کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەزیحەیەكی گەورەی نووسینگەی گەرمیانی سەندیكای رۆژنامەنووسان

Sunday, 24/10/2010, 12:00



ئەوەی لێرەو لەو لەبارەی سەندیكای بەناو رۆژنامەنووسانی كوردستانەوە دەنووسرێت لە هەبوونی گەندەڵی و وابەستەبوونی سەندیكاكە بە حزب و دەسەڵاتەوە، راست و ناڕاستیشی تێدایە، بەڵام ئەمەی من دەیڵێم فەزیحەیەكی تەواو راستەقینەی نووسینگەی گەرمیانی سەندیكای ناوبراوە.
من وەك رۆژنامەنوسێكی ئافرەت لە سنووری نووسینگەنی گەرمیانی سەندیكا ئەندامم، ماوەیەكە ئەندامی ئەو سەندیكایەم و كە هیچ سوودێكی بۆم نەبووە، چونكە جگە لە كۆمەڵێكی خولی كرچ و كاڵ و ناسنامە دەركردن نەبێت، سەندیكا هیچی تری پێ نییە، بەڵام ناو بەناو خولی رۆژنامەوانی لە هەولێر و سلێمانی دەكرێنەوەو لە گەرمیانیشەوە رۆژنامەنووس بەشدار پێ دەكەن كە هەرچۆن بێت باشترن.
دواجار لە هەفتەی رابردوودا خولێكی تایبەت بە رۆژنامەنووسانی مێینە لە هەولێر كرایەوە، منیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا لە خولێكی وادا بەشدار نەبوومە، پێم وابوو ئەگەر بە نۆرەش بێت كاتی ئەوە هاتووە من بنێرن، بەڵام كاتێكم زانی خولەكە دەستی پێكردووەو منیش بەشدار نەكراوم، بەڵام دڵی خۆم دایەوەو وتم رەنگە خەڵكی لەمن پێویست تر هەبیت، تائێرە ئاساییە، بەڵام ئەوە كە دواتر زانیم هیچ ئاسایی نییە، بەڵكو فەزیحەیەكی تری نووسینگەی گەرمیانی سەندیكایە، بەتایبەتی سكرتێرەكەی كە مەلا تەحسین گەرمیانییە.
دەپرسن بۆ؟ لەبەر ئەوەی بڕیار بوو چوار رۆژنامەنووس لە گەرمیان و خانەقینەوە بەشداربن لەو خولەی هەولێر، كەچی لەو چوار كەسەی بەشدار كراون تەنها یەكێكیان رۆژنامەنووسی راستەقینەیە، كە ئەویش لە خانەقینەوە هاتبوو، ئەو سیانەكەی تر لەكەلارەوە نێردران كە دوانیان پێشتر كارمەندی رادیۆی تەواری ژنان بوون و زیاتر لە ساڵێكە لەوێش دەركراون و هیچ كارێكی رۆژنامەوانی ناكەن، ئەویتریان فەرمانبەری پەروەردەی گەرمیانە كە نەك رۆژنامەنووس نییە بەڵكو رۆژنامەش ناخوێنێتەوە! دوانەكەی خانەقین دانەیەكیان خەڵەتێنراو بەجێیان هێشت و لە بری ئەو فەرمانەرێكی پەروەردەی گەرمیانیان برد!
كە ئەم وردەكارییانەم بۆ دەركەوت تووشی شۆك بووم، چونكە ئەوانە بە ئۆتۆمبیلی خودی سكرتێری نووسینگەی گەرمیان براون بۆ هەولێر، ئەی ئەگەر وایە و ئەم ماستە بێ موو نییە بۆچی ئەو فەرمانبەرەی پەروەردەی گەرمیانی بردووە بۆ هەولێرو لەسەر حسابی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەباشترینم ئوتێل جێگەی بۆ گرتووە؟ ئەی لەناو ئەو هەموو رۆژنامەنووسە كچ و ژنانەی گەرمیان و خانەقین كەس نەبوو بەشدار بێت تەنها ئەو دوو كارمەندی رابردووی بێ كاری رادیۆ نەبێت؟ یان رۆژنامەنووس نەمابوو فەرمانبەری پەروەردە نەبێت؟ ئیتر من باسی ئەوە ناكەم لەوێ چییان كردووەو شەوان لەكوێ بوونەو كاتژمێر چەند گەڕاونەتەوە ئوتێل! باسی ئەوەش ناكەم كە بۆچی مەلا تەحسین بێ ئەوەی هیچ كارێكی هەبێت چوار رۆژ بەدیارییانەوە لە هولێر مایەوە!
سەیر لەوەدایە خودی ئەندامانی نووسینگەی گەرمیانی سەندیكاش لەوە بێ ئاگان كە سكرتێری نووسینگەكەیان كڵاوی ناونەتە سەر و لەپشتی ئەوانەی خەریكی خوڵقاندنی چی فەزیحەیەكە!
ئەوەی بۆم دەركەوتووە لیژنەی رۆژنامەنووسانی مێینە كە بە خولەكە هەستاوەو خودی سكرتێری سەندیكاش لەم كارەی مكەلا تەحسین ئاگادارن و حەپەساون لەوەی چی بڵیچن و چی بكەن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە