قسە لە سەر نووسراوەکەی بەڕێز قادر چوار پارچە(قادر نادر)
Friday, 30/12/2011, 12:00
من وەک کوردستانی یەکی کەرکوکی هەر کوردستانی بوومە و ههر کوردستانیش ئەبم۰ ئەگەر نیشتمانی کوردستانیش لەسەر ئاستی نێونەتەوەیش دروست نەبێ ئەوە من لەوەتی خۆم ئەناسم نەووتومە عێراقیم و هەرگیزیش نابم بە عێراقی، بەڵکو یەکەم خیانەتێکی گەورەیە بەرامبەر دایکی نیشتیمان دەکرێت، دووەمیش درۆ کردنە لەگەڵ تاکی خۆم بۆچی؟ چونکە هیچ عەرەبێک تورکمانێک یان تەنانەت زۆربەی عێراقچێکانیش تۆیان ناوێ بەپلەی یەکەم یاخو د سەر وتر یاخو د یەکسان وەک هاووڵاتیەیەکی عێراقی، تەنها لەسەر کاغەز ئەنوسرێ یاخود لەدەرەوەی عێراق جار بە جار ناو دەبرێت ، ئەوە دڵنیا بن لەووڵاتە عەرەبییەکا ن لەلایەن با ڵا دەستەکانەوە باوەڕیان بە کوردستان ههر نییە.. زۆر لەگۆرانێ بێژەعەرەبییەکان کە دێن بۆ کوردستان تا ئێستاش پێیان گرانە بڵێن کوردستان بەڵکو ئەڵێن ــ شمال العراق ــ یان کە لە هەولێر و سلێمانین ئنجا بەنا بەدڵیەوە ئەڵێن کوردستانی عێراق....
زۆر بەداخەوەوە کە زۆر بەی کورد هەن تا ئێستاش هەر گوێ لە گۆرانی عەرەبی فارسی و تورکی ئەگرن، بەڵام ئایا لە چی ماڵێکی ئەوان گوێ لە کوردی ئەگیرێ؟......
کوردستانییانی دڵسۆز:
کارەکە زۆر مەترسیداره، زۆربەی دایک و باوکانی کورد لە ما ڵەوە کە نەیانەوێ مناڵەکانیان لە گفتوگۆیان تێبگەن بەعەرەبی نهێنێ کانێان لەگەڵ یەک باس ئەکەن بۆ ئەوەی تێ نەگەن
لە زۆربەی ماڵەکان کەنا ڵە سەرەکێکانیان کەناڵە عەرەبێکانه، لە تورکیا تورکییەکان لەئێرانیش فارسی، ئەگەر فارسێک دەرەکێکانیش بێ ...لەباشوری کوردستان میدیا ی کوردی و دەسەڵاتی کورد ی و تەنا نەت تاکی کوردیش بەرپرسیارە و بەخیانەتێکی گەورە دا دەنرێ ئەگەر بەم شێوەیەبەردەوام بێ ....
لەم ڕۆوە ئەڵێم ئەگەر بەڕێزان کەمال ڕەوف و ئەحمەد میرە بەختیار عەلی ئەوە بیروو بۆچوونیان بێ، ئەوە لەم ڕۆەوە لە ماڵی ئێمە شتیا ن ناخوێندرێتەوە وەک چۆن وازمان لە زۆر میدیا و کهناڵە کوردییەکان هێنا چونکە بیروو بۆچوونیان عێراقچێتی بووە.. لەهەولێر عێراقیەک (عەرەبێک) پرسیارێکی کرد بە ئنگلیزی ووتم (سۆری ئای سپیک کوردیش) زۆ ر پەشۆکاو سەیری کردم و ووتی تۆ تۆ عێراقی نیت؟ (دیارە تێیا ن گەیاندوە، کە هەمو کوردێک عێراقییە و هەمو کوردێکیش لە سا یەی دەسەڵا تی کورد ی و سەرۆک کۆما ری عێراقچی و کهرکوک فرۆشەوە زمانی عەرەبی زما نی دوەمی دایکی کوردانه) ووتم: (نۆ، ئا یەم ئە کورد..ئای ئەس ئەکورد ئین بەگداد مهست ئۆلسۆ سپیک ئەرەبیک ، رایت؟) وا بزانم با ش تێنەگەیشت بەڵا م بەویژدانی خۆ م شتێ با شم کرد کە بەعەرەبی وەڵا مم نەدایەوە. ..
هاووڵاتیانی کوردستانیان ...
باوەڕ بکەن ئەم سەرکردانە دوێنێ کەرکوکیان فرۆشت وا خەریکن سلێمانی بەعەرەب و فا رس و هەولێریش بە تورک ئەفرۆشن قۆناغی یەکەم دەستی پێکرد... سەیری ناوو نووسینی دوکان و کۆمپانێکان وهتد بکەن کەزۆر بەیان بەزما نی عەر ەبی لەسەرەوە نووسراوە ئنجا بەکوردی لە خوارەوە (ئەگەر نووسرا بێ) لەهەولێریش لە زۆر شوێن بە تورکی و عەرەبی ....
هاووڵاتیانی بەڕێز : لەکەرکویش بەو قۆناغا نە دەستی پێکرد و ئێستاش مافی کورد لەو شا رە وەک بێچویەک وایە لە قوڕگی گورگێکی زۆر برسی دا بێ..... باوەڕ بکەن لەناو پارێزگا ی کەرکو ک گریانم ئەهات کە بۆ یەکەم چومەناو کەرکەوەبینیم لەژێر سایەی بەڕێزبەڕەگەز کورد عەبدولڕەحمان مستەفاو بەڕێز بەڕەگەزکورد و ئەندا می سەرکردایەتی یەکێتی ڕزگار عەلی لەزۆر شوێن لەسەرەوەبەعەرەبی بەگەورەیی نوسراوەو ئەگەر بەکوردیش بۆ چا وی کامیرا نوسرا بێ ئەوە لەژێرەوەبەبچوکی نووسراوه.....ئێستا ش قۆناغێکی کەدەستی پێ کردوەئەویش وەرگرتنی پۆستی تورکمانەلەژێر سا یەی دەسەڵاتی هەولێر وەک نواندنی وەفایان(ترسیان) بەرامبەر بەتورک، قۆنا غی کۆ تا یش کەکەرکوک بەتەوایش لەدەست ئەچێ (سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی ئاگادارن و بەرپرسن بەم تاوانەهەرەەرەگەورەو مەترسی دارەلەمێژووی کورد) ئەویش ئەوەیەکەدڵنیام ماوەیەتر لەژێر نا وی دیموکراسی پۆستی پارێزگای کهرکوک لەکورد وهر هگرن و بهو شێوهیهش بۆ ههتا ههتایەکهرکوک ئەبێتەئەو عێراقیهی کەعێراقچێکانی کورد باوەڕیا ن پێ ههیە...کوردستانیانی خۆشەویست: دەبا ڕێ نهدهینەئەم خۆ فرۆش و عێراقچێ یانەچی تر نان و ئا وو پارەی نیشتیمان و کهسو کارمان بەفیڕۆ ببەن(خۆ ئەزانین کهبڵێین کوردستانی عێراق وهک ئەوەوایەبڵێ ی مناڵی فڵان کەس، ماڵی فڵان کەس، شتی فڵان کەس....لێرەدا خۆی لەخۆیداعێراقچێکان دانی پیا ئەنێن کە کوردستان کوردستانیی عێراقە، یان کەئەڵێن کوردستانیی تورکیا یان کوردستانیی سوریا یاخود کوردستانیی ئێران... بەڵام عێراقییەکان (عەرەبەکان) ئەڵێن شمال العراق...زۆر جاریش بۆ ئهوهی کهمێ دڵی کورد خۆش کهن ئهڵێن شمالنا الحبیبە(لێرهشدا ئهگهر باش سەیری وشەکەبکهی مهبهستیان باکوری خۆیانەچونکەناڵێن شمال الحبیب بهڵکو ئهڵێن شمالنا چونکەئهو (لنا) مهبهستیان ئهوهیەهی خۆیانەو ههمان پهیڕەوی بەعسەلەسهری بهردهوامن..........
بەهیوای خۆشی بۆ هەم و دڵسۆزێک و کوردستانییان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست