پارە و کۆشک و تەلار بۆ نێچیرڤان، زبڵ و پاشماوەش بۆ خەڵک و نیشتیمان
Sunday, 02/03/2014, 12:00
ئەم دیمەنەی دەیبینن ڕێک پشت هۆتێل دیوانی هەولیرە، ئەم هۆتێلە هی نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکومەتە. سێ هۆتێلی سەرەکیی هەولێر شیراتۆن و خانزاد و دیوان راستەوخۆ لە لایەن مەکتەبی نێچیرڤان سەرپەرشتی دەکرێن و هەموو میوانەکانی حکومەت بۆ ئەم سێ هۆتێلە گرانبەهایانە دەبردرێن. ئەم وێنەیە دیوی راستەقینەی کرداری نێچیرڤان بارزانی دەردەخات. ئەو سامانی گشتی بۆسوودی خۆی بەکار دێنێت و باڵەخانە و کۆشکی گرانبەها دروست دەکات و زبڵ و پاشماوە و دەردەسەری وکێشەکانیش بۆ هاوڵاتیانە. دوای دوو دەیە لە حوکمڕانی ئەمەیە بەرهەمی نێچیرڤان بارزانی، پاشماوەی کۆشک و تەلارەکانی بخاتە ناو ماڵ و ژینگەی هاولاتیان. شار و شارۆچکەکان لە زبڵدا نوقم بوونە و ئەو باس لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی خەلک دەکات. ئەم حکومەتە بەر دەرگای خۆی پێ پاک ناکرێتەوە، چونکە پاکی لە ناو زاتییاندا نیە. بەرهەمی حکومەتی گەندەڵیش هەر پیسایی و ناپاکی دەبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست