کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتى كارەبا و گەندەڵیەكانى كارەباى سلێمانى

Monday, 07/02/2011, 12:00




جەنابى وەزیرى بێ كارەبا هەموو كەسێك دەزانێت تۆ ((لا حول ولا قوە)) بەڵام تاوانت ئەوەیە كە ئەم وەزارەتە پڕ گەندەڵیەت قبوڵ كردووە. جەنابى وەزیر ئەگەر گەندەڵیەكانى كارەباى سلێمانى باس بكەین لە هەموو سایت و ڕۆژنامەكان جێگایان نابێتەوە.
جەنابى وەزیر ئایا هیچ لێپێچینەوەتان لە گەندەڵیەكانى كارەباى سلێمانى كرد ؟! كاك نەبەز گۆران بە ئاشكرا لەسەر شاشەى تەلەفزیۆن بەڵگەنامەكانى گەندەڵیەكانى كارەباى سلێمانى خستەڕوو وە خۆت ووتبوت ((ئەم گەندەڵیانە تایبەتن بە كارەباى سلێمانى)).
هەموو كەس دەزانێت بەبێ ویستى خۆت ((بكر)) ى بەڕێوەبەرى گشتى كارەباى سلێمانیت بەسەرا سەپێنراوە بەڵام كاتێك گەندەڵیەكانى تەواو ئاشكرابوون دەتوانیت لێپێچینەوەى لەگەڵ دا بكەیت و داوا بكەیت خەڵكى بە توانا و پاك و خاوەن ئەزمون لە جێگاى دابنرێت.
جەنابى وەزیر بۆچى ناپرسى (بكر و محمد سلێمان و بەختیارى بازرگانى و شێخ هیوا) چەند كۆمپانیایان هەیە؟ وە ئایا مامەڵەیان چۆنە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەى كە شەراكەتیان لەگەڵ دا ناكەن؟؟!!
((بەكر)) جگە لەوەى بۆ خۆى دزێكى زۆر گەورەیە ئەبێ چاوپۆشى لەو گەندەڵانەش بكات كە هەڵبژاردەى هەندێك گەندەڵى ناو مەڵبەندن كە ئابڕوى یەكێتیشیان بردووە بۆ ئەوەى بەكر لە دەسەڵات بمێنێتەوە. ئەمانەى خوارەوە بەشێكن لەو گەندەڵانە:
(على ڕانیە) و (سعیدى شارەزور) و (ئەردەڵانى چەمچەماڵ) و (ئومێد) و (هوشیار حمە رحیم) و (هاژە) و (على حمە ساڵح) و (ئاڤێستا) و (ماجد) و .... هێشتا زۆر ماون.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە