له سلێمانی دوو هاوڵاتی هێرشیان کرایه سه‌ر
Wednesday, 08/12/2010, 12:00
شه‌وی سێ شه‌ممه دوو هاوڵاتی که هاوڕێی یه‌کتر بوون و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20-25 ساڵدا ده‌بوو له سه‌ر ڕێگای قه‌ڵاچوالان - سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی ڕوخسار داپۆشراوه‌وه هێرشیان کراوه‌ته سه‌رو لێیاندراوه.
یه‌کێک له‌و هاوڵاتیانه، به ناوی عوبه‌ید عه‌لی، ئاشکرای کرد که له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له گونده‌کانی ناوچه‌ی پشده‌ره‌وه به‌ره‌و شاری سلێمانی ده‌وروبه‌ری کاتژمێر11:00 له‌لایه‌ن ئوتومبیلێکی شۆڤلێت تاهۆی ژماره داپۆشراوه‌وه تایه‌یه‌کی پشته‌وه‌ی ئوتومبیله‌که‌یان ته‌قێنراوه‌و دواتر ڕێگایان پێ گیراوه. هاوڵاتیه‌که ئاماژه‌ی به‌وه دا هێرشکه‌ره‌کان چه‌کیان پێبووه‌و سه‌ره‌تا دوانیان دابه‌زیون و به هه‌ڕه‌شه‌و زه‌بری چه‌ک ناچاریان کردوون گڵۆپی ئوتومبیله‌که‌یان بکوژێننه‌وه. دواتر دوانی تریش له شۆڤلێته‌که دابه‌زیون و له ئوتومبیله‌که ده‌ریان هێناون و که‌وتوونه‌ته لێدانیان. ئه‌و هاولاتییه ڕایشیگه‌یاند که دوو که‌سه‌که‌ی دواتر دابه‌زیبوون، واپێده‌چوو جلوبه‌رگی ئاسایشیان له‌به‌ردابێ. هاوڵاتیه‌که ورده‌کاریی زیاتری له‌باره‌ی ڕووداوه‌که‌وه نه‌دراکاند، به‌ڵام ڕوونی کرده‌وه که چه‌ند ڕۆژێکه بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێکه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه. هاوکات به‌بیانووی ئه‌گه‌ری زیاتر توندبوونه‌وه‌ی کێشه‌کان و که‌وتنه مه‌ترسیی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌یان، هاوڵاتیه‌که‌ی تر ئاماده نه‌بوو ناوی خۆی و هیچ زانیاریه‌کی تر بدرکێنێ.
شایانی باسه، جگه له زیانی جه‌سته‌یی هه‌ردوو هاوڵاتیه‌که، ئۆتومبیله‌که‌یشیان زیانێکی زۆری پێ که‌وتوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست