پارتى وڕێزنەگرتنى یاسا (ڕوداوەكانى 17ىشوباتى سلێمانى وكێشەى سورچیەكان بە نمونە)
Thursday, 11/08/2011, 12:00
بڕوا ناكەم لە كوردوستاندا هیچ هێزێك بە قەد پارتى لاف وگەزافى دیموكراتبوون وسەروەرى یاساى لێدابێت
یەكێ نەشارەزابێت وپارتى نەناسێ وادەزانێ ئەو دەڤەرەى پارتى تیا حوكومڕانە ئەوڕپایە ،ئەوە بۆ كەسێك ،كە نەشارەزابێت!!!
بەلام ئەو جۆرە گوتارە بۆ ئێمەیەكى پاتى ناس،نەك هیچ كاریگەریەكى نابێت بەلكو زیاترو زیاتر ڕوی ناشرین ودزێوى ئەو پارتەمان بۆ ڕون دەبێتەوە . بگرە بەمە زیاتر لە ئیزدیواجیەتى ئەو پارتە تێدەگەین،ئەمەش ئەركمان قورستر دەكات وامان لێدەكات ئەوەى ئێمە دەربارەى ئەو پارتە دەیزانین بۆ خەلكیشى ڕون بكەینەوە وتێیان بگەیەنین ،كە ئەوەى پارتى باسى دەكات دورە لە ڕاستییەوە و درۆیەكى شاخدارە، هەموومان دەزانین كە پارتى لە 17ى شوباتى ئەمسالدا بە شێوەیەكى زۆر دڕندانە تەقەى لە خۆپیشاندەرانى شارى سلیمانى كردوو بەهۆیەوە زیاتر لە 10 كەس بونە قوربانى و نزیكەى 200كەسیش بریندار بون لەوساوە تا ئێستا بارودۆخى كوردستان ئاسایی نەبۆتەوە .خەلكى كوردستان وخانەوادەى قوربانیان وئۆپۆزسیۆن و كەس نەما داوا لەو پارتە نەكات ،كە پیاو كوژەكانى خۆى ڕادەستى دادگا بكات .كەچى پارتى وەك ئەوەى هیچ ڕووینەدابێت خۆى لەو هەموو قوربانییانە نەبان كرد.بەوەشەوە نەوەستا هەڕەشەى دەست بڕینى لە خەلكى دەكرد. كەچى لەسەر كوشتنى 1 كەس لە شەڕى نێوان دوو بنەمالەى سورچى.پارتى سورە لەسەر ئەوەى ،كە دەبێ ئەوەى تەقەى كردووە ڕادەستى دادگا بكرێت .ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەى ئەو كەسەى ،كە كوژراوە لە خۆیانە (واتا لە بنەمالەوە نزیكە) . ئەمە لە كاتێكدا ئەو كەسە بەمەبەست نەكوژراوە واتا كەس مەبەستى كوشتنى ئەوى نەبووە .تەنها بەهۆى ئەوەى لەكاتى شەڕەكە بەوێدا ڕەتبووە گوللەیەك پێكاویەتى .كەچى ئەوانەى پارتى لە سلێمانى كوشتنى بە مەبەست بو. واتا كوشتارگەكەى پارتى كوشتارگەیەكى (عمدا)بووە.ئینجاش ناچنە بەردەم دادگا..خودایە ئەمە چ پارتێكى ستەمكارە ؟ ئەمە چ بەلایەكە توشى كورد بووە ؟ پارتى دادگاى بۆ خەلكى بێدەسەلات داناوە .بۆ خۆشیان لە دەرەوەى یاسان ..پارتى كەدەلێ :دەبێ یاسا سەروەر بێت مەبەستى ئەوەیە بۆ هاولاتى ئاسایی سەروەربێت نەك خۆیان!!!
پارتى حەزدەكات كەس لەسەروى یاساوە نەبێت ،خۆى نەبێت !!! گەر وا نییە دە خۆشتان بڕۆنە بەردەم دادگا هیچ نەبێ تا خەلك بڕوا بە درۆكانتان بكات ئایا كوشتنى 10 كەس ئەوە ناهێنى پارتى مرۆڤ كوژەكانى خۆى ڕادەستى دادگا بكات .بۆیە لێرەدا دەلێین گەر ڕاست دەكەن و یاساتان بەلاوە گرنگە و رێزى دەگرن دە فەرموون جەلادەكانتان ڕادەستى دادگا بكەن .دە ئێوەش سەر بۆ یاسا خواروو خێچەكانتان شۆڕبكەن . ئینجا یەخەى خەلكى بگرن و گلەیی سەربێچى یاسایان لێبكەن ...یان بەسى بكەن و واز لەو كەش وفش وقسە زل وبێمانایانەتان بهێنن .بەڕاستى كاستان كردووین وحەزمان لە چارەتان نەماوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست