مشتێك له گه‌نده‌ڵیه‌كانی عه‌قید دیداری به‌ریوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ولیر
Monday, 08/11/2010, 12:00
زۆرم پێناخۆشه خۆم به‌بابه‌تێكه‌وه سه‌رقڵده‌كه‌م، كه سه‌رتاپای دووره له پیشه‌و حه‌ره‌فی خۆم، كه ئه‌ركم ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كار‌و خزمه‌تكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌یه، كه بۆ ده‌رهێنان و بوون به خاوه‌نی پاسپۆرت ڕوومان لێده‌كه‌ن، ناچاربووم له‌به‌ر نه‌بوونی سیقه و متمانه‌م به‌و چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسه‌ی كه له هه‌ندیك كه‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌و ئه‌ركه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له نزیكه‌وه ئاگادارم هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه رۆژانه بۆ ده‌ركردنی پاسپۆرتێك بۆ خۆی یا بۆ خزم و دۆستێكی، په‌نا بۆ به‌كار هینانی ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌ی ده‌بات و، جه‌نابی به‌رێوه‌به‌ریش بۆ ئه‌وه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵه‌یكان و به‌رتیل وه‌رگرتنه‌كانی بشارێته‌وه، به چاوتروكانێك ئه‌ركی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه جیبه‌جیده‌كا!
بمبورن كه به‌م شێوه‌یه له ڕۆژنامه‌نووسی خۆماڵی گه‌یشتووم، به‌ڵام ئه‌مه ته‌عمیم نابێ ، به‌ڵام باوه‌ڕ بكه‌ن زۆربه‌ی زۆریان له‌و چه‌شنه‌ن تا ئه‌وه‌ی پاره‌شیان له و به‌ریوه‌به‌ره گه‌نده‌ڵه‌ی پاسپۆرتی هه‌ولیر وه‌رگرتووه‌و، ده‌توانم ناوی گشتیان بلاوبكه‌مه‌وه، ئه‌مه‌یان بۆ كاتیكی دیكه هه‌لده‌گرم!!
به‌رێزان...خوینه‌رانی ئه‌م سایته خونه‌یسته
بڕوانن، به هۆی سه‌رقاڵی وه‌زیری ناوخۆ جێگره‌كانی و داروده‌سته‌كه‌یه‌وه به گه‌نده‌ڵی و دزیی و نایاسای و پێشێلكردنی ماڤه‌كانی تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه، ئاگایان له خوار خۆیان نه‌ماوه، كه چه‌ند فسقس پاڵه‌وان و به‌ناو به‌رێوه‌به‌ری پاسپۆرت وگشت ده‌زگاكانی دیكه‌وه خه‌ریكی دۆشین و به‌رتیل وه‌رگرتن و، تا ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆشناوه‌كه گووتبووی: عه‌قید دیدار ده‌رزی سه‌رتانیش به خۆرایی وه‌رده‌گرێت!
با به‌ڵگه‌وه بدوین و بنووسم.....عه‌قید دیدار به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێر، به ڕێگه‌ی (مفه‌وه‌ز ئومید) كه به‌رده‌ستیه‌تی و ده‌وری ده‌ڵاڵ ده‌بینیت، هه‌موو گه‌نده‌ڵی و پاره خوارد ن و به‌رتیل و ڕه‌شوه‌كانی وه‌رده‌گرێت!
نزیكه‌ی ٢ ساڵه عه‌قید دیدار بۆ دروست كردنی پاسپۆرت ئه‌و مه‌فه‌وه‌ز ئومیده‌ی ته‌رخان كردووه بۆ بردنی دۆسیه‌و معمه‌لاتی پاسپۆرتی هاولاتیان بۆ به‌غداد و، هه‌ر پاسپۆرتیك یا هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پاره‌ی پیش وه‌خته‌ی نه‌دابێ، ئه‌وا به ٨ مانگ پاسپۆرته‌كه‌ی بۆ نه‌هاتۆته‌وه!
هه‌ر كه‌سێك به ٦٠٠ دۆلار به‌رتیل بۆته خاوه‌نی پاسپۆرت ڕه‌سمی عیراقی..
ئیستاش له هه‌ولێر پاسپۆرت ده‌رده‌چێ به‌لام كارێكی كردووه ئه‌وه‌نده‌ی فلته‌ر داناوه تا هاوڵاتی ناچار ببێ به‌رتیل بدا‌و ڕێگه‌ی ناشه‌رعی به‌كاربهینیت...
هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌و مفه‌وه‌ز ئومێده‌وه ڕۆژانه ٤ تا ٥ پاسپۆرت به‌یه‌ك ڕۆژ ته‌واو ده‌كا به ٨٠٠ دۆلار...هه‌رچۆن فه‌راشی نه‌خۆشخانه‌كان وه‌ها له نه‌خۆش ده‌گه‌یه‌نن گه‌ر ده‌ته‌ویت چاره‌سه‌ر بكریت، ئێواره بچۆ بۆلای فڵانه دكتۆر، فه‌راش ده‌ناسم ڕۆژی ١٢ تا ١٣ نه‌خۆش بۆ دكتۆره ناسیاوه‌كه‌ی ده‌نیریت و ئه‌ویش مانگانی تا ٦٠٠ هه‌زار دیناری بۆ سه‌رف ده‌كا!
ئه‌م عه‌قید دیداریش به‌هامان شكڵ وشێوه خه‌ریكی دۆشینی خه‌ڵكی هه‌ولێره ئیتر خۆ بزانیت پاره‌داره، یا بازرگانه، یا نه‌خۆشه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌وا بێ سێ‌ودوو كاكه ئومێد ده‌كات به كوڵكیه‌وه‌و، به ٨٠٠ دۆلار به یه‌ك سه‌عات ده‌بێته خاوه‌نی پاسپۆرت!
ئه‌وا بێجگه له دیارده‌ی سێكس و له‌شفرۆشی و خواردنه‌وه‌ی شه‌وانیش هه‌ر له‌سه‌ر حسابی پاسپۆرتی هه‌ولێره‌و، به‌و گه‌نده‌لیانه عه‌قید دیدار بۆته خاوه‌نی:
1. مه‌زرعه‌یه‌ك له شه‌قڵاوه
2. ئێستا خه‌ریكی دروست كردنی خانویه‌كی نویه له پشت بینایه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی پێشووی سه‌ر ریگای كه‌ركوك..هه‌ولێر
3. له گو‌ندی ئینگلیزی ڤیلایه‌كی كڕیوه‌و به كۆمپانیایه‌كی داوه به كڕیی مانگانه‌ی ٣٠٠٠ دۆلار
4. له بازارگای نیشتیمان ٢ دوكانی كڕیوه‌و به كرێی ٢٠٠٠ دۆلاری مانگانه به‌كرێی داوه
5. كوڕه‌كه‌ی دیدار به پاره‌ی به‌رتیلی باوكی له یه‌ك ساڵدا ٤ جار سه‌فه‌ری ئه‌وروپای كردووه بزات هۆڵندا
6. هه‌ر بۆ زانین عه‌قید دیدار له ڕۆژی ٨/١١ ئه‌م مانگه ٤ پاسپۆرتی به ٣٢٠٠ دۆلار به ڕێگه‌ی ده‌ڵاله‌كه‌ی بۆ هاوڵاتیه‌ك و خزمه‌كانی ده‌ركردووه!
خوێنه‌ران..بڕوانن و بزانن، كه مه‌فه‌وه‌ز ئۆمێد ده‌ڵاله‌كه‌ی دیداری دزو گه‌نده‌ڵیش بۆته خاوه‌نی:
1. بۆته خاوه‌نی ٣ خانوو له گه‌ره‌كی ئازادی و گه‌ڕه‌كی ٣٢ی و هه‌وڵیری نوی
2. سه‌یاره‌یكی وه‌نوشه بۆ خۆی و مۆنیكایه‌كیش بۆ كوڕه‌كه‌ی
3. مه‌زرعه‌یه‌كی له مه‌لا هۆمه‌ر كڕیوه به ٥٠ ده‌فته‌ر دۆلار
4. له بازاڕی له‌نگه فرۆشان ٤ دوكانی هیه‌و به كڕیی داون به ٢٠٠٠ دۆلار
به‌ڕێزان..ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئه‌وه‌نده‌یه، ئیتر ئه‌وه‌ی دیكه خوا ده‌یزانێ، چی‌تریان به‌یه‌كه‌وه كردووه‌و، چیشیان هه‌یه؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست