چ یاسایەك بەر قەرارە !!!!؟؟؟؟
Sunday, 31/03/2013, 12:00
با بزانین چى دەگوزەرێ لە كوردستاندا كە ساڵانێكە باس لە یەك ئیدارەیى و چاك سازى و دیمكراتیەت دەكرێن ! سەرۆكى هەرێم تەنها 90 ڕۆژ دیارى دەكات بۆ چاك سازى ,ئایا بینیتان یا بیستان تەنها كەسێك لە سەر گەندەڵى نەقڵ بكرێن نەك فەسڵ بكرێن ؟؟ لە شاشەى تلفزیون و ڕوبەرى ڕۆژنامەكانیش تەنها قسەى سەوز و زەرد دەكرێن بۆ چەواشە كردنى جەماوەرى كوردستان , شاڵاو دەكرێتە سەر حكوومەتى ناوەندى گوایە بەرەو دیكتاتۆریەت هەنگاو دەنێ ,ئایا حكوومەتەكەى جەنابتان قۆرخ نەكراوە تەنها بۆ هەردوو حیزب؟ ئایا پەرلەمان كە یاسایەك دادەرێژێ بە كۆى دەنگ ,سەرۆك جەنابت چەندین جار واژۆت نەكردووە ؟ ئایا ئەمە دیمكراتیەتە ئێوە بە درێژایى مێژووى هەردوو حیزب بڵێن چەند جار سەركرادەتیەكەتان گۆڕیوە بە سەرۆكیشەوە ئایا ئەمە دیكتاتۆریەت نیە؟ پێم بڵێن چیە ؟ ئایا ئێستا ئێوە و ئیدارەى ئێوە نیە تورەكە دەكەن بە سەرى هاووڵاتى كورداو بێ سەرو شوێنى دەكەن , ئایا شەوانە ئێوە نین بە سەیارەى بێ رەقەم و جل و بەرگى ڕەشەوە دەمامك دەپۆشن لاسایى ملازم محسین دەكەنەوە و خەڵك لە كوردستان بەرشەق ئەدەن ؟ ئێوە نین ئەوەى بەعس نەیتوانى ئەنجامى بدات ئێوە ئەنجامتاندا؟ بەڕێوەبەرایەتى ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتى قەڵاچۆكردنى تاوان نیە كوڕى خەڵك تەنها لە بەر ئافەرینێكى خۆتان نیوە مردوو دەكەن؟ تاكوو ئەوەى ئەتانەوێت بڵێ وایە, وەرن تەماشاكەن بە سەدان خەڵكى بێتاوان تەنها لەسەر پاكەتێ حەب بە ساڵ ئەیان هێڵنەوە لە زیندان, داوایان لێ ناكەن كارتان بۆ بكەن !؟ ئێوە نین ئەتانەوێت كۆمەڵگا ناشیرین بكەن ! خۆتان نین بازرگانى هەموو شتە ناشیرین و خەتەرەكانن! تەنها لە بەر گیرفان پڕكردنى خۆتان وا دەزانن ئەگەر بە هارى عەرەبى كۆتایى بێت بەهارى كوردیش هەر دەبێت بگوزەرێت , ئەوسا چی دەكەن؟ بۆ خەڵك یەكە یەكە ناتان ناسن ئێوە كێن و چین و چیتان دەوێت!چاوەڕوان كەن تاكو یاسایەك بە سەر تاندا زاڵدەبێت و ئەوەى كرتان و دەیكەن هەروا بە ئاسانى باوەڕتان بێت گوزەر ناكات!!!!!!!
24/1/2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست