نامەیەك بۆ ڕۆژنامە ئازاد و سەربەخۆكەى كەناڵى زاگرۆس (كاكە بڵند) ى ڕۆژنامەنووس؟
Tuesday, 18/05/2010, 12:00
بەڕێز ڕۆژنامەنووسى ئازاد ئەو كەسەیە لەگەڵ مەینەتى و ئازارەكانى گەلەكەى بژى , دەنگى ناڕەزایى خەڵك بێت لە نەهێشتنى گەندەڵى و ناعەدالەتى و دەرخستنى ڕاستییەكان و چاوساغى میللەت بێت و خاڵەلاوازەكان بخاتەڕوو و بەرپرس و حكومەت بكاتە ئامانج بۆ چاككردن و نەهێشتنى كەم و كوڕییەكان هەروەك دەنگێك بێت بە ناشرین بڵێ ناشرین وە بەجوان بڵێ جوان , وەلغاوكراوى هیچ دەستەو پارت و كۆمەڵەیەك نەبێت , كاتێك ویستى ڕاستییەك بخاتەڕوو بێ سڵەمینەوە هەنگاو بنێت .
من سەیرم لەبەڕێزت دێت كە دەڵێى من ڕۆژنامەنووسێكى ئازادم و زۆر جەریئانە باسى لاپەڕەكانى كەسانێك دەكەیت كەدڵنیام تۆ خۆت باوەڕت وایە ئەگەر ئەو كەسانە نەبوونایە هەرگیز ئازادیت بەچاوەكانت نەدەدى وە لەهەمان كاتدا دەزانیت و لەیادتە كەكێ ئەم وولاتەى بەم ئاقارە خراپەدا بردووە هەر لە ناعەدالەتییەوە بیگرە تا هێنانى دوژمن لە 31 ى ئابدا باشە كەتۆ ئەوەندە جەریئیت بۆ باسێكى 31 ى ئاب ناكەیت جا با ئەوسا بزانین دەسەڵات كە خۆت دەلێى من 10 ساڵ كارى رۆِژنامەنووسى ئازاد دەكەم تەنها پاداشت كراوم بزانین ئەو كاتیش پاداشت دەكرێى یان نا ؟؟؟؟؟
بۆیە پێش ئەوەى ویژدانت بفرۆشیتەوە بە نرخێكى كەم تكایە ئەوجارەش تكایە ناوى رۆژنامەنووسى ئازاد لەخۆت كەرەوە ئەوسا ئەو كارەبكە......!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست