کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مسعود بارزانى براى ئێمە نیە

Thursday, 28/07/2011, 12:00





من خۆم دووجار لە مەسعود بارزانیم بیستووە ووتوویەتى:(من هەموو خەلكى كور دستان بە خوشك وبراى خۆم دەزانم).بەلام گەر لەم قسەیە ورد بینەوەو بەراوردى بكەین لەگەل ئەوەى لە واقیعدا هەیە .ئینجا دەزانین،كە هیچ بنەمایەكى ڕاستى نییەوزیاتر قسەیەكە ئاراستەى خەلكى سادە كراوە ،چونكە مەسعود بارزانى ئەوە باش دەزانێت، كە ئەم جۆرە قسانە بۆ ختوكەدان و موخاتەبەكردنى عەقلى خەلكى نەخوێندەوار و داماوى كورد بە كەلكى دێت ،تا لەڕێگایەوە پایەكانى حوكومڕانى خۆى زیاترو زیاتر پتەو بكات..چونكە بیرمان نەچێت سیاسیەكانى ئێمە چەندە كلۆل و زهن كۆلەوارن لە سیاسەت وحوكومڕانیدا ئەوەندەش زیت و وریان لە كۆنتڕۆلكردنى خەلك ودیماگۆگ كردنیان .من پێم وایە مەسعود بارزانى پێناسەیەكیترى هەیە بۆ مەفهومى برایەتى.جیایە لە تێگەیشتنى ئێمە بۆ ئەو چەمكە.ئەو بە هەلە لە برایەتى گەیشتووە، وەك چۆن بە هەلە لە زۆر شتی دیكە گەیشتووە .بۆیە ئیشى ئێمە ئەوەیە سیحرى ئەو قسەیە بەتال كەینەوە و بۆ خەلكى كوردستانیشى ڕونكەینەوە ،كە هیچ برایەتییەك لە ئارا دانییە و ئەو پیاوەش براى ئێمە نییە .چونكە برایەتى بە قسە دروست نابێت .كاتێكیش دەلێت:(هەموو خەلكى كوردستان بەخوشك وبراى خۆم دەزانم)دلنیابن مەبەستى ئەندامانى عەشیرەتەكەى وحیزبەكەیەتى .واتا لێرەدا بەكارهێنانى وشەى(هەموو) موبالەغەیە ..چونكە كاتێ ئەو(واتا مەسعود بارزانى)دێت و نیشتیمانێك ،كە هى هەموومانە بۆ خۆى و خزمەكانى وحیزبەكەى قۆرخ بكات ،ئەوا ناتوانێت وامان لێبكات بڕوا بە قسەكانى بكەین. بۆیەش خوشك وبراكانى مەسعود بارزانى ئێمە نین ،بەلكو هەموو ئەوانەن، كە خۆى باش دەزانێت ئەوپەرى گەندەلن وكەسیش ناتوانێت پێیان بلێ پشتى چاوتان كلى پێوەیە ،براكانى مەسعود بارزانى هەموو ئەوانەن كە تەقە لە خەلك دەكەن بەلام ئەو نایەلێت ڕادەستى دادگا بكرێن .كەچى خۆى بەردەوام دەلێ:(نابێ لە كوردستان كەس لە سەروى یاساوە بێت!!!) بەلێ خوشك و براكانى مەسعود بارزانى ئەو فیرعەونانەن ،كە پۆست و پلەو پایەو پارەیان بەسەردا دابەش دەكات. خوشك وبراكانى مەسعود بارزانى هەموو ئەوانەن كەبە پارەى ئێمە كۆشك وبالاخانەى زڕوزەبەلاحیان دروست كردووە ،براكانى مەسعود بارزانى ئەو بازرگانانەن ، كە قۆڕخى بازاڕو پڕۆژە ئابورییەكانیان كردووە .بۆیە هەتا ئەگەر مەسعود بارزانیش خۆى بە براى ئێمە بزانێ ،ئەوا ئێمە ئەو بە براى خۆمان نازانین

 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە