کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەی ناڕەزایی نووسینگەی گەرمیانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

Wednesday, 04/04/2012, 12:00



 
وەكو ئاشكرایە رۆژنامەنووسانی گەرمیان لەماوەی ساڵانی رابردوودا و لە رێگەی نووسینگەی گەرمیانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانەوە، دوو جار فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕكردووەتەوەو لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەردوو كابینەی پێنجەم و شەشەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشەوە، بەڵێنی پێدانی زەوییان پێدراوە، بەڵام بەداخەوە تاوەكو ئێستا ئەو بەڵێنانە جێ بەجێ نەكراون.
دواجار لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەرێز دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسانی سلێمانی دەربڕیووە، بەبێ ئەوەی رەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسانی گەرمیان دەرببڕێت، ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژنامەنووسانی گەرمیان و سلێمانی لەیەك كاتدا و پێكەوە فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕكردووەتەوە.
ئێمە لەكاتێكدا دەستخۆشی لە بەڕێز دكتۆر بەرهەم دەكەین كە رەزامەندی لەسەر ئەوەی سلێمانی دەربڕیوەو پیرۆزباییش لە هاوپیشەكانمان لە شاری سلێمانی دەكەین، هاوكات ناڕەزایی خۆمان لەسەر فەرامۆش كردنی مافی رۆژنامەنووسانی گەرمیان دەردەبڕین و دەكرا بەڕێز دكتۆر بەرهەم بە ئیمزا كردن لەسەر پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسانی گەرمیانیش، هەنگاوەكەی جوانتر بكرایە، نەك رۆژنامەنووسانی گەرمیانی كوانوی خەبات فەرامۆش بكات و تەنها رەزامەندی بۆ رۆژنامەنوسانی سلێمانی دەرببڕێت.
ئێمە وەكو نووسینگەی گەرمیانی سەندیكای رۆژنامەنووسان كە خۆمان بە نوێنەری سەرجەم رۆژنامەنوسانی گەرمیان دەزانین، رەخنە لە فەرامۆش كردن و پشتگوێ خستنی گەرمیان دەگرین لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوەو داواكارین هەرچی زووترە رەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسانی گەرمیان دەرببڕێت، ئەگەرنا ناچارین بگەڕێینەوە بۆ رای رۆژنامەنووسانی گەرمیان هەڵوێستی مەدەنیانەو جدی تر وەربگرین، هەتا ئەو كاتەی داواكەمان جێ بەجێ دەكرێت.



نووسینگەی گەرمیان
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
4/4/2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە