ئه‌رێ به‌ڕاست فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی نامه‌که‌ی د. بورهان یاسیین له کوردستانپۆستدا ده‌خوێنته‌وه
Tuesday, 07/12/2010, 12:00
زۆر جار هه‌ندێک نووسین ده‌بێته جێگایی به‌زه‌یی و سه‌رسوڕمان .رووکردنه پیاوانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وپیرۆزبایی وگله‌یی لێیان هیچ له کاره‌که ناگۆڕێ گه‌ر بێتوو سه‌یری رابردوویان بکه‌یت.
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر هیلاک نه‌که‌م رووی ده‌مم ده‌که‌مه د. بورهان یاسین و ده‌ڵێم ئێوه که‌سێکی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستن له لای من، به‌ڵام خۆشم له گله‌یی و ره‌خنه ناپارێزم که ئاڕاسته‌ی ده‌که‌م، به‌تایبه‌تیی، به‌تایبه‌تیی ئێوه خۆتان به گۆڕانخواز داده‌نێن و جیا له گۆڕانه‌که‌ی نه‌وشیروان، که‌چی خۆت تووشی گه‌مه‌یه‌کی سه‌یر کرد و نه‌ت توانی زه‌مه‌ن بخوێنیته‌وه یان به واتایه‌کی تر له هه‌ڵه‌یه‌که‌وه بۆ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌تر هه‌نگاوتان نا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌کورتی خۆ هه‌ڵبژاردنت پێ هه‌ڵه بوو، بۆ په‌رله‌مانی کوردستان، که‌چی هاتی خۆت بۆ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژارد. کێ سه‌ری له‌و لوغزه ده‌رده‌چێ، که تۆ دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردیت و دژی کوردستانبوونت به عێراق .هه‌ست ناکه‌ی هۆیه‌کان هه‌رچی بن به شی ئه‌نجامه‌که ناکه‌ن.
مامۆستا نامه‌یه‌ک بۆ فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی ده‌نووسێت که من له ناوه‌رۆکی نامه‌که ده‌گه‌م، لێ له مه‌به‌ستی ناردنه‌که‌ی ناگه‌م، که ئاڕاسته‌ی فه‌له‌که‌دینی کردووه! ئایا مامۆستا نازانێت که ف.کاکه‌یی پیاوی بنه‌ماڵه‌یه، نه‌ک هه‌رهیچی به‌ده‌ست نییه به‌ڵکو بنه‌ماڵه‌ش ئیشیان پێی نه‌ماوه. ئه‌و مرۆڤه‌ی که تۆ ئاوا ڕێزی لێده‌نێێ بیبینه که باسی دوو که‌سه زیندووه‌که ده‌کات به نه‌مر بارزانی و ئیدریسی هه‌میشه زیندوو ناویان ده‌هێنێت و هێنده دڵیخۆشه زوو زوو لێوه‌کانی ده‌سڕێته‌وه .ب ه ئیدریس ده‌ڵێت جوانه‌مه‌رگ له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر بیکه‌یته پرسیار له زۆرینه‌ی خه‌ڵک بپرسیت به‌کێ ده‌ڵێن مهه‌ندیسی براکوژی ئه‌وه به بێ دوودڵی پێت ده‌ڵێن ئیدریس. ئه‌وه مه‌لا مسته‌فاش به باوکی روحی کورد باسی ده‌کات که پێویست ناکات کاتی پێبکوژین، چونکه له مێژه خودی بنه‌ماڵه ئه‌و کاره‌یان له کۆڵ ئێمه کردۆته‌وه و خۆیان حه‌زده‌که‌ن سوکایه‌تیان پێبکرێت، ئه‌وه نییه له یاده‌کانی چڵکاوخۆره‌کانیان هانده‌ده‌ن، که دزی زیاتر بکه‌ن به ناوی نه‌مام چاندن و خولی تۆپی پێ و ئاهه‌نگ و کۆڕ و سمیناره‌کانیان.
تۆ ده‌زانی ئه‌و پۆسته‌ی به‌و دوایه دایانه کاکه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری ده‌زانی که‌س نه‌ما مه‌سعود بارزانی نه‌یبنێت و پێی نه‌ڵێت وه‌ره‌وه ده‌تکه‌مه وه‌زیری رۆشنبیری سامی شۆرشیشی ئاوا برده‌وه و شوان په‌روه‌ر پاره‌ی ئاهه‌نگی له‌دایک بوونی منداڵ وه‌رده‌گرێت که چی له چاوپێکه‌وتنێک ده‌ڵێت بارزانی گووتی ده‌تکه‌مه وه‌زیری رۆشنبیری که‌چی نه‌مویست.
مامۆستا با شتێکی خۆشت بۆ بگێڕمه‌وه له گه‌نجێکی لاتیڤیام پرسی بارودۆخی ووڵاته‌که‌تان چۆنه گووتی ده‌بێت چۆن بێت له‌کاتێکدا وه‌زیری رۆشنبیری باندیت بێت. بۆیه ده‌بێت بارودۆخی ووڵاته‌که‌ی ئێمه‌ش له لاتیڤیا باشتر نابێت که شوێنه گرنگه‌کانی ووڵات له ده‌ست سه‌رۆکێک بێت به شاباش. با ئه‌وه‌شت هه‌ر بۆ خۆشی بۆبگێڕمه‌وه ف.کاکه‌یی که وه‌زیر بوو، نه‌خۆشکه‌وت بێگومان له‌به‌ر کورد نا، هۆیه‌که‌ی چه‌وری بوو .که‌چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کرد ولێیان پرسی جه‌نابی وه‌زیر ده‌ڵێن نه‌خۆشی ده‌زانی وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌و به‌سته‌زمانه چی بوو؟ له وه‌ڵامدا وتی: من پۆسته‌که‌م جێنا‌هێڵم.
چه‌ند گوناحه زانی سه‌رۆکه‌که‌ی به‌ته‌مایه پۆسته‌که‌ی بدات به‌یه‌کێکیتر.
لێره رووی قسه‌کانم ناکه‌مه مامۆستا به‌ڵکو بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی که ده‌نووسن ،تکایه قسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له ئه‌رشیفی خۆتان بپارێزن له‌وانه‌یه دوایی چه‌ندان ساڵی دیکه به په‌شیمانیه‌ک بکرێنه پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی، ئێستا گه‌وره‌ترین کێشه‌ی منیش ئه‌وه‌یه که نووسینه‌کانی فه‌له‌که‌دین کاکه‌ییم به ئه‌رشیف نه‌کردووه، دوایی سه‌یرکردنێک خێرا لایده‌ده‌م. کێشه‌که‌ش گه‌ر مرۆڤ بیڵێت جه‌رگبڕه، که جاشه‌کان ڕاستر له سیاسیه‌کانی ئێستا ده‌دوێن، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و سایت و ڕۆژنامانه‌ی که چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ جاشه‌کان ده‌که‌ن پڕ فرۆش وپڕ خوێنه‌رن ئاخر له خۆڕا نیه ژنه‌که‌ی قاسم ئاغا ده‌ڵێت واز له مێرده‌که‌م بێنن با ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نی ماوه خزمه‌تی نیشتمانه‌که‌ی بکات.
له کۆتایی ئه‌من له‌وه ده‌گه‌م که مامۆستا ته‌نیایی سیاسی ته‌نگی پێهه‌ڵچینوه هه‌ست ده‌کات که‌س نییه گوێی لێبگرێ بۆیه ده‌ردی دڵی خۆی بۆ فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی به‌یان ده‌کات که له‌وه‌ش دڵنیام کاکه‌یی هه‌ر ناوێرێ بڵێت نامه‌که‌تم له کوردستانپۆست خوێندۆته‌وه.
مامۆستا خه‌ڵکانێکی زۆر هه‌یه تۆیان خۆش ده‌وێت و تۆ ده‌با له ریفراندۆم خۆت تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌کردبا، ئاخر مانگ له چوارده بوو شێرکۆ بێکه‌س وهه‌ڵکه‌وت وکارون عه‌بدوڵای کۆنه کۆمه‌نیستی کۆنه زاوای سه‌رۆ قادر‌و گیانی به‌گیانی ئاخر مرۆڤێک له مارکسیه‌وه ببێت به خزمه‌تکاری بنه‌ماڵه ده‌بێت له هاووڵاتی بوون گه‌یشتبێ تا ریفراندۆمم بۆ بکات؟ یا ئاسۆ که‌ریمی کۆنه کۆمه‌نیست به هه‌مان ده‌رد رۆیشتوو .
با شتێکی خۆشتان بۆ بگێڕمه‌وه له سه‌ر ئاسۆ که‌ریم دۆستێکم بۆیگێڕامه‌وه گووتی ئاسۆ تازه ببووه پارتی به ئیشی حزب چوومه وێ، ئاسۆ له‌وێ بوو فه‌ره‌نسۆ هه‌ریریش له‌وێ بوو دوایی که‌مێک قسه‌کردن له ئاسۆم پرسی کاتێک له‌ناو حزب بوویت ره‌خنه‌ت له هه‌موو شتێک ده‌گرت و هه‌تا له‌سه‌رکردایه‌تیش ئاسۆ وه‌ک رۆشنبیرێک هاته وه‌ڵام ویستی پیته‌کان درێژ بکات گووتی له‌راستیدا فه‌ره‌نسۆ نه‌یهێشت رسته‌که ته‌واو بکات و گووتی له‌راستیدایی چی غه‌له‌ت بکه‌یت به‌رامبه‌ر کاک مه‌سعود چاوت ده‌ردێنین. ئیتر دوایی ئه‌وه بێده‌نگی بووه.
برا گه‌وره و ته‌نها چاوه‌کانی ئاسۆ به پڕ به‌زه‌ییه‌وه ده‌یڕوانیه من و ده‌یگووت توخوا ئه‌وه پرسیار بوو کردت؟! ئه‌وانه که‌ی خه‌ڵکی سه‌ربه‌خۆن و که‌ی ده‌گه‌نه باڵای تۆ. ئه‌نجامه‌که‌شت دیت، که ده‌نگه‌کانیان کۆکرده‌وه وه‌ک کاری هه‌میشه‌یان چوونه به‌غداو گووتیان ئه‌وه داوایی کورده به‌س ئێمه نامانه‌وێ ماندووبون بۆ تۆ و ئه‌وانیش ده‌ست له پشتدانی سه‌رۆکه‌کانیان.
وه‌کو گووتم گه‌مه‌که له‌سه‌ره‌تا دیاربوو ئه‌قڵی ئه‌وانه هیچی لێشیننابێت . سه‌روه‌ری هه‌ر ئه‌وه نییه خه‌ڵک بینوسێته‌وه به‌ڵکو سه‌روه‌ری ئه‌وه‌یه که تۆ بۆخۆت بینووسیته‌وه، ڕاسته تۆ نووسه‌ر و تێکۆشه‌ری، به‌ڵام ئێمه‌ش پێشمه‌رگه‌بووین وق وربانیمان داوه‌و خه‌ونمان دزراوه. تۆ ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ت لا به‌ڵگه‌نه‌ویست بێت بۆ فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی وده‌وروبه‌ره‌که‌ی له‌نێوان هه‌ڵستانی رووباری خوێن له‌لاشه‌ی گه‌نجی کورد و دڵۆپێک خوێن له نینۆکی بنه‌ماڵه ئه‌و به‌دڵنیایی پشتیان له رووباره‌خ وێنه‌که‌یه. بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌من له‌گه‌ڵ چه‌ک نیم هه‌رچه‌نده ئه‌وان بڕیاریان داوه گوێ له‌خه‌ڵک نه‌گرن وئه‌و ده‌رگایه‌شیان خستۆته سه‌ر پشت. به‌س هیچ کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نیم کارێکیان بخرێته لایی ته‌رازووی چاکه، چونکه ئه‌و کاره‌یان ده‌یان پلانی قێزه‌وه‌نی به‌دوا دادێت وهیوادارم بایکۆت بکرێن چیتر دڵداریان له گه‌ڵ نه‌کرێت
***********************
* ئیدریسی هه‌میشه زیندوو، بارزانی نه‌مر: چاک له‌م قسه‌یه وردبه‌ره‌وه، بزانه مانای چی ده‌هگه‌یه‌نێت، ئه‌مه ئه‌وه‌ی خسته‌وه بیرم، که پیاوێکی قسه خۆش وا ده‌ڵێت ئه‌و بنه‌ماڵه که‌سیان لێنامرێت به مردوویه‌تییش هه‌ر زیندوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست