کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەیەك لە سەنتەرى پرێس بۆداكۆكیكردن لەرۆژنامەنووسان و شارەزابوونى زیاتر

Saturday, 26/06/2010, 12:00


وەك ئاشكرایە پێدانى زانیارى بە دەزگا راگەیاندنى یەكانى كوردستان لە لایەن سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان و حكومەتى هەرێم مافێكى سەرەتایى میدیا كان بۆ رومالكردنى ئەو لێدوان و هەڵوێست و سەردانانەى كەلەلایەن ئەو دوو دەزگایەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەداخەوە وەك تێبینى دەكرێت لەماوەى رابردوو بەتایبەت دواى 25/7/2009 ئەم دوو سەرۆكایەتى یە بایكۆتى دەزگا راگەیاندنى یەكانى ئۆپۆزسیۆن و میدیاى ئەهلى یان كردووە بەتایبەت هەر سێ كەناڵى ئاسمانى (سپێدە و پەیام و كەى ئێن ئێن) و رۆژنامەو گۆڤار ئەهلیەكانى وەك (هاوڵاتى و ئاوێنەو ستاندەر و لڤین) و چەند دەزگایەكى تر لەكاتى كۆنگرە رۆژنامەوانى یەكان لەكاتێكدایە ئەم دەزگایانە مۆڵەتى رەسمى یان هەیە و هاوكارێكى باشى خەڵكى كوردستانن. ئەمەش پێچەوانەى ئەو بەڵێنانەیە كە سەرۆكایەتى هەرێم و حكومەتى هەرێم بەهاوڵاتیان و دەنگ دەرانى كوردستانیان داوە كە بێ لایەنانە مامەلە لەگەڵ دەزگاكان دەكەن و هاوكارى یان دەبن.
ئێمە لە سەنتەرى پرێس بۆداكۆكیكردن لەرۆژنامەنووسان و شارەزابوونى زیاتر نیگەرانى خۆمان دەردەبرین لەو هەڵوێستانەى سەرۆكایەتى هەرێم و حكومەتى هەرێم كە پێچەوانەى یاساى كارى رۆژنامەگەرى یەو گومان دەخاتە سەر بێ لایەنى ئەم دوو دەزگایە.
خوازیارین هەر وەك چۆن لە لێدوانەكانیان ئەوەیان راگەیاندووە كە ئەوان بێ لایەنانە مامەڵە لەگەڵ دەزگاكانى راگەیاندن ، بێ لایەنانەش لەكاتى كۆنگرە رۆژنامەگەرى یەكان ئەو دەزگایانەش بانگهێشت بكەن.



سەنتەرى پرێس بۆداكۆكیكردن لەرۆژنامەنووسان و شارەزابوونى زیاتر

26/6/2010
هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە