خه‌باتی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات سووڕانه‌وه له ده‌وری بازنه‌ی بۆشه
Saturday, 07/11/2009, 12:00
ئه‌م دیمانه‌یه له‌گه‌ڵ
(د. حوسه‌ین خه‌لێقی) له‌لایه‌ن (رزگار ره‌زا چوچانی/ ستۆکهۆڵم) ئه‌نجامدراوه.
هیچکام له‌و دووباڵه شکاوه‌ی دیموکرات به‌وحیزبه‌وه نزیک نین که من هه‌وڵم دا ببمه پێشمه‌رگه‌ی (د. حوسه‌ین خه‌لێقی)
ئێمه میراتگری فه‌رهه‌نگی خێڵه‌کین وخومان به‌وه گرتووه، سه‌رۆک خێڵ فه‌رمانمان پێ‌بدا وئێمه ملی بۆ که‌چ بکه‌ین.دیپلۆماسی رێکخراوه کوردییه‌کان درۆ و ده‌له‌سه بۆ یه‌کتر سازکردنهپاشاکانی ئیمه، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، وه‌ک خه‌ون له قه‌ڵه‌م دهدهنئهم جیابوونه‌وه بۆ راگرتنی پله‌یه‌کی لیخنه له چوارچێوه‌ی رێکخراو له تاراوگهدائهگهر بێت‌و کوردستان به هۆیه‌کی دیکه رزگاربێ و ئه‌مانه بچنه سه‌رکه‌وڵ و خوانی ئاماده فه‌له‌ستین ئاسا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی داپڵۆسینی جیا بیر‌و جیا پله‌خواز و جیا ئامانج ونبووان بینخهڵک باری ئابوری و تێری سکیان له‌ده‌سکه‌وتی فه‌رهه‌نگی پێ باشترهخهڵکی کوردستان له سیاسه‌تکردنی رێکخراوه‌کانیان بێزارن *************************************
د. حوسه‌ین خه‌لێقی. خاوه‌ن بڕوا‌نامه‌ی دوکتورا یه له بواری فه‌لسه‌فه‌دا. 22ساڵ مامۆستا بووه و ده‌ساڵ له زانکۆی ته‌ورێزوسنه دا وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه. 8 ساڵ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووه. وه‌ک خۆی وتی سی ساڵه هه‌ڵوه‌دای ئازادی نه‌ته‌وه‌وخاکی پیرۆزی کوردستانه. خاوه‌ن44 نوسراوه له بواری فه‌لسه‌فه، مێژوو، کۆمه‌ڵناسی ومافی مرۆڤ که زیاتر له 24یان چاپ بوون. ئێستا، سه‌رۆکی ئه‌نیستیتوی کورده له ستوکهۆڵم پێته‌ختی سوید له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌چه‌ند بوارێک ده‌دوێت.
*ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی دیموکرات بوون بۆچی وازتان هێنا کێشه‌تان بۆ دروستکرا یان یان ره‌وشه‌که‌تان پێ‌باش نه‌بوو؟؟ لادران یان وازتان هێنا؟؟- بۆیه وازم هێنا، چونکه، بۆ گه‌یشتن به‌کورسی!!! نه‌ک ئامانج، به‌قازانجی دۆژمن دووله‌ت بوو! کێسه‌ی من وه‌ک تاک، له‌گه‌ڵ شێوه‌کاری رێکخراوه‌یی وتاکه‌کانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌بیره‌وه‌رییه‌کانمدا باسکراوه وداستانه‌که‌ی دوورودرێژه.
*ئه‌و دوو حزبی دیموکراته‌ی ئێستا هه‌ن کامیان به‌و حزبه دیموکراته ده‌زانی که خه‌باتت بۆ ده‌کرد وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک؟- هیچکام له‌و دووباڵه شکاوه‌ی دیموکرات، به‌وحیزبه‌وه نزیک نین که من له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵم دا ببمه پێشمه‌رگه‌ی.
*ئێوه ئاگاداری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیشتیمانی خۆتانن ده‌بینن ئه‌و رێكخراو‌و حزبانه‌ی بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان كار ده‌كه‌ن هه‌موو توش به په‌رته‌وازه و دابه‌شبوون هاتوون به بڕوای به‌ڕێزت هۆكاره‌كانی ئه‌و په‌رته‌وازه بونه چییه؟؟-هۆکاری جیابوونه‌وه‌ی رێکخراوه‌کوردییه‌کان له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وه‌ک ئه‌وانه‌ی گشت رۆژهه‌ڵاتی نا‌ویین، ریشه‌ی له کولتووری خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌دا چه‌که‌ره‌ی کردووه. به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی ئێمه، که سه‌دان ساڵه ژیانی بنده‌ستی بڕستی لێبریوین و داگیرکه‌ران مه‌ودایان پێنه‌داوین، وه‌ک تاک و کۆ سه‌ربه‌خۆبین و هه‌میشه خاوه‌ن که‌سایه‌تی سێبه‌ریی وپله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی"لامژیی"مان له سه‌رشان بووه. له که‌سم وبیچمی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، هه‌رچه‌ند تاراده‌یه‌ک، شیرازه‌ی قه‌واره‌ی خێڵه‌کیمان، هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، هێشتا بیری ئه‌وقه‌واره له مێشکماندا ماوه. شوێنه‌واری دین و ره‌وشت و ده‌رونناسی تایبه‌ت به‌کورد و فه‌لسه‌فه‌و تێڕامان وهونه‌ری له مه‌ڕنه‌ته‌وه پرژ وبڵاوه‌که‌مان، له سه‌رهه‌ڵپێچانی که‌سایه‌تی کۆ و تاکمان، به‌زه‌قی دیاره.
ئێمه، میراتگری فه‌رهه‌نگی خێڵه‌کین وخومان به‌وه‌گرتووه، سه‌رۆک خێڵ فه‌رمانمان پێ‌بدا و ئێمه ملی بۆ که‌چ بکه‌ین. ئێمه میراتگری دیارده‌ی شێخ وخانه‌قاین، که فه‌رمانی شێخ بۆ سوفیی وده‌روێش، فه‌رمانی خۆدایه. ئێمه موسوڵمانین و ملکه‌چی فه‌رمانی خوداین ومافی ره‌خنه و ئه‌رێ ونه‌ریمان له فه‌رمانه‌کان نیه. ئێمه، به زۆری خاوه‌ن تێرامان و فه‌لسه‌فه و بیرکردنه‌وه‌ی ژیربێژیانه نین وزوو ته‌نگه‌تاو ده‌بین وشت به‌ره‌ش و سپی ده‌بینین. خاوه‌ن هونه‌ری وڵاتداری وده‌سه‌ڵاداره‌تی نین وداگیرکه‌ران، له هه‌ڵسوڕانی کاروباردا، به‌شداریان نه‌کردووین وئه‌گه‌رپله‌یه‌کی که‌مبایه‌خیشیان پیدابیتین، له‌به‌ر"ناوه‌ندمه‌داربوون"یان، نه‌یانهێشتووه ده‌سه‌ڵاتی راسه‌وخۆمان له هه‌ڵسوورانی ئه‌رکه‌که‌ماندا هه‌بێ. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر جاروبار له ده‌ره‌وه‌ی کاریگه‌ری ئه‌ودیاردانه له وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدا، ببینه به‌گله‌ربه‌گی رێکخراویک بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌وگشت بێبه‌شی وبیبایه‌خی وملکه‌چییه، ده‌خوازین، هه‌موو ژێرده‌ستان ملکه‌چمان بن! له به‌رئه‌وه له رابردوودا، تاقیکاری ده‌سه‌ڵاتداره‌تیمان نه‌بووه، به بۆچوونی پرله هه‌وه‌سی فه‌رمانره‌وایی، رێکخراو یان ئورگانێک هه‌ڵده‌سووڕینین! هه‌ر به‌وهۆیه، چوونکه هه‌رگیز خاوه‌ن پله‌یه‌کی له‌وچه‌شنه نه‌بوویین، بۆ راگرتنی ئاماده‌ین، ئامانج"خه‌بات بۆرزگاری خه‌ڵک وخاک" بکه‌ینه‌قوربانی ئه‌وپله لیخنه! لێره‌وه و به دانانی پله‌ی له‌وچه‌شنه له جێگای ئامانجی سه‌ره‌کی، کێشه سه‌رهه‌ڵده‌دا وئه‌وجار دوژمنیش جێگوڕکێ ده‌کا وده‌بێته ئه‌وانه‌ی، وه‌ک له‌مپه‌ری ئه‌وده‌سه‌ڵاته لیخنه، له مه‌یداندان و ئه‌وانیش بۆ ئه‌وپله‌په‌سته، هاتوونه‌ته مه‌یدان وخۆیان له به‌گله‌ربه‌گی پیشوو به‌که‌متر له قه‌ڵه‌م ناده‌ن! به‌م جۆره:
یه‌که‌م- لاوازی که‌سایه‌تی ئه‌وتۆ، ده‌بێته هۆی، له بن لچنانی ئامانج. دووه‌م- ئه‌م ره‌وته ده‌بیته هۆی ئه‌وه دۆژمن فه‌رامۆش بکرێ ودوژمنی سه‌ره‌کی، ببنه هاوبیرانی دوینێ!
* كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و باڵ و لا باڵانه‌ی كه له‌یه‌ك جیا ده‌بنه‌وه به‌ر له جیابونه‌وه له پێناو ئامانج و مه‌به‌ستێكه كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن رزگاری وڵاتیانه ئایا ئه‌و ئیشیقاقانه‌ی رووده‌ده‌ن تاچه‌ند به ئاراسته‌ی گه‌شتن به ئامانجه‌كه‌یان ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتن و تاچه‌ند به‌ر به‌ست یان گرفت ده‌بێت؟- یه‌کگرتوویی وته‌بایی ولێزانین ودۆخناسین وفیداکاری و راست بوون و ئه‌مه‌گناسی، که‌ره‌سته‌ی رزگارین. به‌و پێیه، جیابوونه‌وه ومل له مل یه‌کترنان ولیکڕاسان، ئامرازی په‌رته‌وازه‌یی و بێ هێزی ودوورکه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له ئامانج وسه‌رکه‌وتنن.
جیابوونه‌وه وپرژوبڵاوی وسه‌ربێکڵاوی، هه‌میشه، له سه‌ربیروبۆچوونی خه‌ڵک شوینی نه‌رێنی داده‌نێن و ئه‌مه‌ش هه‌ره‌وه‌ها ده‌بیته هۆی بێ هیوایی ئه‌ندام ولایه‌نگران و هه‌ندیک له هه‌مووان، هه‌ردووک لای کێشه‌که به پاوانخوازو تاوانبار ده‌زانن و له‌گه‌ڵ هیچیان سۆز نیشان ناده‌ن. ئه‌مه‌ش که‌مترین زیانی ئه‌وکه‌ڵوه‌کیشییه‌یه.
* ده‌بینی ئێستا به بێ ئه‌وه‌ی زه‌مینه یان خاك و ده‌سه‌ڵات و پۆستی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و سامانی نیشتیمانیان به‌ده‌سته‌وه بێت له نێو حزبه‌كانی رۆژ هه‌ڵات رێكنه‌كه‌وتن و چه‌ند به‌ش بوون روو ده‌دات كه زۆركات كێشه‌كانیان رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداریشی لێكه‌وتۆته‌وه له‌م ده‌لاقه‌یه‌وه چۆن له ئاینده‌ی ئه‌و حزبانه ده‌ڕوانی كه ئه‌گه‌ر بێت و كوردستان ئازاد بێت و هه‌ریه‌ك له‌و شتانه‌یان بكه‌وێته ده‌ست ؟- ئه‌وه‌نده‌ی من، بزانم، سیاسه‌ت به واتای"تێکۆشانه بۆ وه‌ده‌ست هینانی ده‌سه‌ڵات" چه‌مکی "ده‌سه‌ڵات" کاتیک له گۆره‌پانی راستیدا ده‌بیته‌خاوه‌ن واتا، که"خه‌ڵک وخاکیک' له ئاردا بن. که‌وابوو وه‌ک وتم، ئه‌م جیابوونه‌وه، بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له خاکیکدا و بۆ خوانه‌خواسه خزمه‌ت کردن به خه‌ڵکیک نیه، چوونکه ئێستا هیچیان له ئارادا نیه. به‌ڵکوو بۆ راگرتنی پله‌یه‌کی لیخنه له چوارچێوه‌ی رێکخراو له تاراوگه‌دا. ئه‌گه‌ر بێت‌و کوردستان، به هۆیه‌کی دیکه رزگاربێ وئه‌مانه بچنه‌سه‌رکه‌وڵ وخوانی ئاماده، ئه‌وکات، به‌زمه‌که‌ی باشوور به ئه‌زموونیکی زیاتره‌وه، دووپات ده‌بیته‌وه وفه‌له‌ستین ئاسا، ده‌بێ، چاوه‌ڕوانی داپڵۆسینی جیا بیر‌و جیا پله‌خواز وجیا ئامانج ونبووان بین.
*له ئێران هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كرا هه‌موو حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان ته‌حریمكرد لایه‌نێك نه‌بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی حزبه‌كان زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان وێڕای ته‌حریمه‌كه‌ش گه‌رمتر له جارانی پێشوو به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد ئه‌مه ناو ده‌نێی چی؟ بێزاربونی خه‌ڵك له‌گوێگرتن له‌و حزبانه؟؟ لاوازی قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبانه؟ یان چی؟- به‌شداری یان به‌شداری نه‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌ڵبژاردندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌یی خۆیان له‌وبواره‌دا و زۆر به ده‌گمه‌ن، له بیکه و مه‌یکه‌کانی ریکخراوه پرژ وبڵاوه‌کان، په‌یره‌وی ده‌که‌ن. تازه زۆربه‌ی زۆری ئه‌وخه‌ڵکه له‌گه‌ڵ رێکخراو وبیری نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن ئاشناییکی ئه‌وتۆ نین وبه‌گشتی سۆزیکیان بۆ ئه‌وتیر وشیر لێک کێشانه نیه. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه، یان له به‌رنه‌بوونی ده‌ره‌تان یان له به‌رهه‌ندێک ره‌فتاروهه‌ڵویستی خراپ، خاوه‌ن کۆڵه‌که‌ی جه‌ماوه‌ری له‌وچه‌شنه‌نین! وخه‌ڵک ده‌یه‌وێ، بێده‌ردیسه‌ر، ژیان به‌سه‌ربه‌رێ.
* که‌وایه تۆ واده‌بینی خه‌ڵکی کورد له رۆژهه‌ڵات ئێستا ئاشنای بیری نه‌ته‌وه‌یی نین یان نایانه‌وێ ئاشنا بن یان ده‌ته‌وێ بڵێیت ئه‌زمونی حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات وای کردوه ئه‌وان ئه‌و ئاشنایه‌تییه‌یان نه‌بێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌جێی هه‌وڵدانی حزبه‌کان بۆ دروستکردنی ئاشنا بونی میلله‌ت به قه‌زییه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی ئه‌وه ئه‌نجامی خه‌باتی ئه‌و حزبانه بێت که باست کرد تۆ ئه‌و خه‌باته ناو ده‌نێی چی؟- وتنی"خه‌ڵک به‌گشتی"،نادرۆسته، چونکه گشت خه‌ڵک، سه‌رقاڵی ئه‌وبیره‌نین. ئه‌وانه‌ی بیریان هه‌ڵوه‌دای ئازادییه وبیر له‌کیانیکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌نه‌وه، له‌شێوه ره‌فتاری ئێمه‌ی سی‌ساڵ ئاواره‌ی ئه‌وئامانجه ماندوو بوون. که وابوو ناوی ئه‌م خه‌باته، "سووڕانه‌وه له‌ده‌وربازنه‌ی بۆش"ه.
*ئه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئێوه چییه بۆ بێده‌نگی و خامۆشی شه‌قامی كوردستان له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئێران؟ له‌كاتێكدا ئاڵۆزی زۆربه‌ی ئێرانی گرته‌وه؟؟ خۆ ناكرێ بڵێین كورد ته‌ماشاكاربووه و سه‌ركه‌وتنی هه‌ر لایه‌ك بۆ ئه‌و یه‌ك بووه، چونكه میلله‌تی بێزار زۆر كات له‌ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێ بۆ راپه‌ڕین؟- وه‌ک ده‌زانین، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران به تایبه‌ت خه‌ڵکی تاران‌دا هاتووه، سیساڵه، خه‌ڵکی کوردستان به ئێسک و پێسته‌وه ده‌یچێژێ. ئه‌گه‌ردوێنێ، خامنه‌یی به‌خشکه فتوای کۆشتن وئه‌شکه‌نجه وبه‌ندکردن وده‌سدرێژی دژی ره‌خنه‌گرانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ده‌رکرد، 29ساڵ پیش ئێستا، خۆمه‌ینی، به ڕاشکاوی فتوای جیهادی دژی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رکرد! له‌و کاته‌وه هه‌تا هه‌نووکه و به‌و هۆیه‌وه که ئێمه‌خوازیاری په‌سندکردنی هه‌ندێک مافی پێشێلکرامان بووین، ده‌یان هه‌زارکه‌سمان به ده‌ستی جه‌للاده‌کانی رێژێمی ئیسلامی ئێران، کۆژراون، ئه‌شکه‌نجه‌دراون، به‌ندکراون و به کۆ له گۆڕی نادیارخراون و ماڵیان تاڵانکراوه وخزم وکه‌سوکاریان به تاوانی ئازادیخوازی ئه‌وان، که‌وتوونه‌ته به‌رلێدان وبڕۆ و له‌مافی ره‌وای کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری خۆیان له‌ووڵاته‌دا بیبه‌شکراون. له راپه‌ڕینه‌جه‌ماوه‌رییه‌کان چه‌ندساڵ پێشی خه‌ڵکی کوردستاندا دژی ملهۆڕی رژیم و ملیتاریزه کردنی کوردستان، نه‌ک ته‌نیا که‌سیک له‌وانه ئیستا ودوای سی‌ساڵ، زه‌بری له‌وچه‌شنه‌ی رژێمیان چێشتووه، نه‌هاتنه هاواری ئێمه‌وه، به‌ڵکوو به بێده‌نگی یان به‌شداری له سه‌رکوتی ئێمه‌دا، ره‌وته‌که‌یان تێپه‌رکرد!! ئه‌گه‌ر به به‌شیش بێ، سی ساڵیان ماوه بگه‌نه راده‌ی فیداکاری ئیمه وزۆریشیان ماوه تێبگه‌ن، ئێمه له‌وماوه‌دا چ ئازاریکمان دیوه.
سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌مانه، ئه‌گه‌ربێت و‌ئێستا خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک خه‌ڵکی تاران، بێنه مه‌یدان، دووشت ده‌قه‌ومێ: یه‌که‌م- بێبه‌زه‌ییانه، قه‌تڵ وبرمان ده‌که‌ن ودووه‌م- کێشه‌که‌یان وه‌لاده‌نین و به ناوی ئه‌وه، کوردستان خه‌ریکه له خاکی نیشتمان جودابیته‌وه، هه‌ردووک باڵی کێشه‌که، به یه‌کگرتوویی له‌شکرمان بۆده‌کێشن وبه‌ردمان به سه‌رهه‌رده‌وه‌ناهێڵن! وئه‌مه‌ش به‌کرده‌وه ده‌بێته هۆی دامرکانی ئه‌وراپه‌ڕینه. هه‌ربۆیه ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی خه‌ڵکی کوردستانم پێ ژیرانه‌یه و ئه‌وره‌وته‌ی ئێرانیش، ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ ئێمه پیک دینێ. گرفتی ئیمه پرژو بڵاوییمانه، ده‌نا ده‌رفه‌ت دیته‌پێش. بێگۆمان، خه‌ڵکی کوردستان، له‌وشێوه سیاسه‌تکردنه‌ی رێکخراوه‌کانیان بێزارن. بۆیه که‌متر خۆ نیشان ده‌ده‌ن.
هه‌رجۆرێک بێ، کێشه‌ی ئێستای خه‌ڵکی ئێران، که دیارده‌ی ساخته‌کاری هه‌ڵبژاردنیان کرده بیانوو، کێشه‌ی موسه‌وی وئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نیه. ئه‌وانه هه‌ردووکیان، خۆڵامی ویلا‌یه‌ت فه‌قێن. کێشه‌که رژێمه‌که‌یه له گشتی بوونی خۆیدا. ئه‌و رژیمه ناتوانێ به داخوازه جۆراوجۆره‌کانی لاوان، ژنان، نه‌ته‌وه‌مافخوراوه‌کان وده‌یان گرفتی دیکه، وه‌ڵام بداته‌وه. مه‌یدانی کاری به‌رته‌سکه و له خیڵی جاهیلی هه‌زارانساڵ پێشه‌وه سه‌ری وه‌ده‌رناوه وناتوانێ له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌م خۆی سازگاربکا. هه‌ربۆیه دوای سی ساڵ ملهۆڕی ده‌رفه‌تیک بۆ ده‌ربرینی بێزاری ئه‌و خه‌ڵکه ره‌خساوه و ئه‌گه‌ر مه‌زنی خوازی و پاوانخوازی رێکخراوه‌کان، پێشمان پێنه‌گرێ! ئیمه‌ش، له‌ونه‌وگه ده‌بێ ببینه خاوه‌ن کڵاوێک.
* باست کرد خه‌ڵک ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ برواو بیری نه‌ته‌وه‌یی نه‌ماوه له رۆژهه‌ڵات وتت ناکرێ له‌و کاته‌ش تاران راپه‌ڕی کورد راپه‌ڕی چونکه یه‌ک ده‌گرن له‌دژمان وتت رێکخراوه‌کان پرژو بڵاون و بێهیوابویت له کاره‌کانیان ئه‌ی له‌کام ده‌لاقه‌وه هیوایه‌ک بۆ ئاینده‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌بینی به‌پێی ئه‌م قسانه‌ی تۆ بێت هیچ هیوایه‌ک نه‌ماوه و ئازاد بون زۆر دوره؟- هیوابۆ ئاینده، به‌رده‌وام بوونی سته‌م وبه‌رخۆدانی سته‌ملێکراوان وکه‌ڵک وه‌رگرتنیان له‌هه‌ڵه‌کانی ئێمه وله‌تاقیکاری گه‌لانی سه‌رکه‌وتوو وهه‌روه‌ها پێکهینانی رێکخراوی نوێ به‌سۆز وهۆشیاری تازه‌وه. تاسته‌م هه‌بێ، به‌رخۆدان هه‌یه. ئازادبوونیش به‌ستراوه‌ته‌وه به شێوه‌ی به‌رخۆدان ویه‌کیه‌تی و یه‌کڕه‌نگی
*جگه له گوێ نه‌گرتن له رێکخراوه کوردیه‌کان وانازانی كورده‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات بێزار بوبن له باسی سیاسه‌ت و بێ هیوا بوبن له ئاینده؟ چونكه تۆ بینیت ته‌نانه‌ت ئه‌و كاندیدایه‌ش كه له شیعاره‌كانی باسی فیدراڵی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ داخوازی كورد بگونجێت، له‌كوردستاندا ئه‌و ده‌نگه پێویسته‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا؟- دروشمه‌کانی که‌روبی به تایبه‌ت له کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا، بانگی فیدراڵیان نه‌چڕی. به‌ڵکوو به‌ڵێنگه‌لێکی بێناوه‌رۆک بوون بۆ دابه‌زاندنی به‌نده بێنرخه‌کانی یاسای بنه‌ره‌تی وڵات که ئه‌گه‌ر کاریان پێکرابا، به‌شێک له مافی هاووڵاتی بوونیان دابین ده‌کرد. له به‌رئه‌وه داخوازی خه‌ڵکی ئێمه له‌ودروشمه بێره‌گانه ره‌نگینتر وقووڵتربوو وخوازیاری دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆمان به ده‌ستی خۆمان له ناوچه‌ی خۆماندابووین، ئه‌وتۆزه سۆزه دڵی گه‌رم نه‌کردین تا به‌و ئاهه‌نگه، هه‌ڵپه‌ڕین. بێجگه له‌وه که‌س به ئه‌ندازه‌ی ئێمه ئاگاداری مامه‌ڵه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ یاسا‌و رێساکان نیه. ئه‌وان و هه‌رکه‌سه‌یان و هه‌ربنکه‌یان وه‌ک بڕیاری ئمپراتوران به بۆچوونی خۆیان، له‌گه‌ڵ یاساکان ره‌فتارده‌که‌ن. یاسای دڕنده‌یی وداپڵۆسین دژ به مافخواز و ره‌خنه‌گر ره‌چاوده‌کرێ نه‌ک ته‌نانه‌ت ئه‌وبه‌ندانه که له یاسای بنه‌ره‌تی وڵات‌دا نووسراون.
* به‌ڵام ئه‌و کاندیدایه‌ش که ده‌نگی زۆرینه‌ی کوردستانی هێنا دروشمه‌کانی به‌ناوه‌رۆک تر نه‌بون له‌وه‌ی که‌باست کرد وانازانی ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنی خواستی کوردیش بوایه ده‌بوو ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ شیعاره‌کانیش بوایه ده‌نگیان به‌لایه‌کی تر بدایه یان دیسان ئه‌مه‌ش بێهیواییه؟- ئه‌وه‌ی که‌دروشمی هه‌ربیناوه‌رۆک بوو وده‌نگیشی له‌وه‌ی تۆزقاڵێک ناوه‌رۆکی هه‌بوو زۆرتر بوو، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که‌خه‌ڵک باری ئابووری وتێری سکیان له‌ده‌سکه‌وتی فه‌رهه‌نگی پێ باشتره. سه‌ره‌رای ئه‌وه ئه‌وان هه‌م له‌توانایی هێز ورێکخراوه‌کانی خۆیان، له‌گۆماندابوون وهه‌م بی گۆمان بوون له‌وه، ئه‌ودروشمانه‌ش، له‌سه‌رهه‌ردی راستی، دانابه‌زێ و له‌ورژیمه‌دا، دابینکردنی که‌مترین مافی مرۆڤ، نه‌گونجه.
* له‌م سه‌رده‌می كرانه‌وه‌ی دنیا، كاركردن بۆ بڕوای نه‌ته‌وه‌ی چۆن ده‌بینی و چی بۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن حزبه‌كانی رۆهه‌ڵاته‌وه كه جێی ره‌زامه‌ندی ئێوه مانان بێت؟- فیرده‌وسی ده‌بیژێ: ئه‌گه‌رخودا، چاکه‌ی قه‌ومیکی گه‌ره‌ک بێ، پاشایه‌کی دادپه‌روه‌ر وخاوه‌ن بیرورای باشی بۆره‌واده‌بینێ. به داخه‌وه پاشاکانی ئیمه، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، وه‌ک خه‌ون له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له بواری خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستیدا، له دوچه‌رخی رابوردووه‌وه هه‌تا ئێستا، سه‌دان خه‌ونی لێل ونه‌گۆنجاو وه‌دی هاتووه. مارتین لوترکینگ له ئامریکا، خه‌ونی به یه‌کسانی ره‌ش وسپییه‌وه ده‌دیت. ئێستا ره‌شێک سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکایه. هۆشه‌مین، خه‌ونی به تێکشکانی ئه‌مریکاوه ده‌دیت و تێکی شکاند. مام جه‌لال خه‌ونی به ئوتونومی به‌شێک له کوردستانه‌وه ده‌دیت، ئێستا کوردستان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵییه و ئه‌ویش سه‌رۆک کۆمار عێراقه. ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ یه‌کگرتن و رزگارکردنی هه‌مووخاک و خه‌ڵکی کوردستان، له رێدایه، ناتوانی، خه‌ونه‌زێرینه‌کانی ئێمه له مه‌ڕ ئازادکردنی خاکه‌که‌مان له دۆژمن، دابین بکا. به‌ڵام رۆژیک دادێ به تێکۆشانی ژیرانه‌ی به‌ره‌کانی داهاتوو، ئه‌وخه‌ونه مێخی خۆی له سه‌ر هه‌ردی راستی داده‌کۆتی وئێمه‌ش وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ده‌بینه خاوه‌ن خۆمان وخاک وچاره‌نووسمان.
* وتت تێکۆشانی به‌ره‌کانی داهاتوو به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه له‌م حزبانه‌ی ئه‌مڕۆ چاوه‌روانی چی ده‌که‌یت؟- حزبه‌کان ئه‌مرۆ به‌ره‌و بنکۆڵ کردنی یه‌کتر هه‌نگاوده‌نێن! به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌ره‌وپێشچوونی زانست وزانیاری وبه‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی ونه‌ته‌وایه‌تی ، به‌ره‌ی داهاتوو، به‌به‌رپرسیارییه‌کی زیاتره‌وه دێنه نیوگوڕه‌پانی خه‌بات.
* له‌كوێی بێزارییه‌كانی دنیا له ده‌سه‌ڵاتی ئێران هه‌وڵوتێكۆشانی بزوتنه‌وه كوردییه‌كان ده‌بینی و دیبلۆماسیه‌تیان له چ ئاستێكدایه له‌م كاته‌دا؟ - دیپلۆماسی رێکخراوه‌کوردییه‌کانی له مه‌ڕئێمه، له‌م کاته‌دا که دونیا، دژی ئیرانه، رووی له یه‌کتر راماڵین ودرۆ و ده‌له‌سه بۆ یه‌کتر سازکردنه و هێزی پرژوبڵاومان له‌و ریگایه‌وه، به فیڕۆ ده‌چێ! تێبینی / ناوی ماڵپه‌ڕی نوچه نێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته واتای ئه‌وه نیه بابه‌ته‌که له‌و ماڵپه‌ڕه وه‌رگیرابێت به‌ڵکو هاوکارییه‌که بۆ ناساندنی ماڵپه‌ڕی نوچه.نێت به‌خوێنه‌ران.
www.nwche.net
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست