شه رم بتانگرێ و وه ڵات به جێ بێڵن.... (بۆ شه هیدی قه ڵه م سه رده شت عوسمان)
Monday, 10/05/2010, 12:00
شه رم بتانگرێ و وه ڵات به جێ بێڵن.... (بۆ شه هیدی قه ڵه م سه رده شت عوسمان)
له هه موو شۆرشه کانی باشووری وه ڵات سێ خه بات له نێو چاڵه کانی ده سه ڵاتی بنه ماله و خیڵ ، نه یانتوانی رۆڵی تایبه تی خویان بگێرن .
یه که م :خه باتی ژنان. که له دوای بیست سال ده سه ڵاتی به ناو کوردی وته ی به نرخی سه رۆک ئاپۆم بیر ده که وێته وا که ده ڵێت خه باتی باشوور خه باتی ژنانه . له هه موو مێژووی دوو حزبی ده سه ڵات دار به تاک ناو ژنانێک ده بینی که وه ک ژن خه باتیان کردبێت.جگه له وه ی رێگه خۆشکه ر نه بوونه به ڵکوو به یاسا و کرده وه جوانه کانیان کۆمه ڵگا ی پیاو ساڵاریان خۆڵقاندوه .که نموونه ی به رچاوی په سه ند کردنی یاسای چه ند ژنی له پارڵمانی بارزانی و تاڵه بانی بوو.
دووهه م : خه باتی گه نجان . له هه موو ده سه ڵاتی ئه فسانه یی دیکتاتۆرانی باشووری جه سته م ، گه نجان ئه و چینه به تواناو و کاریگه ره، ته نیا له شانۆی چپڵه ڵێدانی پێشوازی مه سئووڵه کان ، شه ری پارتی و یه کیه تی (ناڵێم شه ری براکۆژی ، چوونکه ئه وه انه ده یانه وێت گه ل تاوانبار بکه ن نه ماخۆڵیا بوونی ده سه ڵاتی خویان بویه ئه و شه ره ، شه ری پارتی و یه کیه تی بوو نه دوو برا) شه ری خیانه ت له گه ل گریڵاکانی په که که و سووته مه نی هه ڵبژاردنه کان که ڵکیان لێ گیراوه . ته نیا منداڵه کانی تاڵه بانی و بارزانین که له ته مه نی گه نجی که هێشتا سمێڵیان نه هاتوه (کچه کانیان بێ به شن له ده سه ڵات چوونکه باوه ریان به خه باتی ژنان نیه) ده توانن به شداری پرۆسه ی سیاسی و کۆمه ڵایه تی مافیای ده سه ڵات ببن .
سێهه م : خه باتی رۆشنبیری. که پانتای ئه م شۆرشه راگه یاندنی ئازاد وه ک میدیا ی ده نگ و ره نگ ، رۆژنامه ، ره خنه ، کتێب و ده ربڕینی فکری جیاواز له خۆ ده گرێت بۆمان روونه که پارێزگاری له چینی رۆشنبیر به مانای پاراستنی بنه ماکانی وه ڵاتێکی دیموکراته .به پێچه وانه وه به رگیری له په ره سه ندنی ماتریاڵی رۆشنبیری و هێرشکردن سه ر پێنووس ، رۆژنامه و راگه یاندنی ئازاد به مانای خنکاندنی ئازادی و ته مه ن درێژی ده سه ڵاتی مڵهۆر و دیکتاتوره. ده سه ڵاتدارانی باشووری کورد ستان و نوێنه ره کانیان له ده ره وه ی وه ڵات چ به رهه مێکی مه دنیان رێبه ری کردوه که جێگای شانازی کورد بێت روانینی ئه وان بۆ میدیای ئازاد تعریفی ده وڵه تانی تورکیا و ئێرانه که برامبه ر به م چه مکه هه یانه .کۆنفرانسی نه ته وه یی له هه رێمی کوردستان له به ر نارازی بوونی فاشیسته کانی تورک و فارس پشت گوێ خراوه . به ڵام به رێوه بردنی ساڵرۆژی مه رگی خۆمینی له هۆڵی قازی محمد له هه ولێرو پشتیوانی له کۆنفرانسی بیرۆکه ی مۆته هه ر (شێعه ی مۆرته جعی ئێرانی) له شاری سڵێمانی به سه رفی پاره ی ئه م نیشتمانه بێ خاوه نه به رێوه ده چێت.که وه ک هه نگاوی رۆشنبیری ناوی لێ ده به ن .
له دوای سه رهه ڵدانی بزووتنه وه ی گۆڕان به هموو که م و کۆریه کانی که ئێستا له خاڵه نه ته وه ییه کان هه ر به مۆڵاحزاتی ئێران و تورکیا هه ڵوێست ده نوێنن.شه پۆڵێکی تازه ی خه باتی مه ده نی هاتوه ته کایه وه که خوازیاری بنیان نانی ده سه ڵاتێکی دیموکراتیک له باشووری کوردستان .که قۆرسایی ئه م خه باته له به ر بێ باوه ری ده سه ڵاتدارانی هه رێم به ژیانی ئازاد ، له سه ر شانی چینی رۆشنبیری کۆمه ڵگایه .که جگه له بیر و وزه ی نووسین و پشتیوانی ئازادیخوازانی کوردستان هیچ ماتریاڵێکی دیگه ی خه باتیان نیه که وه ک یاسا و هێزی رێگه پێ دراو بۆ گه یشتن به ئامانجه کانیان به کاریان بێنن.
ته جرۆبه ی 5000 هه زار ساله ی دیکتاتوری و 30 ساله ی دیموکراسی له جیهان دا ئه وه ی سه ڵماندوه که زۆربه ی سه رهه ڵدانه کان له پڵه ی یه که م دا خانه ی ده سه ڵاتی پڕ کردوه ته وه .که سایه تی سه رکرده کانی باشورر هیچ شتێکی که متر له ئه حمه دی نژاده کان نیه .ئه وانیش هه ر له سه ر ئه و ئه ساسه رێگای ره شی حکوومه تداریان هه ڵبژاردوه .گه ر داوای خۆپیشاندانی مه دنیانه ده که یت. تاوانبارت ده که ن به ده ستی ده ره کی .یا بته وێت ره خنه له گه نده ڵی و نایاسایی بگریت تاوانباری به ئاژاوه چی و بێ رێزی به خوێنی شه هیدان.گه ر به بێ ده نگی دا نه نیشی وه ک شه هیدان سۆرانی مامه حه مه و سه رده شت عوسمان به پشتیوانی هێزی تیرۆروو ئه شکه نجه کۆتایی به ژیانت دێنن.
له کۆتایی دا مێژوو دووباره ده بێته وا .زالم به زواڵ ده روات و گه ل سه ر ده که وێت.به ترس و تیرۆر له وه ده چێ ماوه یک بێ ده نگمان که ن به ڵام چاک بزانن که خوێنی ئه و شه هیدانه مۆره که بی قه له م جافه کانمانه هه ر وشه یک که ده نووسین ، هه ر هه نگاو ێک که ده نین ، هه ر هه ناسه یک که هه ڵدمژین بۆ درێژه دانی رێگای ئه وانه .کاروانی ژیانی ئازاد بۆ تاکی کورد له لووتکه ی خۆی دایه .دیکتاتوران له هه موو شتێک ده ترسن .گه لی ئازادیخوازی ئێمه ده بێت وریا بێت که ئه وانه به هه موو شێوازێک دژایی تی خویان هه مبه رمیدیای ئازاد له ناوخۆ و ده ره وه ی وه ڵات ده ست پێ کردوه .ته نیا خاڵی سه رکۆتنمان هه ڵوێست وه رگرتنه به رامبه ر هه ر چه شنه توندووتیژی دژ به خواسته رواکانمان. به رزو و پیرۆز بێت یادی شه هیدی قه له م سه رده شت عوسمان.شه رم و روو ره شی بۆ به کرانی ئه و کرده وه قیزه ونه و ناشارستانیانه .
زه رده شت هه ورامی
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست