کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانى گوێ بگرە!

Friday, 26/08/2011, 12:00


 نوسینى: ئومێد حەسەن باتاسى ئەرێ تۆ هەست بە خۆت دەكەیت؟ ماوەیەكە و دوواى ڕوداوەكانى 17ى شوباتى سلێمانى سەرى زمان وبنى زمانت بۆتە چاكسازى . هیچیش وا نییە و هیچیش ناكەیت! تەنها قسەیەو بەس! وابزانم یەك دوو بە ناو پڕۆژەشت بۆ ئەو مەبەستە پێشكەش كردووە. دەلێن گووایا بە خێرێ دەتەوێ چاكسازى بكەیت ... ئاى كە نایكەیت! قوربان ئێمە گێل نین و دەزانین تۆ چاكسازیت پێ ناكرێ، ئەو كاتیش ئەو ڕاستییەمان دەزانى وەها كارێك لە تواناى تۆ دانییە ,نەك هەر ئەمە، بەڵكو ئەگەر پێشت بكرێ نایكەى! ئەزانى بۆ؟ چونكە لە بەرژەوەندیتدا نییە خارە! ,تۆ لە شوباتى ڕبردوودا داوات دەكرد سێ چوار مانگ كاتت پێبدەن، تا چاكسازى بكەیت، بەلام بۆ ئاگاداریت ئێمە لەوانە نین زووزوو شتمان بیر بچێ ئێستاش ئەوە حەوت مانگ تێپەڕى كوا كوا كوا چاكسازییەكەت؟ خۆ من دەزانم نەك هەر چوار مانگ، بەلكو تا لە ژیاندا مابیت . نە دەتوانى و نە دەشتەوێ چاكسازى بكەیت، كێشەى تۆ نەبونى كات نیە نەبونى ئیرادەیە! تۆش تا ئەوپەڕ كەسێكى بێ ئیرادەى گیانە! بەس چ بكەین؟ گوناهى ئەو خەلكە تەنها ئەوەیە، كە بە قسەى ئێوە بڕوا دەكات! ئێوەش كارتان بۆتە هەلخەلەتاندن وگەوجاندنى ئەو خەلكە نەزان و داماوە! ئەرێ بەڕاست ئاگاداریت؟ .ماوەیەكە ناوى قوتابیانى زانكۆ بۆ دامەزراندن دەرچووە ..خۆ بینیت چ مەهزەلەیەك بوو! بەتایبەتى لە ژێر دەسەلاتى پارتەكەى تۆ! توخوا ئەوە بوو چاكسازییەكەت؟ وەلا بابە جوانە ... مبروك مبروك! باشە پێم نالێى چ مەعناى هەیە؟ قوتابى هەبێ سێ سالە دەرچووە دانەمەزراوە، كەچى، هى وا هەیە دەرچوى ئەمسالە و دامەزراوە! خۆ ڕەنگە وەك عادەتى هەمیشەیتان بلێى: ئەوە ئیشى من نییەو ئیشى ئەو لیژنەیەیە، كە بۆى تەرخان كراوە ..بەلام هەر ناعەدالەتى وخوارو خێچییەك لەم ولاتەدا هەبێ، دواجار سوچى تۆیە، دەبێ بەر لە هەر كەسێك یەخەى تۆ بگیرێ ...ئەى تۆ نەتدەگوت كار بۆ یەكخستنەوەى تەواوەتى ئیدارەكان و نەهێشتنى ئاسەوارى دوو ئیدارەیی دەكەم ..وەلامدەرەوە ...كوا؟ بە كوێ گەیشت؟ بۆچى لە سلێمانى هیچ دەرچوویەكى ئەمسال دانەمەزراوە، بەلام لەژێر قەلەمڕەوى حیزبەكەى تۆدا ئەم كارە كراوە.. ئەوەیە یەكخستنەوەى ئییدارەكان؟ چەند كاتیترت دەوێ؟ ئەرێ بەڕاست تۆو حیزبەكەت چیتان لە ئێمە.. لەو خەلكە دەوێت؟ لە تەحەمولمان نەما كاكە! ئەرێ بەس نییە؟ ئەو هەموو ستەمە چییە ئێوە لێمان دەكەن؟ دیارە من هەرگیز خۆم بەو دەرچوانە بەراور د ناكەم كەوەك خۆم دانەمەزراون ..، بەلكو من خۆم بە كوڕەكەى تۆ بەراورد دەكەم، بۆچى من و هاوڕێكانم دوواى دەرچونمان دووسال لە مالەوە دانیشین بێ دامەزراندن، بێ ئیش وكار، بێ سەفەرو گەشت وگەڕان، بێ ژن ومال! كەچى لەولاوە كوڕەكەى تۆ لە هەموو ئەو شتانە بە زیادەوە بەهرەمەند بووبێ! بۆ چ جیاوازییەك لە نێوانماندا هەیە؟ .. ها؟ بۆ ئێمە هیچمان نەبێ مندالەكانى تۆش وەك فیڕعەون بژیین؟ بۆچى ئێمە گیرفانمان بەتاڵ بێ و كوڕەكانى تۆش بە بەرچاوى ئێمەوە شەق لە پارە هەلدەن؟ بۆ چما كوڕەكەى تۆ لە ئێمە قۆزترە؟ لە ئێمە پیاوترە؟ لە ئێمە بە كەفائەت ترە؟ ئەى گوایا ئەم ولاتە قۆڕە هى هەموومان نییە؟ بۆچى بۆ خۆتان قۆڕخ كردووە؟ بۆ كوڕەكانت بیخۆن وئێمەش تەماشایان بكەین؟ ئێمەش حەقى ژیانمان هەیە و نان وئازایمان دەوێ... ئەو نان و ئازادییەى ئێمە، كە ئێوە بۆ خۆتان بردووە و ئەمڕۆ بێت یان سبەى لە قوڕگتان دەردێنین ...كەسیش بۆى نییە بەناوى شۆڕش وئەو شتە پوچانە لە مافەكانمان بێبەشمان بكات و ئازادى فەلاقە بكات، چەنكە ئەو عەیام گوزەشت و شۆڕشیش دەمێكە كۆتایی پێهاتووە! ئاگاداریت، كە لێژنەى دامەزراندنى سەر بە حیزبەكەت هەمووپاساویان بۆ دانەمەزراندنى ئێمە ئەوەیە، گوایا ئەولەویات بۆ كەس وكارى شەهیدانە. ئێ ئەوانەى داشمەزراون بە پێوەرى ئیًوە لە كەسوكارى شەهیدانن! بۆیە ئێمەیان بۆ سالى دووەم لە دامەزراندن بێ بەش كرد! بەلام با شتێكت پێ بلێم ئەندامانى ئەو لێژنەیەى تۆ درۆ دەكەن.(تۆش لە من باشتر دەزانى، كە درۆ دەكەن!)چونكە دەرچوى واى تێدایە لە كەس وكارى شەهیدانیش نیەو داشمەزراوە ..جگە لەمەش پێمان نالێى كام شەهید؟ ئەرێ شەهید شەهیدى چیتانە ئێوە... بەس نییە؟ نەبڕِایەوە؟ من گوناهم چییە باوكم لە شەڕە ناوخۆكانى ئێوە... لەشەڕ نەگریسەكانى ئێوەدا گوللەیەك نەیپێكاوە .. كەسى وا ناوى گەڕاوەتەوە برا و باوكى لە شەڕى ناوخۆدا كوژراوە ...قوربان ئەوانە شەهید نین و چیتریش ئەو چەمكە پیرۆزانە مەشێوێنن.. تكایە چیتر یارى بە مووقەدەساتى ئەو میللەتە مەكەن .. بۆ زانیارییشت من هاوڕام لەگەل پەشێوى شاعیردا كە دەلێ: (ئەوەى كورد بێ و كورد بكوژێ زۆڵە تەرەسە گەوادە)، چونكە ئێمە زانیومانە شەهید ئەو كەسەیە، كە لەپێناوى گەل ونیشتیماندا گیان لەدەست دەدا..نەك ئەو مرۆڤانەى ئێوە كردتانە قوربانى غەریزەى دەسەلاتسالارى خۆتان و حەزە سیاسییە ناڕەواكانتان! باشە ئێستا ئێمە چى بكەین؟ بەیەكجارى ئەم ولاتەتان بۆ جێ بهێلین؟ لێتان بچینەوە شاخ و مەفرەزەى چەكدارى دروستكەینەوە لە دژتان؟ یان وەك گەلانى میێڕو تونس وسوریا ولیبیا لێتان ڕاپەڕین؟ یان چى بكەین؟ تۆ بیلێ.. ئەزانى هیچ شتێ لەگەل ئێوە سودى نییە .هیچ شتێ كارتان لێناكات... ئەوەى ئێوە بە ئێمەى دەكەن، بە درێژایی سی وپێنج سال بەعس نەیتوانى پێمان بكات .بێ تامتان كرد .بەس نییە؟ ئەو میللەتەتان هەمووى تووشى جەلتەو شێرپەنجە و نەخۆشى دەرونى و بێ ئیرادەیی كرد ..بێزارین لێت. تكایە واز بێنە كاكە ..خۆ چییە؟ بلێ حوكومڕانیم پێناكرى.هیچ عەیبى تیا نییە، ، چونكە بەڕاستى ئەمە حوكمڕانیی نییە تۆ دەیكەى! . من دەزانم ئەم قسانەم بۆ تۆ و هەوادارەكانت زۆر ئازاردەر و بە سوێن..زۆر جار ئەم قسانە باجى لەسەر بوە و نوسەرەكەى ڕووبە ڕووى مەرگ بۆتەوە .بە تایبەت، كە ئێوە گوێچكەتان بەو قسانە ڕانەهاتووە و هەر ستایش كراون! بەلام بڕوا بكە من هیچ ناترسم .. هەرچەندە بە تەنیام، بەلام ناترسم لە تۆ، لە هەزار پیاوى بنەمالەو عەشیرەتەكەت! ، لە حیزبەكەت، لە میلیشیاو سوپاكەت، من تەنانەت لە مەرگیش ناترسم ..كە ئەو قسانەش دەكەم .نابێ پێت ناخۆش بێ.ئەى ئیوە نالێن كورد نەتەوەیەكى مەرد و ئازایە؟ ئێ .. منیش كوردم، مەرد و ئازام، ناترسم! .بۆیەش ناترسم، چونكە دەزانم پیاوە لە ژیاندا یەكجار دەمرێت، ئەوە پیاوگەلى ترسنۆكن، كە ڕۆژێ هەزارجار لەترسى ئێوە دەمرن... من لەو پیاوە گزگلانە نیم بترسم .تف لەو پیاوە ترسنۆكانە..من سوپەر مانم... پێشم وایە لاوان وگەنجانى ئێمە لە ئێستادا هیچیان نەماوە لە دەستى بدەن. ترس نەبێ! بۆیە داواشم لە گەنجە خێر لەخۆنەدیوەكانى ولاتەكەم ئەوەیە با ترس لە دەست بدەن، ، بێ بیر كردنەوە لە لەدەستدانى جەستە! نیكۆس كازانتزاكى دەلێ: (تۆ بەرخ نیت .تۆ مرۆڤیت .بۆیە نابێ هەمیشە لە پێخەفێكى گەرم ونەرمدا بخەوى، كەواتا هاوار بكە) دە با ئێمەش هاوار بكەین..با لە حەقى خۆمان خۆش نەبین.. با قبول نەكەین و بێ شەرم بین داواى بەركەوتى خۆمان بكەین لە داهاتى ئەم ولاتە . بەلێ با هاوار كەین.. ئەى ئازارمان نییە؟ ئازارى نا عەدالەتى! بۆ زانیاریشت من بۆیە هەموو بابەتەكانم بەناوى ڕاستەقینەى خۆم بلاو دەكەمەوە، چونكە من ترسم لەدەستداوە .زۆریش ڕقم لەو ڕۆژنامەنوسانە دەبێتەوە، كە بەناوى خوازراو بابەتەكانیان بلاو دەكەنەوە .من پێم عەیب وشورەییە پیاو قسەى دلى خۆى لەژێر ناوێكى خوازراودا بلاو بكاتەوە، ، بۆیە قەت وەها كارێك ناكەم ...تۆش ئەى مەسعود بارزانى هەرچەندە نوسینەكەم هیچى واى تیا نییە تۆ پەست بكات، بەلام گەر زۆر پەستى لە نوسینەكەم و بەرگەى سەڕاحەتى من ناگرى، ، فەرموو من لە باتاسى نزیك هەریرلە گەڕەكى سۆرەد دادەنیشم! تۆش چى دەكەیت و كێ دەنێریتە سەرم كەیفى خۆتە ...چونكە وەك ووتم من بێباكم تەنانەت لە مەرگیش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە