ئەمە وەفای یەکێتیە بۆیە حاڵی وایە
Tuesday, 11/06/2013, 12:00
ئەم وێنەی دەبینن پێشمەرگەیەکی یەکێتیە کە لە ٣١ ئاب بە ٥ فیشەک بریندار بوو ناوی سەید مەحمود سەید عەزیز گرد عازەبانیە کە گوندێکە لە دەشتی هەولێر برای شەهید شەهید تەیبە ناسراو بە سەرباز کە دەیان جار هاتۆتە ناو شار هەولێر چالاکی مەزنی ئەنجام داوە لە سەردەنی پێش راپەرین تا شەهید بون چەند جارێک بتیندار بووە وە لە گرتنی ئەمنی هەولێر دەوری سەرەکی هەبوو ئەمە هاموو یەکێتی دەیزانێت وە بێجگە لە شەهید سەرباز ٤ براو باوکی شەهیدن وەک وێنە سەوزەکەی پشتی دیارە واتە باوک و ٥ برای شەهیدە خۆشی بە ٥ فیشەک بریندار بووە کەچی ئێستا پلەی مفەوەزە وە براکانی هیچ پلەکیان نیەو ٢ براشی لە دوای شەری براکوژی لە داخی بێ وەفایی یەکێتی سەریان هەڵگرت بۆ هەندەران تا ئیستە نەگەراونەتەوە .
حزبێک ئەمە وەفای بێت بۆ بنەماڵەیەکی خاوەن ٦ شەهید کە باوک و ٥ کورن دەبێت چی بۆ کوردستان پێ بکرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست