ڕاپۆرت نوسی دائیره کان
Friday, 13/05/2011, 12:00
له م ڕۆژانه دا له کوردستان پۆستی مه یدانی بوێری و ده ست خستنه سه ر برینه کان بابه تێکم به ر چاو که وت له سه ر ئه وه ی چه ندین که سی پاک و به ویژدان به ده ستی ڕاپۆرت نوسه کان ده یان توهمه و تاوانیان بۆ هه ڵده به سترێت و سزا ده درێن ده ر ده کرێن ده گواسترێنه وه.
ئه و نوسینه زۆر ڕاسته ئه وه حه قیقه تی ئه م مه مله که ته یه مه مله که تێک که تیایدا ڕاپۆرت هه ر به شێوه ی نوسراو ناگات ڕاپۆرت نوسه کان زۆر زۆرن به قه د گه ردیله ی ئا و هه وا ڕاپۆرت نووسه کان له زه نگی مۆبایله کاندان ڕاپۆرت نوسه کان له تۆماری ده نگیه کاندان ڕاپۆرت نوسه کان له ئیمه یل و کورته نامه ی مۆبایله کاندان که ده چیت بۆ سه ر کاره که ت ژماره ی راپۆرت نوسه کان له ژماره ی ڕاپۆرت له سه ر نوسراوه کان زۆر زیاترن چونکه له هه موو شوێنێکن له ڕۆتینیات و گه نده ڵی فه رمانگه کاندان له ئیداره و پاسه وانی به ر پرس و به ڕێوبه ره کاندان له گوێ گرتن له په یوه ندی به داله کاندان ته نانه ت له هه ڵبژاردنی ئه و که ناڵه دان که ده ته وێت گوێیان لێبگریت ڕاپۆرت نوسه کان چاودێری ئه و سایته ش ده که ن که ده ی که یته وه ڕاپۆرت نوسه کان زۆر زۆرن به قه د زۆری گه نده ڵه کانیان چونکه بۆ ئه وه ی بمێنیته وه یان ده بێت ملکه چ بکه یت و نقه ت لێوه نه یه ت یان ده بێت ببیته ئه ندام له گروپی ڕاپۆرت نوسه کاندا ،هه ر کات گویم له ڕاپۆرت نوسه کان ده بێت نوسینه کانی ڤیکتۆر هۆگۆم بیر ده که وێته وه ئه وانه ی ملی چه ندین که سی بێتاوان ده که ن به په تدا به ڵام به نه تیجه چاره نوسی خۆشیان له قوربانیه کانیان باشتر نابێت..
ڕاپۆت نوسه کان له پیناو ده ست خستنی له ش و لاری ئافره تێک ئاماده ن ده یان تۆمه تت بۆ دروست بکه ن ، له پێناو پۆست و ده ست خۆشی ئاغاکانیان گوێ ناده نه هیچ به هایه کی ئه خلاقی کۆمه ڵایه تی .
له کۆتایدا ئه مه وێت ته نها خاڵێک بۆ نوسینی ئه و براده ره زیاد بکه م ئێستا ترسناکترین ڕاپۆرت نوسه کان ئه وانه ی به نهێنی و به نامه و به ته له فون ڕاپۆرت له سه ر خه ڵکی پاک و داماو ده ده ن ئه و به ر پرس و به ڕێو به رانه ن که له فه ر مانگه کانیاندا ده یان و سه دان گه نده ڵی ئیداری و دارای و ئه خلاقی له سه ر خۆی هه یه به ڵام کاتێک ئه م ده سته ی له لایه ن چه ند کارمه ند و که سێکه وه که شف ده بێت ده که وێت په ڵپ لێگرتن و بوهتان بۆ کردن و به خشینه وه ی ده یان تۆمه تی ئه خلاقی و سیاسی تا به فه سڵ کردن یان نقڵکردنی ده دات یان له به ر چاوی وون بێت بۆ ئه وه ی ده سته که ی که شف نه بێت وه ک چۆن ئه و براده ره ده ڵێت دادگای سه ر بازی و یاسی تایبه تی سه ر بازی هه یه به ڵام له مه ده نیشدا قانونی تایبه ت به سزا دانی که سی مه ده نی هه یه با ئیتر یاسا سه ر وه ر بێت نه ک راپۆرت نوسه کان ، چونکه ڕۆژان ڕۆژی له دوایه منیش ده ڵێم نه فره ت له ڕاپۆرت نوسه کان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست