ پێویستییه‌ک به‌و شه‌رو کێشه‌یه‌نه‌ده‌بوو. کاتێک دووژمنی مل هوور چاوی به‌رایی نادا چ ببینێ، ناتوانێ ڕازی به‌ڕه‌زای گه‌له‌که‌مان بێ، چ ڕێگه‌یه‌ک بۆ کورد نامێنێته‌وه‌جگه‌له‌داکۆکی له‌مافه‌ره‌واکانی. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌جوڵانه‌وه‌که‌له داخوازێکی بچوک را وه‌ڕگێراوه‌ته‌سه‌ر خه‌باتێکی پڕ له‌ئاڵۆزی و تووندو تیژی و بۆته‌به‌مۆته‌ی شه‌وانه‌ی نه‌یاران. وڵامی حوکمدارانی داگیرکه‌ر جارجاره‌وا تووند و نامرۆڤانه‌بووه‌که‌مرۆڤایه‌تی شه‌رمی لێ ده‌کا، هه‌ر بۆیه‌لێره‌دا باسی ناکه‌م.
کێ حه‌زی له‌وه‌یه‌که‌له‌مێدیای کوردی دا ته‌نیا هه‌واڵه‌کانی کوشتن و بڕین، ده‌سبه‌سه‌رکردن، ئه‌شکه‌نجه‌کردن و ئه‌وه‌ی له‌قه‌باره‌ی مرۆڤایه‌تی دا به‌ناخۆش ده‌ناسرێ، بخۆێنێته‌وه‌و ببیسێ؟ ئاشکرایه‌که‌هه‌مو ویجدانێکی هه‌ستیار حه‌زی له‌وه‌یه‌که‌دیمه‌نی وڵاته‌پڕ خێر و بێره‌که‌مان، ببینێ، گۆێبیسی پێکه‌نینی مناڵان ده‌گه‌ڵ چریکه‌ی بوڵبوڵ بێ، روخساری مه‌ند و چاوه‌کانی پر له‌سوکنایی گه‌وره‌ساڵان ببینێ، به‌ڵام مخابن دووژمنان ناخوازن ئه‌مه‌ببینن. ئێستا له‌و حاڵه‌دا چ ڕێگه‌ی تر بۆ ئێمه‌ده‌مێنێته‌وه‌جگه‌له‌داکۆکی له‌مافه‌کانمان؟ ئه‌و مافه‌ی که‌نادرێ به‌ڵکو ده‌ستێندرێ؟
ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شه‌وه‌هه‌ر داوای وڵاتێکی فیدرالی (یان شێوه‌یه‌ک له‌فیدرالی) ده‌که‌ین، ته‌نانه‌ت داخوازی دێمۆکراتیمان بۆ گه‌له‌کانی تری پارچه‌کانی کوردوستان هه‌یه‌. ئایا که‌س تا هه‌نوکه‌له‌مێژوودا بینیویه‌تی که‌گه‌لێک وێڕای داواکاری بۆ مافه‌کانی خۆی داکۆکی له‌مافی گه‌له‌کانی تریش بکات؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌باوه‌ڕ و متمانه‌به‌دێمۆکراسی نیه‌ چیه‌؟ به‌کۆێ گه‌یشتووین؟ چ مافێکمان بۆ خۆ مسۆگه‌ر کردوه‌؟ له‌راستی دا جگه‌له‌ده‌ستدانی باشترین ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌هه‌مو پارچه‌کاندا چی وامان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌که‌بارته‌قایی شه‌هیدانی گه‌له‌که‌مان بێ.
هه‌تا ئێستا ته‌نیا له‌سه‌ر "ئاهه‌نگێک" ڕۆیشتووین، به‌و شێوه‌یه‌که‌بێ ئه‌وه‌ی له‌‌داخوازێکانمان پاشگه‌ز بینه‌وه‌هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی جاران هه‌وڵمان بۆ داوه‌، هه‌ڵبه‌ت بێ ئه‌وه‌ی به‌ئاکامێک بگه‌ین. ئه‌ی ئێستا کاتی ئه‌وه‌نه‌هاتوه‌که‌شێوازی تێکۆشانه‌که‌مان بگۆڕین؟ خۆ جیهان ئاڵوگۆڕێکی زۆری به‌سه‌را هاتوه‌، ئه‌ی بۆ گه‌لی کورد هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی کۆنی ڕابووردوو تێده‌کۆشێ که‌خێرو بێری ئه‌وتۆی بۆ ئێمه‌نیه‌؟ ئێستا کاتی ئه‌وه‌هاتوه‌که‌بیر له‌ریگه‌چاره‌ی نۆێ بکه‌ینه‌وه‌.
سه‌یری ده‌ورانپشتی خۆت که‌! له‌هه‌ر شۆێنێک که‌هه‌ی، به‌ده‌یان، سه‌دان، بگره‌به‌هه‌زاران کۆچبه‌ران ده‌بینی، هه‌ر که‌س و سه‌رقاڵی ئیشێکه‌، یان له‌کاری ئابووری ئه‌وڕۆی جیهان، یان له‌کاری ئه‌وه‌تۆ که‌پێویستی به‌زانستی ئاکادێمیک هه‌یه‌. به‌شێکی زۆریش هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌سه‌رقاڵی سیاسه‌تن، واته‌به‌و ڕاده‌یه‌ی که‌پێویسته‌سیاسه‌توانی لێهاتوومان هه‌یه‌. سه‌یر که‌چه‌نده‌رادیۆ و ته‌لفیزیۆنی کوردی هه‌یه‌، چه‌نده‌ڕۆژنامه‌ی کوردی هه‌یه‌، مێدیایه‌کی پان و به‌رینمان هه‌یه‌، ئه‌ی گه‌لۆ بۆ نابێ داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردوستانی گه‌وره‌به‌رز که‌ینه‌وه‌؟
بڕوانه‌دامه‌زرانی ئیسرائیڵ! ئه‌و کاته‌ئه‌وان بۆ دامه‌زراندنی وڵاته‌که‌یان ڕاپه‌رین، یه‌ک له‌ده‌ی ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ئێستا بسپۆروشاره‌زامان هه‌یه‌، ئه‌وان نه‌یانبوو! ڕاسته‌ده‌وران گۆراوه‌به‌ڵام مرۆڤیش گۆڕانکاری به‌سه‌را هاتوه‌، واته‌گه‌لی کوردیش گۆڕاوه‌. وه‌کی ده‌بینن گه‌لی کورد چ رێگه‌یه‌کی جگه‌له‌سه‌ربه‌خۆیی بۆ نه‌ماوه‌، ژیانی دێمۆکراتی له‌گه‌ل ده‌گیرکه‌ران خه‌ونێکی خۆشی له‌مێژینه‌و کۆنه‌. گه‌لی کورد داوای هه‌رچی بکات جگه‌له‌کوشتن و بڕین و زیندان و کۆچبه‌ری چی بۆ وه‌دی نایه‌ئه‌ی بۆ رێگه‌یه‌کی تر ته‌جره‌به‌نه‌که‌ین؟
منی کورد له‌باکوور داخوازی ژیانی دێمۆکراتی ده‌گه‌ل تورک ده‌که‌م، منی کورد له‌باشوور داخوازی ژیانی دێمۆکراتی ده‌گه‌ل عه‌ره‌ب ده‌که‌م، منی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵات داخوازی ژیانی دێمۆکراتی ده‌گه‌ل فارس ده‌که‌م، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌که‌باوه‌ڕم به‌و ژیانه‌دێمۆکراتیه‌هه‌یه‌که‌داوای بۆ ده‌که‌م به‌ڵام دڵنیام حاکمانی زاڵم له‌هیچ یه‌ک له‌پارچه‌کاندا به‌‌ڕبه‌م ناپێون. ئایا کاتی وه‌ی نه‌هاتوه‌که‌بیرێکی تر بێنمه‌کایه‌وه‌؟ بۆ بیر له‌خۆم نه‌که‌مه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی که‌"بۆخۆم" بم؟ ئایا به‌راستی وایه‌که‌من ده‌توانم ته‌نانه‌ت ده‌گه‌ل تورک و عه‌ره‌ب و فارس ژیانی دێمۆکراتیم هه‌بێ به‌ڵام نه‌توانم ده‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌ی خۆم له‌پارچه‌کانی تر ژیانی دێمۆکراتیم هه‌بێ؟ چ عاقڵ و مه‌نتقێک ئه‌وه‌قه‌بوڵ ده‌کات؟
مێدیایه‌کی پان و به‌رینمان هه‌یه‌، خۆێنده‌وارو بسپۆر و کارزانی سیاسی و ئابووری له‌گشت بواره‌کاندا به‌لێشاو هه‌یه‌، چ له‌ناوه‌وه‌ی وڵات و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێستا کاتی ئه‌وه‌هاتوه‌که‌واز له‌و ڕێگه‌یانه‌بێنین که‌چ سوودێکی بۆ گه‌لی کورد نه‌بووه‌، له‌جیاتی ئه‌وه‌ڕێگه‌یه‌ک هه‌ڵبژێرین که‌پشتیوانه‌ی ته‌واوی هه‌یه‌بۆ به‌ئاکام گه‌یشتن، ئه‌ویش ته‌نیا تێکوشان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردوستانی گه‌وره‌یه‌. بۆ سه‌ر که‌وتن له‌و بواره‌دا ته‌نیا یه‌ک "شت" پێویسته‌ئه‌ویش له‌خۆ بووردن و وه‌لانانی هه‌ستی خۆپه‌رستییه‌.

[email protected]
(زۆر سوپاسگوزاری ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌م که‌ئه‌و نوسراوه‌م بۆ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌. مخابن کرمانجی نازانم ئه‌گینا وه‌رم ده‌گێراوه‌به‌کرمانجی و به‌پیتی لاتین)
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە