ڕاگەیاندنێك بۆ خەڵكى شارى هەولێر
Monday, 21/03/2011, 12:00
ئێمە وەك (زانایانى ئاینى شارى هەولێر و ڕوشنبیران) لەپێشوتردا بەشێوەى فەرمى داواى مۆڵەتى خۆپێشاندان كرابوو , دەسەڵاتى هەولێر ڕەتى كردەوە, ئێمەش ئەو هەڵوێستەى خوارەوەمان ڕاگەیاند بەبۆنەى یادى نەورۆز
یادى نەورۆز و سەرى ساڵى كوردى بەرز ڕادەگرین و هیوادراین ببێتە مایە یەك ڕێزى سەرتاسەرى كوردستانێكى داد پەروەر, وەك ناڕەزاییەك لەبەرامبەر ڕەتكردنەوەى ئازادى مافى خۆپێشاندانمان, هەروەها تەقەلاى دابڕینى هەولێر و بەرپاكردنى تەنگە تاوى و داخستنى زانكۆكان... داوا لەخەڵكى هەولێر دەكەین بەشدارى ئاهەنگى تایبەتى دسەڵات نەكەنەوە, داواتان لێدەكەین هەریەكە لەلاى خۆى ئازادبێت چۆن ئەو یادە دەكاتەوە بە چونە دەرەوەی خێزانى شەرعیانە, یان بەشێوەى كومەڵى ترى جۆراو جۆر وەك نەریتێكى كوردەوارى .
ئەو زانا ئاینیانەى بەناو و ناونیشانەوە واژووى شرعیەتى خۆپێشاندانیان كرد,پاشان داواى مەوڵەتى خۆپێشنادانیان كردو لەلایەن دەسەڵات ڕەتكرایەوە,دواتر لەلایەن مامۆستاى زانكۆ و ڕێكخراوەكانى مەدەنى و ڕۆشنبیران هەمان داوایان كردو ڕەتكرایەوە.
داوا لە جەماوەرى شارى هەولێرى خۆشەویست دەكەین ئەو داوایەى سەرو قەبوڵ بفەرموون
تێبینى: ئەم ڕاگەیاندنە تایبەتە بەدانیشتوانى خەڵكى شارى هەولێر
بەشێك لە زانایانى ئاینى و رۆشنبیرانى شارى هەولێر
20/3/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست