کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆسیه‌ی ئه‌نفال کردنی بارزانیه‌کان و وه‌رگێڕی علوج له‌ دادگای عێراقی

Friday, 20/03/2009, 12:00


له‌ دانیشتنی یه‌که‌م و دووه‌م و سێه‌می دادگایی کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال کردنی بارزانیه‌کان به‌ڕاستی ئه‌وه‌ ته‌رجومه‌کردن نه‌بوو به‌ڵکو گاڵته‌ کردن بوو به‌ که‌س و کاری ئه‌نفال کراوه‌کان و گاڵته‌ به‌خۆ کردن بوو بۆ وه‌رگێڕه‌کانی دادگا. وه‌رگێڕه‌کان به‌ڕاستی له‌ زمانی عاره‌بی زۆر لاوازن وه‌کو گیسکی هه‌یاس لاوازن. گرنگه‌ ئیعتراف به‌ لاوازی خۆتان بکه‌ن که‌ ئێوه‌ به‌ڕاستی وه‌رگێڕ نین، به‌ڵکو یان ماستاوچی حیزبه‌کانن، وه‌ یان برسی و ڕاوچی پاره‌ن. به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێم که‌ ئه‌رکی دادگایه‌ وه‌رگێری چاك و پسپۆردابین بکات بۆئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پێویستیان به‌ وه‌رگێڕ هه‌بێت.

ئه‌و موته‌رجیمه‌(وه‌رگێره‌) علوجانه‌ نازانم له‌ کوێ په‌یدا ده‌بن چه‌ند دێڕه‌ شیعریکی شاعیرێکم دێنێته‌وه‌ بیرم که‌ ده‌ڵێت:

وه‌ك بێچوه‌ سۆنه‌ وان له‌گه‌ڵ له‌ هێلکه‌ ده‌رچوون
ئه‌ڕۆنه‌ به‌حری بێ په‌ی گه‌ر ئاوی لێڵ بێت یان ڕوون
له‌م مه‌دره‌سه‌ موهیمه‌ به‌ دوو ده‌قیقه‌ ده‌رچوون)

زۆر سه‌یره‌ که‌ دادوه‌ری به‌ڕێز خۆی کورده‌و کوردیش تێده‌گات که‌ چی بێ ده‌نگه‌ له‌ ئاستی نا زیره‌کی وه‌رگێره‌کان به‌ ڕاستی ئه‌وه‌ سوکایه‌تی کردنه‌ به‌ که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان.

به‌راستی زۆر دڵخۆشم که‌ تاوانبارانی ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌نفال زیندانی ده‌کرێن، له‌وه‌ش خۆشتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی سه‌لماندوویه‌تی هیچ که‌سێك تاسه‌ر ناتونێت مافی میلله‌ته‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م بخوات و که‌سیش ناتوانێت گه‌لی کورد له‌ناوببات.

به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌ و جێگه‌ی داخه‌ ویژدانم زۆر ئازارم ده‌دات له‌و هه‌موو مامۆستایانه‌ی زانکۆو خه‌ڵکی زیره‌ك له‌ڕووی زمان زانینه‌وه‌ که‌ چی له‌ ووڵاتیکی وه‌ك کوردستانی کیمیا بارانکراوو ئه‌نفالکراو تا ئێستا چه‌ند وه‌رگێڕێکی وه‌کو له‌ ئاستی پێویست له‌ دادگا به‌دی ناکرێت.

بۆ نموونه‌ وه‌رگێر خۆی ناوه‌رۆکی پرسیاره‌کان ده‌گۆڕێت و هه‌رخۆشی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، کاتێ که‌ دادوه‌ر پرسیار ئاڕاسته‌ی شاهیده‌کان ده‌کات‌. من ڕه‌خنه‌ی تووندم ئاڕاسته‌ی وه‌رگێڕه‌کانه‌ چۆن ڕێگا به‌خۆیان ده‌ده‌ن له‌ ئیشێکی وا پیرۆزو زۆر گرنگ ئه‌و هه‌موو به‌رپرساریه‌تی یه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆی خۆیان و سه‌یره‌ چۆن دادگا و دادوه‌ری به‌ڕێز ناپرسێت ‌له‌ وه‌رگێره‌کان که‌ چی شهاده‌و چه‌ند کاتژمێر له‌ دادگا یان له‌ هه‌موو ژیانیان وه‌کو وه‌رگێر کاریان کردووه‌. حه‌زده‌که‌م ئه‌وه‌ش بڵێم با وه‌رگێڕه‌کان خۆیان گوێ له‌ ته‌رجومه‌کانی خۆیان بگرن وه‌ڵڵاهی خۆیان گاڵته‌یان به‌ ته‌رجومه‌که‌ کردنه‌که‌ی خۆیان دێت. چۆن دادگا ئه‌وه‌ په‌سند ده‌کات چه‌ند که‌سێك به‌ناوی ته‌رجومه ‌کردنه‌وه‌ گاڵته‌ به‌ مافی میلله‌تی ئه‌نفالکراوبکه‌ن.

به‌ڕێزان دادوه‌رانی سه‌رتاسه‌ری کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان و وه‌زیره‌ به‌رێزه‌کان. ئه‌وه‌ گاڵته‌ کردنه‌ به‌بارزانی یه‌ ئه‌نفالکراوه‌کان، داوا بکه‌ن که‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون له‌ بواری وه‌رگێڕانه‌وه‌ و شاره‌زا له‌ بواری زمانه‌وه‌ موته‌رجیمی بۆدادگا بکات، نه‌ك ئه‌و موته‌رجیمه‌ علوجانه‌. به‌ بۆچوونی خۆم به‌شداری کردنی وه‌رگێڕه‌کان له‌و کێسه‌دا ته‌نها پاره‌خواردنه‌و له‌سه‌ر بودجه‌ی دادگا و هیچی تر. به‌ڕاستی ڕشانه‌وه‌م دێت که‌ گوێم له‌و جۆره‌ ته‌رجومه‌کردنه‌ ده‌بێت.

من خوم له‌ نه‌رویج چه‌ندین جار له‌ دادگا بینیومه‌ که‌ وه‌رگێڕ له‌ ئاستی پێویست نه‌بووه‌ یان خۆی به‌ڕاشکاوی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌توانای دا نییه به‌رده‌وام بێت له‌ کاره‌که‌ی وه‌یان دادوه‌ر و دادگا به‌ڕێز لێگرتنه‌وه‌ به‌ڕێیان کردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ جێی شانازییه‌. خوشکان برایان به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ویژدانتان هه‌بێت وه‌ڵڵا له‌ دونیاو قیامه‌ت شه‌رمه‌زارو ڕووڕه‌ش ده‌بن که‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆی خۆتان و له‌و ئاسته‌ش نین له‌ کاری وه‌رگێڕیه‌وه‌، سوێند ده‌خۆم هیچێکتان له‌ ژیانتان دا بۆ ته‌نها یه‌کجاریش کاری وه‌رگێڕیتان نه‌کردوه‌.

من خۆم 11 یانزه‌ ساڵه‌ وه‌رگێڕم و خاوه‌نی(شهاده‌ی زانکۆی ئۆسلۆ) ناتونم‌ خۆم له‌و جۆره‌ کارانه‌ بده‌م. خودا شاهید بێت من نیازم ڕێکلام کردن نییه‌ بۆ خۆم، هیچ ته‌ماحی تایبه‌تیم نییه‌، به‌ڵام سه‌یره‌ چۆن ویژدانتان ئاسووده‌ ده‌بێت که‌ که‌س و کارو ئه‌و هه‌موو دایکانه‌ی که‌ دێن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ شایه‌دی بده‌ن له‌سه‌ر تاوانباران و بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ڕاستی ڕووداوه‌کانی به‌سه‌ریان هاتووه‌ بسه‌لمێنن، که‌چی ئێوه‌ش له‌و ئاسته‌ نین که‌ به‌ دروستی ته‌رجومه‌که‌ بکه‌ن واته‌ (انتم لیس من مستوى المگلوب).

ئه‌گه‌ر پاساوی دادگا و دادوه‌ریش ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌گێڕی چاکیان ده‌ست ناکه‌وێت له‌ عێراق یان پاره‌ی زۆری تێده‌چێت با په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بکه‌ن، وه‌رگێڕی چاك و بێ لایه‌ن و خاوه‌ن ئه‌زموون و شهاده له‌ ئیش و کاری دادگا زۆر ده‌ناسم. به‌ڵێنیش ده‌ده‌م یارمه‌تی ئابووری به‌ پاره‌ به‌شداری بکه‌م بۆ خه‌رجی پاره‌ی مترجم بۆ پشتگیری کردن له‌که‌س و کاری ئه‌نفال کراوان. به‌ڵام زۆر تکایه ئه‌و جۆره‌ وه‌رگێڕانه‌ مه‌هێنن بۆ ته‌رجومه‌ کردن له‌ دادگا. به‌ڕاستی حه‌یاچوونه‌‌ بۆ دادگا.

به‌ڵام من گومانم هه‌یه‌‌ که‌ وه‌رگێڕه‌کانیش هه‌ر له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزبه‌که‌وه ته‌رخان کرابێ و هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی پاره‌په‌یداکردن. ئێمه‌ هه‌موو جۆره‌ (علوج) ێکمان هه‌بوو له‌ کوردستان، پاکه‌تی جگه‌ره‌ی علوج، ئۆتۆمۆبیلی علوج، وه‌ له‌و هه‌موو رائد، مقدم ، عقید، عمید، لواو...هتد، ئه‌وا ئێستا وه‌رگێری (علوج) یشمان هه‌یه‌ له‌ کوردستان. به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر دادگایی کردنی تاوانباران و شایه‌دی و گووته‌ی شاهیده‌کان به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ ته‌رجومه‌ کراوه‌ تاکو ئه‌مڕۆ، به‌ڕاسیی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌و (مهزلە) یه‌.

له‌ دادگای ئه‌مڕۆ 04.03.2009 که‌ دادوه‌ر پرسیاری له‌ شاهید کرد ده‌رباره‌ی رۆژو مانگ و ساڵ که‌ چی وه‌رگێڕ ئه‌مانه‌ی هه‌موو قووتدا، به‌ڕاستی وه‌رگێڕێکی برسی بوو زۆری شته‌کانی قووت ده‌دا. ئه‌گه‌ر شه‌رم له‌خۆتان ناکه‌ن و ویژدانتان نییه‌ ده‌رهه‌ق هه‌زاران که‌س و کاری ئه‌نفال کراوان و ناتوانن پاك بن له‌ کاری وه‌رگێری له‌ دادگا، ئه‌وا من لێره‌ دا ویژدانی خۆم ئاسووده‌ ده‌که‌م و به‌ ڕاشکاوی پێتان ده‌ڵێم بۆ ده‌ره‌وه‌ بو ده‌ره‌وه‌ وه‌رگێڕه‌ علوجه‌کانی دادگا به‌ نه‌عله‌ت بن بۆ ده‌ره‌وه‌.

- نه‌رویج
04.03.2009
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە