کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وتوو وێژێک له گه ل عه تا الله مه هاجرانی وه زیری رۆشنبیری سه رده می خاته می سه باره ت به شه پۆڵی سۆز

Monday, 15/02/2010, 12:00


له رۆژی 06/02/2010 له لایان یه کێک له دۆستانم که له زانکۆی شێفڵد خوێندکاره ئاگادار کرامه وه که سمینارێک له لایان ئه نجۆمه نی ئێرانیانی درێژه ده ری رێگای ریبازی خۆمینی بۆ عه تا مه هاجرانی وه زیری رۆشنبیری دۆڵه تی ئێسڵاحات به هۆی چڵه مین رۆژی مردنی ئایه تۆڵا مۆنته زری و باره دۆخی ئێستای ئێران و تیشک خستنه سه ر جووڵانه وه ی سۆز کاتژمێر 7 بۆ 10 ی شه و به رێوه ده بات . به ده رفه تیکی باشم زانیی که له نزیکه وه چاو پێکۆتنێک له گه ل مه هاجرانی بکه م . تا بزانین روانگه ی نوینه رانی ئه و بزووتنه وه سه باره ت به کێشه ی گه ڵانی نێو ئێران چیه و چۆن ده یانه وه چاره سه ری بکه ن ؟ شایانی باسه که من مهاجرانیم سالی 79 که له مه ریوان خوێندکاری ده بیرستان بووم له نزیکه وه بینی بوو.
سمینارکه به به شداری 150 که س ،که ژنانی به شدار که متر له پیاوان نه بوون .جه وی سمیناره که ئێسلامی و شێعه په سه ند بوو. به خویندنه وه ی قۆرئان و ناردنی فاتحه بۆ گیانی خۆمینی وه ک دامه زنێنه ری کۆماری ئیسڵامی ئێران و هه موو شه هیدانی ئه و بزووتنه وه و گیانی ئایه تۆڵا مۆنته زری ده ستی پێکرد .سه ره تا مه هاجرانی به فه ڵسه فه ی تایبه تی خۆی که زۆر زیره کانه ده توانێت قه ناعه ت به به شداربوان بکات باسی له سووره یکی قۆرئانی کرد .که باس له په یمان به ستنه له گه ل خوا.ئێمه له سه ره تای شۆرشی سالی 57 په یمانمان به ئێمام خۆمینی دا که نه هێڵین ئه م ئێنقڵابه له ئه ساسی خۆی دوور بکه وێته وا و هیچ زه ربه یکی لێ نه درێت.نموونه ی ئیمام حۆسینی هێنایه وه که زۆڵمی قه بوول نه کرد .و ئێمه یش زۆڵم قه بووڵ ناکین و هۆڵی خۆمان له ناو و ده ره وه ی وه ڵات ئه دین که روومه تی راسته قینه ی شۆرشی 57 به خه ڵک بناسێنین .که له دۆره ی به رێز خاته می دا به جیهانمان ناسی .نه وه ک ێقای ئه حمه دی نژاد که به و شێوه نازانستیانه ده یه وێت له به رعه قڵانیه تی خۆی جمهووری ئیسڵامی له نا و ببات . ئایه تۆڵا مۆته زری به معییا ر و نموونه هێنایه وه که به رامبه ر به و که سانه که به زۆر و پیڵان گێری ده سکۆتی شۆرشی ئیسڵامیان بۆ خۆ زۆت کردوه تا دوا کاته کانی ژیانی راوه ستانی هه بوو و ته سڵیمی ئه وان نه بوو.ناوه رۆکی قسه کانی ئه و ئه وه بوو که ئێمه له گه ڵ شێوازی به رێوه بردنی حکوومه ت نارازین ، نه ئه ساسی حکوومه ت که جمهووری ئیسلامیه .
به ڵام وتوو وێژه که :
پرسیار: چه ند ساله لێره ن و بۆچی له ئێران نیت ؟
وه ڵام : چه ند ساله له له نده نم له دوای سه رکۆتنی ئه حمه دی نژاد به په یویستمان زانی که له ده ره وه ی وڵات بنکه کانی په روه رده و ئایدۆڵۆژیای ئێنقڵابی زیاتر بکه ین چوونکه بۆ گۆرانی گه وره هێزێکی باوه ر دار و په روه رد کراومان په یویسته .
پرسیار: مه به ستان کام گۆرانه ؟
وه ڵام : شێوازی به رێوه بردنی ده سه ڵات و تێروانینی تازه سه باره ت به سیاسه تی نێو نه ته وه یی .به ڵام به فه ڵسه فه ی تازه که جۆهه ری راسته قینه ی جمهووری ئیسلامی بێت.
پرسیار: ێیا شه پۆڵی سۆز ده توانێت نوێنه رایه تی ئه و گۆرانه بکات ؟
وه ڵام : بۆ نه ؟ ده ستی پێ کردوه .ده بێت بکرێت .نه کردنی به مانای نه مانی ئێنقڵابه .
پرسیار: به ڵام درۆشمه کانی خۆپیشانده ران په یامێکی تر نیشان ئه دات ؟
وه ڵام : ده زانم مه به ستت چیه .به ڵام ئه وانه ده یانه وه که خواستی دۆژمنانی ئێران به جێ بێنن . گه ر وا ده زانن به خواستی ئه وان ئه جووڵین ، به هه ڵه روی شتون.
پرسیار : رۆڵی خامنه یی له م به ینا چیه ؟
وه ڵام : پشتیوانی له که س ناکات .ئه و ئه رکێکی هه یه که وه ڵایه تی فه قیه .ویجدانی، عه زابی ئه دات .چوونکه وا ده زانێت ئه گه ر ئه رکی خۆی به جێ نه هێنیت تووشی عه زابی خوایی ده بێت .
پرسیار: که سێک وه ک نووری زاده له به رنامه یک باسی له وه کرد که رابه ری شه پۆڵی سۆز ده یه ویت له ئێران بێته ده ره وه ، ئه مه تا چه ند راسته ؟
وه ڵام : من به رده وام له گه ڵ به رێز مووسه وی په یوه ندیم هه یه .به رامبه ر بۆ نامه ی وه ڵامی دایه وه که ئه وانه که خۆیان به رۆژ ئا وا فرۆشتوه چۆن ده توانن بڕیار له سه ر ئیمه بده ن .نووری زاده ته نیا به رژه وه ندی خۆی ده وێ .(د ه ڵاڵه)
پرسیار : نووری زاده زۆر جار به سه رکرده ی حزبه کوردیه کانی وتوه که ئێوه شایانی ئه وه ن که ببن به ره ئیس جمهووری داهاتووی ئێران ، هیچ قۆڵێکی به ئێوه نه داوه ؟
وه ڵام : باشی ده ناسم . جارێک باسی ئه وه ی کرد که من شیاوی ئه وه م که ببم به ره ئیس جمهووری داهاتووی ئێران . که سێکه که بابی دڵ قسه ده کات.
پرسیار: پێت وا یه که یاسای جمهووری ئیسڵامی ئێران وه ڵام ده ره وه ی خواستی گه ڵانی ئێران هه یه ؟
وه ڵام ؟ بۆ نه .گرنگ ئه وه یه کاری پێ بکه ین . به داخه وه هه ندێ که س نایانه وێت ئه و یاسایه به رێوه بروات .
پرسیار : باشه ئێوه له جۆزه ردانی 1376 تا 1384 ده سه ڵاتان به ده ست بوو به ڵام نه تان توانی بڕیاری 18 و15 یاسای ئێران که باس له زمانی گه ڵان و رێگه دان به دین یا مه زهه به جیاوازه کان بۆ پرۆسه ی ره یس جمهووری جێ به جێ بکه ن ؟
وه ڵام : زۆر کاری باشمان کرد به ته نانه ت له به شی رۆشنبیری ،ئه وانه یاسان ده بێ جێ به جێ بکرن .
پرسیار : ئه و رۆشنبیریه ی که ئێرانی ته نیا به ناو فارس و شێعه ناسیوه ؟
وه ڵام : وا نیه .ئێران هین هه موو ئێرانانه .زۆرینه وا ده ر ده خات .
پرسیار : ێیا ئێوه وه ک شه پۆڵی سۆز به رنامه تان هه یه که گۆێ بۆ ئۆ پۆزسیون بگرن؟ ئه و ئۆپۆزسیونه که سی 30 ساله بێ به شه له سیاسه تی ناوخۆ ؟
وه ڵام : ئه وانه که هه ر له سه ره تاوه وه ک کۆمه ڵه به ئه سڵه حه له ناو زانکۆکان ده گه ران و ئێستاش چه کداران ، ئۆپۆزسیون نین . ده یانه وه ئێران پارچه پارچه که ن .ئێمه وه ک خۆمان هیچ هێزێکی چه کدار به ره سمی ناناسین.
پرسیار : روانینی ئێوه بۆ ئیمام خۆمینی چیه ؟
وه ڵام : ئێمه هه موو کاتێک به سه رۆکی خۆمانی ده زانین .ئه و سه ر چاوه ی خه باتی ئیمه یه . ئیمه به توانا و فه ڵسه فه ی خۆمان درێژه ده ری رێگای ئه وین .
پرسیار: شه پۆڵی سۆز داوای ئازادی زندانیانی سیاسی کرد .به ڵام له لیستی ئه وان دا ته نیا ناوی زیندانیانی سه ر به ئێوه دیار بوو. ئه ی ئه وانه ی که له کوردستان زیندانین؟
وه ڵام : هه ندێک به تاوانی جیاواز گیراون . من ئاگاداری ئه وان نیم . هیوادارم عه داله ت به رێوه بچت.
پرسیار: پێت وایه له و وه ڵاته عه داڵه ت ماوه ؟
وه ڵام : هه موو که س به فکری خۆی عه داڵه ت ته عریف ده کات .
پرسیار: ێیا ئێوه کێشه تان نیه بۆ گرانه وه بۆ ئێران ؟ وه ڵام : نه
پرسیار: وته کانتان وا ده گه ینێت که ئێوه له گه ل رووخانی جمهووری ئیسلامی نین؟
وه ڵام : به هیچ شێوازێک . ئێمه خۆمان به نوێنه رانی راسته قینه ی ئه و بزووتنه وه ده زانین چۆن ده بێت دژ به خۆمان شه ر بکه ین .
پرسیار : گه ر ده رفه تێک هه بێت ، ده توانن له کاناڵێکی ئاسمانی دا به شداری که ن ؟ وه ڵام : کام کاناڵ . ئۆپۆزسیون .نه ناتوانم ته نیا له(بی بی سی) به شداری ده که م .
زۆر سپاس بۆ ئه م ده رفه ته ....... هه روه ها
له کۆتایی دا ده مه وێت ئه وه بڵێم که گه ر وریا نه بین ، وه ک جاران به شێوازێکی نوێ کۆیله مان ده که نه وه . شه پۆڵی سۆز جیاوازه له بزووتنه وه ی گه ڵانی نێو ئێران سه رکردایه تی شه پۆڵی سۆز نوێنه رایه تی رێبازی خۆمینی و خه ڵخاڵی ده که ن . سه رده می خاته می باشترین به ڵگه یه بۆ ئه م وتانه .گه ر هێزی کوردی به یه ک هه ڵوێستی نه ته وه یی به ڕیار ده ر نه کات ، مێژووی ساڵی 57 دووباره ده بێته وا. زه رده شت هه ورامی






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە