مه‌نسوربارزانی به‌تلیفون پیرۆزبایی له‌ جاشه‌ ئه‌نفال چیه‌کان ده‌کات

Tuesday, 05/10/2010, 12:00



هه‌فته‌ی رابوردو دوشه‌مه‌ به‌رواری 28\9\2010 مه‌نسور بارزانی به‌هۆی سه‌رکه‌وتنی جاش و ئه‌نفال چیه‌کان له‌ هه‌ردو فه‌رمانده‌یی گه‌رمیان و کرکوک بۆ کۆنگره‌ی13 به‌ تێلیفون پیرۆزبایی لێ کردن.
رۆژی دوشه‌مه‌ بو گه‌شتمه‌ باره‌گای فه‌وج له‌ مه‌ عسکر سه‌لامی سلیمانی که‌ بۆ دومانگ و نیوه‌ له‌ و فێرگه‌یه‌دا ته‌دریب ده‌که‌ین له‌ ناکاو زه‌نگی موبیله‌که‌ی جێگری فه‌وج ئاسۆعلی ئه‌حه‌ ره‌ش) ی ئه‌نفال چی لێیدا ناوبراویش له‌ وه‌ڵامی تیلیفونه‌که‌ی هه‌ر وشه‌ی (ئه‌زبه‌نی) به‌ کار ده‌هێنا ، بۆیه‌ ئێمه‌ش زیاتر لێی نزیک بوینه‌وه‌ چونکه‌ لێمان رون بو که‌ که‌سێکی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌ ، ناوبراویش بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پێوه‌ بابداو زیاتر ناو ده‌ربکات موبیله‌که‌ی کرده‌ سه‌ماعه‌ خاریجی تا هه‌مومان گوێمان له‌ ده‌نگی بێت، له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌رکه‌وت که‌ مه‌نسوربارزانیه‌و زیاتر له‌ چاره‌که‌ سه‌عاتێک گفتو گۆیان له‌گه‌ڵ یه‌ک کرد سه‌باره‌ت به‌و سه‌رکه‌وتنه‌مه‌زنه‌ی ئاسۆ که‌ بۆ کۆنگره‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌ و چه‌ندین جار مه‌نسور به‌ ئاسۆی گوت سه‌ر که‌وتنی پارتی به‌ ئێوه‌وه‌یه‌و پارتیش هه‌ر به‌ ئێوه‌وه‌ جوانه‌ بۆیه‌ زۆرم لا گرنگ بو به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایتان لێ بکه‌م و پشتیوانی خۆمتان بۆ دوپات بکه‌مه‌وه‌ ، له‌ دێژه‌ی قسه‌کانیدا مه‌نسور بارزانی ئه‌وه‌شی گوت که‌ پیرۆزبایم له‌ کاک علی باوکت و شێخ مه‌جیدو عیرفانی شه‌هید حه‌مه‌ خانیش کردوه‌ .
ده‌رچونی ئه‌م ئه‌نفال چییانه‌ بۆ کۆنگره‌ی 13ی پارتی تا راده‌یه‌ک به‌لامه‌وه‌ ئاسایی بو به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی نیگه‌ران کرد ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ تلیفونه‌ی نێوان مه‌نسورو ئاسۆعلی بو که‌ پر به‌دڵ پیرۆزبایی لێ ده‌کردن و له‌و لاشه‌وه‌ سه‌دان کوردی ئه‌نفال کراو به‌ده‌ستی ئه‌م ئه‌نفال چیانه‌ زینده‌ به‌چاڵ کران و پاشماوه‌کانیان به‌بێ ناز ژیانی کوله‌مه‌رگی ده‌گوزه‌رێنن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە