کوردستانی سه‌ربه‌خۆ له ئاڵوزی هه‌نووکه‌یی، هیوا یا مه‌ترسی؟
Friday, 14/01/2011, 12:00
ده‌مێکه باسی یێکگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌کرێ. ئه‌و باسه له باکوور هاتۆته سه‌ر ڕۆژه‌ڤی زۆربه‌ی سازه‌کان. ڕۆژئاوای کوردستان به هۆی کارتێکه‌ری کۆمه‌ڵه فاکته‌رێکی سرووشتییه‌وه له‌گه‌ڵ باکوورله سه‌ر ئه‌و مژاره‌دا هاوده‌نگه. له باشوور و ڕۆژهه‌ڵات به پێچه‌وانه، باسه‌که چ گرینگێکی به‌رچاوی نیه جگه له وتووێژی ناوبه‌ین هێندێک له ڕۆشنبیران. به‌ڵام با له سه‌ره‌تاوه وه‌بیرخۆمان بێنینه‌وه که هیچ "شتێک" به سحر و جادوو، واته له هیچ و خۆرایی ساز نابێ ئه‌گه‌ر بنه‌مای پێداویستیه‌کانی فه‌راهه‌م نه‌بێ. له‌و نووسراوه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م مژاره‌که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه ڕووداوێک بخه‌مه ژێر باس بۆ پێکهاتنی بیرۆکه‌ی نۆێ له لای خۆێنه‌ری به‌رێز.
به هۆی ئاڵوگۆڕه‌کانی سه‌رده‌می نۆێ، واته چه‌ند ده‌ساڵه‌ی ڕابووردوو له ئاستی جیهانیدا، یێکگرتوویی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هێندێک لایه‌نه‌وه بۆته به پێداویستێکی هه‌نووکه‌یی. ئاگادارین که یێکگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی، خۆی له خۆیدا "سالاری" ده‌خۆڵقێنێ، نه‌ته‌وه یێکگرتووهکه به‌ره‌و "که‌یانی" خۆی ده‌ئاژوێ. کێشه‌ی هێندێک که‌موکۆری وه‌ک دیاری کردنی سنوور له ڕێگه‌ی "هاسان" جێ به جێ ده‌کرێ، واته وڵاتێکی سهربهخو داده‌مه‌زرێ. ئێمه بینیمان حه‌شیمه‌تێکی بچووک له قولینچکێکی ئاڵبانیا و ئه‌و ده‌وه‌ره توانی به "سالاری" خۆی بگات. راستێک ئه‌وه‌یه که زڵهێزه‌کان له پێشوو بنه‌مای پێداویستییه‌کانی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌یان فه‌راهه‌م کردبوو به مه‌به‌ستی هه‌پروون کردنی پاشماوه‌ی "بلۆکی شه‌رق" و... هتد. یا ئه‌وه‌ی که زڵهێزه‌کان ئێستاکه له وڵاتی سودان خه‌ریکن به‌شێکی سه‌ربه‌خۆ له ڕێگه‌ی ده‌نگدان و به ئاماده‌کاری پێشه‌کییه‌وه پێک دێنن، هه‌ڵبه‌ت نابێ خه‌بات و تێکۆشانی گه‌له‌کان به که‌م بگیردرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاماده‌سازی بۆ ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه به ته‌نیایی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌که‌وه بێت، ئه‌وسا ئیش و کاره‌که زۆر قورس‌تر ده‌بێت.
مه‌سه‌له‌ی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ به هۆی گرێگۆڵی زۆری ناوچه‌که و هه‌روه‌ها به هۆی لاشاوی خێرای رووداوه‌کان، پێویستی به لێکۆڵینه‌وه هه‌یه به تایبه‌ت له ئاستی پێشکه‌وتوویی دێمۆکراسی له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام وه‌ک هه‌وڵێک به هیوای وه‌گه‌رخستنی گوفتمانێکی به‌ربڵاو، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌یه‌کی به په‌له و گه‌رماوگه‌رم، چاوپێداخشاندنێک له سه‌ر ڕووداوکانی ئه‌و دواییانه، لانی که‌م پانۆڕامایه‌ک له ئاڵۆزیه‌کان ده‌خاته به‌ر دیمه‌ن. ئه‌وه له خۆیدا ده‌بێته به که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه که پێویسته سازه‌کانی کوردی راستییه‌کان ئه‌و جۆره‌ی که هه‌یه ببین و سه‌رقاڵی مه‌سایلی لاوه‌کی نه‌بن. ئه‌و ڕووداوانه به پێی بڕوار و کاتی ڕوودانیان به کورتی به گۆێره‌ی خواره‌وه‌یه:
- - له "الشرق الاوسگ"دا، یه‌ک له ڕۆژنامه گرینگه‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی، ڕاپرسییه‌ک ئاراسته‌ی خۆێنه‌ران کراوه به مه‌به‌ستی کۆبه‌ندی بۆچوونه‌کان له سه‌ر چه‌ند پرسیار، یه‌ک له‌وان باسی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ئێراق ده‌کات به‌و مانایه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی، وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ پێک بێنێ، ئایا ئه‌وه ده‌نگۆیه و به‌س یاخود هێندێک لایه‌ن خه‌رێکی ئامادهسازین؟ (1)
- له ڕۆژنامه‌ی ینترنێتی "ڕۆژهه‌ڵات تایمز" هه‌واڵێک بڵاو بۆته‌وه که باسی لێدوانی لێکۆڵه‌رێکی ئه‌مریکی ده‌کا له سه‌ر ئاڵوگۆڕه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. هه‌واڵه‌که له زمانی ڵێکۆڵهرهکهوه ده‌ڵێ یه‌ک له‌و گۆڕانکارییانه دامه‌زرانی حکۆمه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانه که به زوویی وه‌دی دێ ... (2)
- کۆنگره‌ی حیزبی (ج ها پ) گیرا که زیاتر هه‌ڵسه‌نگاندنی راپۆرتی ساڵی 1989 ی ئه‌و حیزبه بو. کۆنگره راپۆرتێکی نۆێی په‌سند کرد که هیچ خاڵێکی له سه‌ر کورد تێدا نیه، نه به چاک، نه به خراپ. سه‌رۆکی حیزبه‌که له کۆنگره‌که‌دا ده‌لێ له تورکیادا گیروگرفت هه‌یه به‌ڵام گیروگرفتی کورد نیه هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێ که مه‌سه‌له‌ی کوردستان مه‌سه‌له‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌لاته، واته زڵهێزه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌که‌م و دووهه‌م به‌رپرسیارن و ئێمه (ده‌وڵه‌تی تورک) ده‌بێ سه‌رله‌نۆێ بڕیارنامه‌ی لۆزان بخه‌ینه ڕۆژه‌ڤه‌وه...(3)
- ماوه‌یه‌که زۆر به چڕوپڕی باسی ده‌رچوونی سه‌رمایه‌ی ئێرانی بۆ ده‌ره‌وه ده‌کرێ، دیاره سه‌رمایه‌ی "معنوی" زۆر له مێژه به‌ره‌و ده‌ربازبوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته به‌ڵام ئێستا باسی سه‌رمایه‌ی "مادی" واته پووڵ و ئه‌رز ده‌کرێ. له‌بیرمانه که سه‌رتۆپی ئه‌و هه‌واڵانه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر بوو، ئه‌و کات که تورکیا ده‌ستی به سه‌ر نزیکه‌ی 18 میلیارد دۆلاری ئێران داگرت. ئه‌و سه‌رمایه زلانه که به‌ره‌و ده‌رێ ڕاده‌که‌ن هی ڕژێمی ئێرانه نه‌ک هی تاکه‌کانی ئێرانی.
- سدر، پاش 4 ساڵ کۆچبه‌ری له ئێران گه‌رایه‌وه بۆ نجه‌ف، پێگه‌یه‌کی شیعه‌کان له ئێراق و هه‌ر ئه‌وکاتیش ده‌ستی کرد به شیر و تیر کێشان.
- پاش چاوپێکه‌وتن و هاتووچۆی دیپڵۆماسی له نێوان وه‌زیرانی اردن، تورکیا، لبنان و سوریه، بڕیاڕ ده‌رکرا که ڕێگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ر به مه‌به‌ستی پێکهێنانی ئینفراستروکتوری به‌کار، له نێوان ئه‌م چوار وڵاته‌دا بکێشرێ.
- حه‌وتوویه‌ک پاش ساڵی 2011 حکومه‌تی تورک چه‌ند که‌سایه‌تی سه‌رووی حیزبوللا که له گرتوخانهدابوون ئازاد کرد، حیزبوللا که له سالانی کوتایی هه‌زاره‌ی پێشوو زیاتر و وحشیانهتر له سوپای "ناتوی" تورکیا بزاوی کوردی باکووری خستبوو ژێر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه.
- حیزبوللا به خێرایی ده‌ست به پڕۆپاگانده ده‌کات له ئێراق و له باشوور هه‌ڵبه‌ت به شیر و تیر کێشانه‌وه.
- هه‌ر ئه‌م ڕۆژانه‌ی دووایی، دیسانه‌که بابه‌تی پێکهاتنی "وردهوڵات" له ناوچه‌که دا هاتۆته‌وه سه‌ر کۆڤاری "الشرق الاوسگ"، ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌کی تر.
- حکومه‌تی لبنان له کاتی سه‌فه‌ری حه‌ریری بۆ ئه‌مریکا پاش ئه‌وه‌ی که وه‌زیره‌کانی حیزبوللا له پۆستی وزاری خۆیان پاشگه‌ز بوونه‌وه به‌ره‌و شکستێکی گه‌وره هات. بڵاو بوونه‌ه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واله منی خسته بیری ئه‌و کاته که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مانگی پێشوو له کاتی سه‌فه‌ری ئه‌فریقادا له سه‌ر کار لابردرا.
له‌و گێژاوه توونده‌دا هێزی نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی له بارودۆخێکی به گۆێره‌ی خواره‌وه‌دایه: له باکوور تێوه‌گلاوی کێشه‌ی فاشیست و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه، ئه‌وا حیزبولله شی پێ زیاد بوو. له باشوور تێوه‌گلاوی کێشه‌ی خێڵی و ده‌ره‌به‌گی و "حیزبایه‌تی"یه، هاوکات هه‌روا دێت و زیاتر پاشه‌کشه به گه‌لی کورد ده‌کرێ له ناوچه‌کانی کوردستان به مه‌به‌ستی که‌م کردنه‌وه‌ی پانتایی خاکی کوردستان له باشوور. له ڕۆژئاوا حکومه‌تی "بعپ" چی به کورده‌وه نه‌هێشتووه، نه خاک، نه ئیش و کار، نه که‌مترین مافی مڕۆڤایه‌تی، کوردی ڕۆژئاوا سه‌رقاڵی داپچڕاندنی بژیوی نه‌مر نه‌ژی ڕۆژانه‌یه‌تی. له ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه ده‌بینین که ڕژێمی ئێران چی به سه‌ر کورد هێناوه، هه‌م له ده‌ره‌وه، هه‌م له ناوه‌وه. له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان واته له‌ناو په‌نابه‌ران و کۆچبه‌ران، پڕش وبڵاوێکی سه‌یر و زه‌به‌لاح له ریزی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌دی ده‌کرێ (به پێچه‌وانه ده‌بووایه کوردی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به هۆی دیمۆکراتی ڕۆژئاوا زۆر خه‌ست و پته‌و پشتی یه‌کتریان گرتبا به‌ره‌و یێکێتی نه‌ته‌وه‌یی). ئێستاکه پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی ئه‌و کۆمه‌ڵه سه‌رقاڵیه له ئاستی نه‌ته‌وه‌ی کورد دێته ئاراوه؟ به‌تایبه‌ت که ئێستا خه‌ریکه که‌م تا کورت چه‌شنێک هه‌ست و بیری نه‌ته‌وه‌یی له لای تاکی کورد له خه‌وی چه‌ند سه‌د ساڵه وه‌خه‌به‌ر دێت، کۆمه‌ڵێک ڕووداو که راسته‌وخۆ کارتێکه‌ریان له ژیان و داهاتووی کورد هه‌یه، به خێرایی تێپه‌ر ده‌بن به‌لام کورد که چی کورد هه‌ستی پێناکات؟ و ئێمه‌ی کورد خۆ به "شتی" لاوه‌کی سه‌رقاڵ ده‌که‌ین؟ ئایا "خه‌رێکه" هێندێک "شت" ده‌قه‌ومێ که نه‌ته‌وه‌ی کورد نابێ هه‌ستی پێ بکات؟ ره‌نگه بۆئه‌وه که کڵاوی بچێته سه‌ر؟ ئه‌گه‌ر وایه کێیه که کڵاو له سه‌ر کورد ده‌نێ و کێیه (زانسته یاخود نه‌زانسته) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گڵاوه ده‌بێته به دهستهبهرو یاریده‌ده‌ر؟
یه‌که‌م مه‌سه‌له که به خۆێندنه‌وه‌ی سه‌ردێری ڕووداوه‌کانی سه‌روو دێته به‌رچاو ئه‌وه‌یه که له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا خه‌ریکه ئاماده‌کاری بۆ پێکهێنانی زلهێزێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی ده‌کرێ، که‌س هه‌یه که زه‌مانه‌تی ئه‌وه بکات که ئه‌وکات نه‌خشه‌ی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچه‌که ئاڵوگۆڕی به سه‌را نایه‌ت؟
دووهه‌م مه‌سه‌له که به ڕای من گرینگه ئه‌وه‌یه که ڕژێمی ئێران له مێژووی وڵاته‌کانی هاوشانی خۆی وه‌کو بعپ و فاشیسته‌کانی تورک و پاشایه‌تی ئێران زۆر فێر بووه و ده‌خوازێ ناوه‌نده‌کانی هێز و توانای خۆی ڕاگۆێزی شۆێنی تر له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بکات، ئه‌و کات قڵت و بڕی ڕژێم له لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه زه‌حمه‌ت ده‌بێ، له هه‌مان کاتدا باڵی ڕژێم درێژتر ده‌بێته‌وه و ده‌ستی زیاتر ده‌روات، دوورتر ده‌نگێوێ واته شه‌ڕه‌که ده‌خاته ناو خانی "دووژمنی ئه‌مپریالیستی".
با ئێستا بگرێینه‌وه سه‌ر باسه‌که‌ی خۆمان، ئایا ده‌سته‌لاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی له ناوچه‌که هیوایه یاخود مه‌ترسێ؟ بۆچوون، لێکدانه‌وه و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌مبه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دا، ده‌بێ چ بێ؟
واپێ ده‌چێ که جگه له بیروڕای زۆرینه‌ی گه‌لی کورد، هێندێک لایهنیتر هه‌ن که خوازیاری کوردستانی سه‌ربه‌خۆن. ئه‌و لایه‌نانه به‌گشتی دووبه‌شن، یه‌که‌م که‌سایه‌تی و سازه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وانه‌ی که وه‌ک ئێمه تینوی دێمۆکراتین. دووهه‌م لایه‌نه‌کانی جیاواز له که‌سایه‌تی و سازه‌کانی ئازادیخوازی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و به‌شه‌یان به هۆی سرووشتییه‌وه ده‌توانێ لانی که‌م به‌شێک له نه‌یارانی کورد له خۆ کۆکاته‌وه. نه‌یارانی کورد کاتێک به کوشتن و بڕین و زیندانیکردن و به‌دوورخستنه‌وه و ... به ئاکام نه‌گه‌ن ئه‌وسا ده‌توانن له ناچاری خۆ بخه‌نه ناو ئه‌و به‌ره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که له‌و ڕێگه‌وه له سه‌ر سیاسه‌ته‌کانیان له دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌رده‌وام بن.
با راستێکی تریش بخه‌یه‌نه‌وه بیری خۆمان که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر تێڕوانینی ئێمه بۆ سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌یاران. ئایا ئێمه‌ی کورد باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه که ئه‌وه‌ی دووژمن بۆ ئێمه بخوازی به زه‌ره‌ری ئێمه‌یه؟ ئه‌گه‌ر پرسیاره‌که هه‌ڵگێڕینه‌وه سه‌ر خۆمان ئه‌وسا ده‌بێ بڵێین ئایا ئێمه‌ی کورد باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه که ئه‌وه‌ی دووژمن بۆ ئێمه ناخوازێ به قازانجی ئێمه‌یه؟ وڵامی ئه‌و دوو پرسیارانه هه‌ر یه‌که، به‌ڵێ یاخود نه‌خێر. وڵامه‌که ده‌بێته به پێشانده‌رێکی باش بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵسووکه‌وتی ئێمه‌یه له مهر زۆر مژاران نه‌ک ته‌نیا مژاری یێکگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی.
مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی سه‌خته‌کاری نه‌یارانی کورد له قۆناخی ئه‌مڕۆدا ئه‌وه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی پارچه‌کانی کوردستان له ڕێگه‌ی لێک‌دابڕان قڵت وبڕ بکه‌ن، ئه‌وکات دووژمنان ده‌توانن به‌رپه‌رچی جیا جیای بزووتنه‌وه‌که بده‌ن. هیچ سازه‌یه‌کی کوردی نیه که ته‌نیا و ته‌ریک بڕستی به‌ره‌نگاری دووژمنی له پارچه‌که‌ی خۆی هه‌بێ. ئه‌و سناریۆیه زۆر تاڵتر و ڕه‌شتر ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئاڵۆزێکی گه‌وره‌ی ناونه‌ته‌ویی له ناوچه‌که دا بێته ئارا که ئێران و هاوشانه‌کانی به‌ره‌و لاوازی بئاژوێ ئه‌وکات هه‌ر ئه‌و نه‌یارانه بۆ قه‌ره‌بووی شکسته‌کانیان دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌رچی له ده‌ستیان بێ درێخی لێناکه‌ن. بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و سناریۆ ڕه‌شانه یه‌ک له هه‌ره به‌هێزترین چه‌که‌کان و باشترین ده‌سته‌به‌ره‌کانی ئه‌و تێکهه‌ڵچوونانه‌یه له مه‌یدانی ئه‌و شه‌ڕه که ئیتر به‌ره به‌ره لایه‌نی ئایدئۆلۆژیکیهکهی پڕڕه‌نگتر ده‌بێ.
کاتێک باسی ئازادی و رزگاری ده‌که‌ین ده‌بێ ئه‌وه‌ش بخه‌ینه به‌ر چاو که له واقیعدا ته‌نیا مه‌رج بۆ ره‌خسانی ئازادی و رزگاری چوارچێوه‌ی "خۆسالاری" نیه. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که ههڵوهگهرێنین ده‌بێ بڵێین که مرۆڤ ده‌توانێ له خۆسالاری به‌هره‌مه‌ند بێ به‌ڵام وه‌کو ئێنسان به‌هره‌مه‌ند له تۆسقاڵێک مافێ مرۆڤ نه‌بێ، نموونه‌ی له‌و بابه‌ته له جیهاندا زۆرن، وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی په‌نا خۆمان، ئه‌وه‌تا ئه‌وه له توونس له‌و ڕۆژانه‌ی دوواییدا.
کاتێک باسی ئازادی و رزگاری ده‌که‌ین هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌ش بخه‌ینه به‌ر چاو که ئازادی و رزگاری نایه‌ته ئاراوه ئه‌گه‌ر دێمۆکراسی نه‌بێ. ئه‌گه‌ر بێتوو داگیرکه‌رانی کوردستان پێره‌وی له دێمۆکراسی بکه‌ن، ئه‌وسا گشتی مافه‌کانی گه‌لی کورد وه‌دی دێ، یه‌ک له دوای یه‌ک و قۆناخ به قۆناخ، ئیتر ئه‌وکات نه‌ته‌وه‌ی کورد شه‌ڕ و کێشه‌ی بێ جێ بۆ خۆ چێ ناکات چونکه له ولاتێکی دێمۆکراتیدا یاسا ڕێگه ده‌دا بۆ داکۆکی کردن له داخوازی نۆێتر که به پێی هه‌لومه‌رج و گۆڕانکاریه‌کان دێته کایه‌وه. کورد ڕێگه‌ی یاسا هه‌ڵده‌بژێرێ ئه‌گه‌ر بێت‌و یاسایه‌ک هه‌بێ که داکۆکی له مافه‌کانی دێمۆکراتی شارومه‌ندی خه‌ڵکه‌که بکات.
ئه‌و دوو به‌نده‌ی ئاخر له سه‌روو ده‌بێ قووڵتر بێته ژێر باس که مه‌به‌ستی ئه‌و نووسراوه کورته نیه، به‌ڵکو مه‌به‌ست وه‌به‌رچاو خستنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که ئایا له کاتێکدا که نه‌یاران ده‌ست ده‌به‌نه شێوازی بۆ ئێمه نه‌ناسراوی نۆێ، ئایا ئه‌وکات ئێمه توانای به‌ره‌نگاریمان هه‌یه؟ ده‌توانین له هه‌لومه‌رجی ئاسته‌نگییه‌کانی له‌و چه‌شنه تێبگه‌ین وبه‌رپه‌رچی سیاسه‌ته ڕه‌شه‌کانی نه‌یاران بده‌ینه‌وه؟ بۆ دۆزینه‌وه‌ی وڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌کرێ زۆر هه‌نگاو هه‌بێ، هێندێک له‌وان به‌و شێوه یه: خه‌ڵکی بسپۆر و زانا لێکۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌که بکه‌ن، ڕاپرسی له خه‌لک بکه‌ن، ئه‌وڕۆ گه‌لی کورد زیاتر له هه‌مو کاتێک پێویستی به یێکێتی هه‌یه، به‌و هۆیه‌وه که ئێستا کات له هه‌مو ده‌مێک رهخساوتره بۆ ئه‌وه‌ی یێکێتی نه‌ته‌ویی له جاڕ بدرێ هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌یه که نه‌یاران کێچیان ده‌که‌وڵی که‌وتووه و ده‌خوازن به فێڵێک زیان و زه‌ره‌ری یێکێتی نه‌ته‌وه‌یی کورد له سه‌ر خۆ که‌م بکه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی که له خێرایی ڕووداوه‌کان تێ بگه‌ین ده بێ به خێرایی ڕووداوه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵگرین ئه‌گینا هه‌ست به پێوه‌ندی له گه‌ڵ ڕووداوه‌کان ناکه‌ین و دههاویژرێینه دونیایه‌کی خه‌یاڵی. ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو سه‌رده‌مێک پێویستیمان به یه‌کگرتن هه‌یه، له هه‌مووکات زیاتر پێویستیمان به خه‌باتکار و تێکۆشه‌ری داهێنه‌ر هه‌یه، له هه‌موو کاتێک زیاتر ئه‌رکی سه‌ر شانی کادر وئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازه‌کانی کوردی گرانتره، له هه‌موو ده‌م زیاتر پێویستیمان به سازه‌ی له‌خۆبوردوو و لێهاتوو هه‌یه، له هه‌موو ده‌م زیاتر پێویستیمان به سه‌رکرده‌ی لێوه‌شاوه هه‌یه که به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی تاک و سازه داده‌نێ، ئه‌گینا کڵاوێکمان ده‌چێته سه‌ر که تاکی نه‌بێ.
14-01-2011
(1) زۆر به شۆێنی سه‌رراستی ئه‌و ڕاپرسییه‌دا گه‌راوم به‌ڵام نه‌مدۆزیوه‌ته‌وه هه‌ر بۆیه وه‌ک ده‌نگۆ باسه‌که کۆ ده‌که‌مه‌وه.
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1740 (2)
http://www.taraf.com.tr (3)
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و ماڵپهرهانهی که وه‌شانیان له تورکیا‌و باکووری کوردستان هه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست