باشووری کوردستان دۆێنێ، ئه‌وڕۆ، سبه‌ینێ!
Monday, 31/01/2011, 12:00
ئاڵوگۆڕه‌کانی جیهانی زۆر به‌خێرایی تێده‌په‌ڕن و هه‌روا دێ و زیاد ده‌کات. پاش سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی تونس و میسر وه‌کی پێ ده‌چێ ئه‌وا سودان ده‌ستی پێ کرد. سه‌رجه‌می ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌و گۆڕانکاریانه‌بێ به‌ش نابێ، لانی که‌م پڕیشکی هه‌ڵه‌پڕووزه‌ی ئاوره‌که‌ی ده‌که‌وێته‌باوه‌شه‌وه، به‌ڵام باشه‌ئه‌گه‌ر باسی پێوه‌ندی ئه‌و وه‌زعه‌نۆێیه‌له‌گه‌ڵ ئێمه‌وه‌ک کورد بێته‌سه‌ر ڕۆژه‌ڤه‌وه‌واته ئاڵوگۆڕه‌کان له‌و هه‌لومه‌رجه‌ئاسته‌نگه‌دا چ کارتێكه‌رێک له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان ده‌که‌ن؟ کاتێک باسی کوردستان ده‌که‌ین پێم وایه‌له پله‌ی یه‌که‌مدا باشووری کوردستان دێته‌سه‌ر باس له‌به‌ر ئه‌وه‌که‌که‌یانی سیاسی بۆ ئه‌و به‌شه‌پێکهاتووه، هه‌ر بۆیه‌ئه‌و به‌شه‌نابێ له‌پشتیوانی و لایه‌نگری هیچ تاکی کورد بێ به‌ش بێ. به‌ڵام ئه‌وه‌نابێ ببێته‌به‌هۆی له‌بیر کردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی تر، باکوور به‌خۆی و به‌ئه‌وپه‌ڕی به‌هێزی جه‌ماوه‌ریه‌وه، ڕۆژئاوا له‌و په‌ڕی بێ پشتیوانی و داماویدا، ڕۆژهه‌ڵات ده‌و په‌ڕی لێک‌دابڕان و یێکتر قه‌بووڵ نه‌کردندا.
گه‌لی کورد له‌باشوور له‌ناو چاڵێکی قووڵدا بوو که‌ڕژێمی ئێراق بۆی هه‌ڵکه‌ندبوو. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌چاڵه‌که‌هاته‌ده‌ر بۆ سه‌ر زه‌وییه‌کی ڕه‌ق و ڕووت و پڕ له‌کاولکاری له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا. ئه‌وه بوو به‌هۆی سڕ بوونی جه‌ماوه‌ری کورد به‌هێزه‌سیاسیه‌کانیه‌وه. ده‌بێ گه‌له‌که پشووی خۆ بدا بۆ ئه‌وه‌ی که‌له‌سڕی گۆرانه‌کاریه‌کان بێته‌ده‌ر تا توانای هه‌بێ که پێگه‌ی خۆی له‌سه‌ر زه‌ویه کاولکراوه‌که‌دا بناسێته‌وه‌و کاری بۆ بکات. کارێکی زۆر کراوه، کارێکی زۆریش له‌سه‌ر ڕۆژه‌ڤه، به‌ڵام چه‌ند قات کاری زیاتر هه‌ر ئێستاش ماوه‌که ته‌نانه‌ت نه‌هاتۆته‌به‌ر باس. حیزبایه‌تی و عه‌شایه‌ری ئێستاش دوای زیاتر له‌یه‌ک ده‌یه‌هه‌ر له‌جێی خۆیه‌تی، بگره‌تووندتر بووه. کاردانه‌وه‌ی ئه‌و شێوازه بۆچوونه، باری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت ئازادیه‌کانی تاکه‌که‌سی له‌سه‌رده‌می ناو "چاڵه‌که" باشتر نه‌کردووه، بگره‌ئێستاکه‌شه‌ره‌ف و نه‌ریتی پیاوه‌تی زیاتر خزاوه‌ته‌ناو ده‌لینگی ژنان. به‌ڵام با ئه‌وانه‌و کۆمه‌ڵه‌بابه‌تێکی تر وه‌لابنێین و باسی بابه‌تێکی سه‌ره‌کی له‌و ڕۆژانه‌دا بکه‌ین.
له‌به‌یانێکی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن پارتی و یێکێتی له‌باشووری کوردستان هێرشی تووند له‌و دوو لایه‌نه‌وه ده‌کرێته‌سه‌ر گۆڕان بۆ هه‌ڵوێستی "خراپی" ئه‌م لایه‌نه‌سێیه‌مه. له‌به‌یانه‌که‌دا هه‌روه‌ها ده‌کووتری که‌گۆڕان ده‌بێ چاوه‌ڕوانی وڵامی لێوه‌شاو له‌لایه‌ن دوو لایه‌نه‌که‌ی ناو حکومه‌ته‌وه‌بکات. توند و تیژی "دووژمنانه"ی به‌یانه‌که‌زۆر ئاشکرایه. ئه‌و به‌یانه‌له‌وڵامی هه‌ڵوێستگرتنی گۆڕان له‌سه‌ر بارودۆخێ ئێستای باشوور و به‌رپرسیارێتی پارتی و یێکێتی له‌سه‌ر بارودۆخه‌که‌بڵاوکراوه‌ته‌وه.
لێره‌دا پێویسته‌به‌کورتی ئاماژه‌به‌چه‌ند خاڵ بکه‌ین به‌گۆێره‌ی خواره‌وه:
به‌پێی نه‌ڕیتی شارستانیه‌تی سه‌رده‌می ئێستا بۆ هیچ حیزبێک نیه‌حکومه‌ت بکات ئه‌گه‌ر بخوازێ تووشی قه‌زاو به‌ڵای موباره‌کی میسریه‌کان و ئه‌وانی تر نه‌یه. به‌پێی نه‌ڕیتی شارستانیه‌تی سه‌رده‌می ئێستا بۆ هیچ حیزبێک نیه‌قوتابخانه‌و سازه‌ی مه‌ده‌نی له‌و جۆره‌بۆ جه‌ماوه‌ر بینا بکات ئه‌گه‌ر بخوازی کاری سیاسی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا بکات. به‌پێی نه‌ڕیتی شارستانیه‌تی سه‌رده‌می ئێستا بۆ هیچ حیزبێک نیه"به‌کرێگیراو"ی خۆی هه‌بێ بۆ مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی ئه‌وانه‌ی جیاواز له‌ئه‌و بیر ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بخوازی داکۆکی له‌دێمۆکراتی بکات. به‌پێچه‌وانه‌هه‌ر حیزبێکی سیاسی ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی پێشنیاری به‌رنامه‌ی ڕوون و ئاشکرا، ڕای جه‌ماوه‌ر بۆ خۆی بستێنێ تا نۆێنه‌ره‌کانی له‌پارلماندا یاسا داڕێژن که‌حکومه‌ت ئه‌نجامی بدا، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت پێڕه‌وی له‌یاسا نه‌کرد ئه‌وسا ده‌توانن حکومه‌ت له‌سه‌ر کار لابه‌ن.
ئه‌وانه‌واقیعی جیهانی شارستانیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن به‌ڵام که‌م نینه‌ئه‌وانه‌ی که‌ئه‌و واقیعه‌ناخه‌نه‌به‌ر چاو و تووشی نه‌هاتی سه‌دامی ئێراق و شای ئێران و مۆباره‌کی میسری ده‌بن، ئه‌وه‌ئیختیاری خۆیانه‌و له‌سه‌ری راده‌وه‌ستن، جا ئاکامه‌که‌ی چ ده‌بێ با ببێ، که‌س له‌بڕی که‌س له‌قه‌بر ژێر خاک ناکه‌ن.
به‌ڵام نابێ له‌بیر بکه‌ین که‌هه‌لومه‌رجی کورد، ئه‌وڕۆ له‌شێوازی هه‌لومه‌رجی تونس و میسر نیه، ئه‌وان له‌لایه‌ن تورکیا و ئێراق و ئێران و سوریا وه‌گه‌مارۆ نه‌دراون، بۆیه‌پێویسته‌پارتی و یێکێتی، هه‌روه‌ها گۆڕان و لایه‌نه‌کانی تر، ڕاستییه‌کان باش ببینن و هه‌ڵسه‌نگێنن بۆ ئه‌وه‌ی که‌تووشی ئه‌و نه‌هامه‌ته‌ی که‌له‌کاتی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی ئێراق بوون، نه‌نبه‌وه. له‌بیرمان نه‌چووه‌ئه‌و کات به‌هۆی ناکاره‌مه‌یی لایه‌نه‌کانی کوردی له‌باشوور زۆرمان له‌کیس چوو.، یه‌ک له‌وان زیادبوونی مه‌ترسی له‌سه‌رناوچه‌دابڕاوه‌کان بوو، یه‌کی تر له‌ده‌ستدانی کورسیه‌کانی پارلمان بوو. له‌و ڕۆژانه‌ی داهاتوودا مێژوو ده‌نووسرێ، مێژوویه‌ک که‌ڕابووردووی کوردستان له‌گه‌ڵ داهاتووی ئه‌و خاکه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌مڕۆوه‌پێک گڕێ ئه‌دا، ئاخۆ به‌چ شێوه‌یه‌ک ده‌ڕازێته‌وه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست