دادگای مێژوو بۆ کێ؟ وه‌ڵامێک بۆ کاک نه‌ژاد و چه‌ند سه‌رنجێک
Monday, 29/11/2010, 12:00
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سانی ناو کتێبه‌که نایه‌نه گۆ بۆیه هه‌وڵده‌ده‌م راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کاک نه‌ژاد بدوێم ولهڕێگایی ئه‌و بچمه ناو کتێبه‌که هه‌ر چه‌نده پار ئه‌و کتێبه‌م خوێندۆته‌وه و ده‌ست خۆشیش له‌کوردستان پۆستدهکهم بۆئه‌وکاره.
کاک نه‌ژاد قسه‌یه‌کی رێبین هه‌ردی پشت راست ده‌کاته‌وه ده‌رباره‌ی ئاڵای کوردستان که ده‌بێت بڵێـم بهداوایی لێبوردنه‌وه ئهوهقسهیهکی شه‌قامی کوردیه‌و چه‌ند ساڵ به‌ر له‌ئێستا له مامۆستا په‌شێویان کردوکه ئایه ئه‌و ئاڵایه‌ی که ئه‌و هه‌موو شتێکی بۆ مه‌زاد ده‌کرد ئێستا له ژێر ئه‌و پارچه په‌ڕۆکه سه‌ری گه‌نجی کورد پان ده‌کرێته‌وه
.به‌داخه‌وه هه‌ندێک شت هه‌یه گووتن وکردنی به‌پرسیار هه‌ڵه‌یه، ئاڵایی کوردستان سیمبۆلی نه‌ته‌وه‌یه‌که چ په‌یوه‌ندیه‌کی به ده‌سه‌ڵاتی بارزانی وتاڵه‌بانیدا هه‌یه ئه‌ی کوردبوونیشمان بسڕینه‌وه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان کوردن. تێکۆشان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریه بۆخه‌ڵک وخاک ونیشتمان نه‌ک ناشیرنکردنیان که دڵنیام کاک نه‌ژاد هاوڕایه له‌گه‌ڵم.
مرۆڤ کهکتێبهكه ده‌خوێنته‌وه بۆنی ئه‌وه ده‌کات دوژمنی دوژمنم دۆستمه بناغه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و کتێبه‌یه مامۆستا و سه‌رۆک هه‌رچی دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ڵێن بۆ یه‌کتری مۆرده‌که‌ن.
لاوازی که‌سایه‌تی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رامبه‌ر به‌ڕێز ئۆجه‌لان بۆ نموونه له‌لاپه‌ڕه 32تا 33 له‌ساڵی1958 و له پڕبازدهدات و ده‌ست به ستایش و تێکۆشانی په‌که‌که ده‌کات تا به‌ڕێز ئۆجه‌لان پێی ده‌ڵێت ده‌توانن هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆتان تا 70 کان به‌رده‌وام بکه‌ن. یا ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی له‌لاپه‌ڕه96 مامۆستا ئیبراهیم پێی گونجاوه 1937کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی بکرێت1992پێشنیاری ده‌کات به‌ڵام ڕێزدار ئۆجه‌لان ده‌ڵێت ئێستا گونجاوه یه‌کسه‌ر په‌شیمان ده‌بێته‌وه وده‌ڵێت بێگومان پێشتر هه‌لومه‌رجه‌کانی جیهان له‌بارنه‌بوو به‌ڵام ئێستا گونجاوه.
هه‌ندێک قسه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان به‌بیر خوێنه‌ر ده‌هێنمه که به مامۆستای ده‌ڵێت له لاپه‌ره‌ی66 شێوازی شه‌ڕکردنمان زۆر جیاوازه.نه باکوور‌و نه باشوور سه‌ری له‌م شێوازه ده‌رناچێت ولێ‌ی تێناگات.
ئێوه‌ش شتێکی لێ تێناگه‌ن.
یا ده‌رباره‌ی مامه لهكهکردنی بارزانی له‌گه‌ڵ مامۆستا له لا 65
وه‌کو منداڵ شتێکی پێ به‌خشیون و ئێوه‌ی دیسان خه‌ڵه‌تاندووه له لا69
لێره ده‌ر ده‌که‌وێ زۆر کورتبین وتهنگن.
هه‌ر له ڕوانگه‌ی لاوازی که‌سایه‌تی مامۆستایه به‌رامبه‌ربه بارزانی ، بۆیه ئۆجه‌لانیش ده‌گاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه هه‌ر چه‌نده مامۆستا لێره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی خۆی خاوێن بکاته‌وه خۆی دهکهوێنێته قه‌یرانی سه‌یر بۆ نموونه که باسی که‌ریم قاسم ده‌کات له‌لا50 وا نیشان ده‌دات گه‌ر بارزانی په‌له و هه‌ڵه‌ی نه‌کردبا ئه‌وه که‌ریم قاسم مافی سه‌ربه‌خۆی ده‌دا به‌کورد ده‌ڵێت سه‌ربه‌خۆ بووین که‌چی بۆ خۆی له لا38 ده‌ڵێت قاسم که‌سێکی زۆر تێگه‌یشتوو و زیره‌ک بوو به تایبه‌تیش له چۆنیه‌تی له نێوبردنی پارتیهکاندا، ئه‌من ده‌پرسم ئه‌رێ خه‌ڵکینه که‌سێک بیه‌وێت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ناو ببات چۆن دێڵێت سه‌ربه‌خۆبن.
قسه‌کانی مامۆستا زیاتر هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وی به‌دڵی ئۆجه‌لان قسه بکات ده‌ڵێت له لا 83 ماوه‌یه‌کی زۆر تێپه‌ڕی تا وه‌کو توانیم تێیبگه‌یه‌نم ئۆتۆنۆمی چیه. لێره جێگایی ئه‌و قسه‌یه نابێته‌وه چونکه له بابه‌تیانه دوور ده‌که‌ومه‌وه به‌س ده‌یڵێم ئه‌من به‌دڵ ڕقم له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌بێته‌وه و ئه‌و نێچیرڤانهی سایتی سبه‌ی به خه‌مخۆری نانبڕاوهکانی ده‌زانێت و ئه‌حمه‌د میره‌ی لڤین به باڵه نه‌رمه‌که‌ی پارتی ده‌زانێت به زه‌نگێکی زۆر ترسناکی ده‌زانم نێچیر هیچ پابه‌ندبوونێکی به خاک ونیشتیمانهوه نیه تاوانه بکرێت به کاریزما.
ببورن بابێینه‌وه سه‌ر باسه‌که هه‌رچه‌نده گومان ده‌که‌م له‌و قسه‌یه‌ی مامۆستا به‌س باشه بارزانی تێنه‌گه‌یشتبوو خۆتۆدهتزانی، ئه‌گه‌ر ڕاستیت ده‌وێت ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری باوه‌ری ئۆتۆنۆمین ده‌کرێت به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نیشیمانی به تاوانبار دابنرێن ،به پێناسه‌یه‌کی کورت به‌به‌رده‌وامی چاوێکیان له لاییبه غدا وچاوێکیان له لایی گه‌ل بووه ئه‌گه‌ر پێوویست بکات ده‌توانین زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین.
تۆ سه‌یر ئه‌و قسه‌یه‌ی مامۆستا بکه له لا67 من خواستم بارزانی بکه‌م به پردێک تاوه‌کو دوایی له شه‌ڕی دژ به‌داگیرکه‌ران به کاری بێنم.ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌و کتێبه ده‌یخوێنته‌وه بارزانی به هه‌وه‌سی خۆی تۆ بۆ شوێنان ده‌نێرێ وله هیچ بڕیارێکیش پرست پێناکات ببوره گه‌ر بڵێم چه‌ندیشت لێشاردینهوه.
کاک نه‌ژاد ده‌ڵێت له لاپه‌ڕه83 و دواتر ئۆجه‌لان باس له تایبه‌تمه‌ندیی که‌سیتی مه‌لا مسته‌فا ده‌کات شیکارێکی زۆر لۆژیکانه‌ی بۆ ده‌کات.
ئه‌من وا هه‌ست ناکه‌م ئۆجه‌لان له شیکردنه‌وه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو بێت به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که هێرش ده‌کات چۆن ناسینی ئه‌و که‌سایه‌تیه نزیکبونهوهکی چاکتری ده‌وێت نه‌ک له‌سه‌ر چه‌ند قسه‌یه‌کی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌سیش نازانێ ئایه تووشی هه‌مان هه‌ڵوێستی د.عوسمان بووایه په‌شیمان نه‌ده‌بۆوه وله (که‌ی تڤی) له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانیتر به‌شان وباڵی ههڵنهدهداو ئه‌و کاته نازانم به‌ڵگه‌کانی ئۆجه‌لان ده‌بوون به چی به کورتی کاک نه‌ژاد ئێمه 35 ساڵ تێکۆشانمان دژی سه‌دام کرد هه‌ر ده‌یانگووت سه‌دام چهقوکێشبوو ئۆجه‌لانیش هه‌ر ده‌ڵێت عه‌شایر ونه‌زانه نازانم چی زیادکردووه ئێمه نه‌زانین ئه‌و پیاوه به‌و قسانه له بیره‌وه‌ری خه‌ڵک ناسرێته‌وه ئه‌وه‌ی جێگای داخه زۆربه‌ی نووسه‌ره ڕێزداره‌کان تا ئێستاش به پۆزه‌تیف باسی ده‌که‌ن تۆسه‌یری کتێبه‌کانی د.جه‌مال نه‌به‌ز بکه بڕۆ چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی په‌شێوله ڕۆژنامه‌ی میدیا سه‌یرکه که به‌داخه‌وه ژماره‌که‌یم له‌بیر نیه ده‌ڵێت بارزانی حه‌کیمانه مامه‌ڵه‌ی ده‌کرد به‌س ده‌وروبه‌ره‌که‌ی باش نه‌بوون.
یا بڕۆ کۆڕ و سمیناره‌کان و دوا کتێبی د.که‌مال مه‌زهه‌ر ببینه.به‌ده‌یان نمونه‌ی تر که بۆ خۆت ئاگاداری
به‌ڕێزم زۆر به‌ی قسه‌کانی ئۆجه‌لان ئه‌وه‌یه که نابێت ووتوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه بکرێت و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ناشیه‌وێ به براکوژی له قه‌له‌م بدرێت ئه‌وه 1996 به‌س له 2010 داوا له ئه‌حمه‌د تورک وهاوڕێیانی ده‌کات سه‌ریان لێنهبڕنوو چه‌ندان جاربڕۆنه لایان وله یادی کوشتارگه‌که‌ی هه‌ولێر بێده‌نگی له قوربانیه‌کانیان ده‌که‌ن له تۆ ده‌پرسم سازش کردن له‌سه‌ر قوربانی باڵایی چه‌نده له ژیانی دیبلۆماسی ئاخر ئه‌وانه جاش ونه‌فامن بۆ بچینه لایان ده‌زانی جیاوازیه‌که چیه ئه‌و کات به‌هێز بیری ده‌کرده‌وه ئێستاش به ناچاری بۆ رزگارکردنی گیانی خۆی ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌ده‌یان نمونهشت بۆ دێنم له دوایی گیرانی له تورکه‌کان په‌رۆشتر بوون بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا ببێت به ئه‌ندامی بازاڕی ئه‌وروپی ئه‌و ڕه‌فیق سابیره به‌دبه‌خته کۆڕی له شاران بۆ ده‌به‌ستن و به 20ملیۆن کوردی به ئه‌وروپیبوون به سه‌ر که‌وتنێکی گه‌وره هه‌ڵده‌سه‌نگاند که له‌وه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا مام جهلالیکرده نیلسۆن ماندیلا.
تۆ له‌من چاکتر ده‌زانی ئه‌وانه بنه‌ماڵه‌یه‌کی چه‌ند داخراو وئهکتهرێکی چه‌ند لێهاتوون کێ هه‌یه مه‌سعود بارزانی نه‌بینێ له تێڤێ و زگی پێنهسووتێ وکێ باوه‌ڕده‌کات ئه‌وه زۆرداره.
له کۆتایی ده‌ڵێم ئیبراهیم ئه‌حمه‌د زوڵمی لێنه‌کراوه و به‌ڵکو زۆریشی بۆ کراوه خهمخۆریشی هه‌یه به زیاده‌وه و ده‌رباره‌ی ناشتنیشی قسه‌یه‌ک ده‌که‌م ئه‌گه‌ر بمبوری دۆستێکم گووتی سه‌یری ئیسلامیه‌کان بکه چه‌ند بوێرن وازیان له فاتیحه هێناوه که‌چی مارکسیه‌کان وازی لێناهێنن با ئێمه‌ش كات به‌وه نه‌کوژین وهیرۆخان گه‌ر حه‌زی لێبێت ده‌یبات له مه‌ریخ ده‌ینێژێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست