کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرێز حاجی رۆژنامەنەنوسەكەی دەستهەلاتی دز و گەندەلًَ

Wednesday, 14/10/2009, 12:00


رۆژگاری ئەمرۆ پرە لە دیاردەی سەیروسەمەرە، نەبادە تۆ لە ولاتێكی دواكەوتوی پر لە نا عەدالەتی گیرۆدەی دەستهەلاتێكی زۆردار بیت، زەمەن و زرۆف وای كردووە بەهەموو شتێك رازی بیت، لەم سۆنگەیەشەوە ئەبێ گوێگر و خوێنەریش بیت. لەم وڵاتە هەژارەی خۆمان رۆژانە بە دەیان رۆژنامە و گۆڤار دەردەچن، دەیان رۆژنامەوان و نووسەری ماستاوچی دەستهەلات و قەڵەم فرۆش دەبینی، هەر یەكەیان بە ئاواز و ریتمێك گولە بە هەژارانی ئەم كۆمەلگایەوە دەنێت، هەیانە درۆزنە و دەیەوێ بەری رۆژ بە بێژینگ دابپۆشێت، هەشیانە نەفامە و سەری لە خۆیی و دەوروبەریشی تێكداوە، لە هەمووشیان نەگبەتر ئەوانەن كە هەردوو رێگایان گرتووە. یەكێك لەوانەش بەرێز حاجی یە، ماوەیەكە ئەم بەناو رۆژنامەنووسە سەبارەت بە چەند دیاردەیەكی كۆمەلایەتی لە گۆڤاری هەرێم دەنۆسێت و باس لە چەند دیاردەیەك دەكات !!! ئیتر كێشەمان نیە لەوە ئەو چۆن دەروانێتە ئەم دیاردانە و لێكیاندەداتەوە، با بێمە سەر ئەسلی بابەتەكە، ئەم نەگبەتە لە دوا ژمارەی گۆڤاری هەرێم بابەتێكێ لە سەر ناسیونالیستی كوردی نوسیوە و ئیتر ورد و درشتی نەتەوەیی بوونی باسكردووە، بەر لە هەموو شتێك كە باسی نەتەوە دەكرێت دەبێت كەسەكە خۆی نەتەوەخواز بێت و تانە و تەشەر لە كەس نەدات و كەس بە مەبەست نەهێنێتە نێو باسەكەیەوە، وەكو ئەوەی كە بەرێز سەبارەت بە بەرهەڵستار باسی كردووە، دواتر تۆ دەبێت مرۆڤێكی راستگۆ بیت و وڵاتەكەی خۆت خۆشبوێت، ئەگینا چۆن و بە چ شێوەیەك خەلكی پێت بروا دەكەن، ئاخر خاتۆن تۆ هەرچی هەتە لە نەتەوەكەی خۆت فرۆشتۆتە، تەحەدا ئەكەم مسقالە زەرەیەك هەستی نەتەوەییت لا نیە، من تێناگەم چۆن ئەو مافە بە خۆت دەدەی ئامۆژگاری خەڵك بكەیت نەتەوەی خۆی خۆشبوێت، با واش بێت، ئەرێ تۆ بە چ حەقێك خەڵكی دەخەیتە پەراوێزی خۆشنەویستنی نەتەوەكەیەوە. ئەمەوێ ئەوەت پێ بێژم هەموومان لە تۆ زیاتر ئەو نیشتیمانەمان خۆشدەوێت، ئابرۆ چۆنە تۆ رێنیشاندەرم بیت، تۆ رۆژنامەنۆسی یا بێژەری ، نووسەری هەر چییەكیت، گرنگ نیە، گرنگ ئەوەیە، سنۆری خۆت بزانیت و چیتر یاری بە هەستی خەڵكی داماو مەكەن. لە بەشێكی تری نۆسینەكەی ئەم زاتە نەتەوەخوازە باس لە هەلبژاردنەكانی عێراق كراوە و دەڵێت: نەتەوەخواز و نەتەوە نەویست ئەوكات بە خەڵك ئاشنا دەبن ، واتە لە كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی عێراق ، ئەوەی من لێی تێگەییشتبم مەبەستی ئەوەیە كە ئایا بەرەی بەرهەلستكار و هەردوو حزبی دز و خوێن مژی دەستهەڵاتدار بەیەكەوە دەچنە بەغدا یا بە جیا. جارێ دەمەوێ ئەوە بڵێم، با بۆ تۆ بۆ هەردوو حزبی دەستهەلاتداری مافیا, رۆن و ئاشكرابێت كە ئەو خیانەتەی هەژدە ساڵە لەو میللەتە هەژارە دەكەن بە درۆستبۆنی ئۆپۆزسیۆن كۆتایی دێت و ئیتر ناتوانن وەكۆ جاران بە میزاجی خۆیان هەڵسۆكەوت بكەن، دواتر ئەوان نزیكەی حەفت ساڵە لە بەغدان ئاخر چییان كردووە بۆ ئەم میللەتە داماوە، جگە لە دزین و خۆ دەولەمەند كردن؟ من لە تۆ ئەپرسم مادام ئەوەندە خەمی نەتەوەكەی خۆتە ئەرێ بۆ جۆرئەت ناكەی جارێك باس لە دزی و خوێن مژی هەردوو حزبەكە بكەی؟ تۆ دەزانی كز بوونی هەستی نەتەوەیی بەندە بە چۆنیەتی رەفتار و هەلسۆكەوتی دەستهەلات، ئاخر دەستهەلاتێك هەژدە ساڵ كاری چاو سۆركردنەوە و دزینی سەروەت و سامانی هاولاتیانی خۆیی و كۆشتنی خەلكی بێگۆناه بێت ، بە چ رۆیێكەوە مرۆڤی پاك بەقەلەمی پیرۆز بەرگری لێ دەكات و بۆیی دەپارێتەوە، وەك ئەوەی ئەوەیی تۆ دەیكەت. لە كۆتایی دا تەنها پێیشنیارێكم هەیە، تكایە چیتر نیشتیمانمان بە سەردا مەفرۆشن، ئێمە لەوە گەورەترین تۆ ئامۆژگاریمان بكەیت، دواتر تۆ و هاوشێوەكانت چڵكاوخۆری دەستهەڵاتن، دڵنیابە رۆلەكانی نیشتیمانەكەم پێتان بروا ناكەن. من بەزییم دێتەوە كە ئەبینم هەموو كەس شت ئەنووسێ و بڵاویدەكاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە