به بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی،ئه‌ندامانی پارتی ده‌نگیان به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوه
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
بۆ دژایه‌تی (یه‌كگرتووی و كۆمه‌ڵ) له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا پارتی جگه له‌وه‌ی به چه‌ندین شێوه هاوكاری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كردووه، ڕۆژی هه‌ڵبژاردنیش چه‌ندین ئه‌ندامی خۆی ڕاسپاردووه كه ده‌نگ به لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ژماره 58 بده‌ن.
به كتابێكی فه‌رمی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره (90083/596) ی به‌رواری (23/7/2009) كه له ژێر ناونیشانی (نهێنی‌و تایبه‌ت)و به واژۆی (فازیل میرانی) ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو لقی (12ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید‌و 2ی ناوشاری هه‌ولێر)كراوه، ڕاسپێردراون كه چه‌ند لیژنه ناوچه‌یه‌كی خۆیان ڕاسپێرن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ژماره 58 بده‌ن، هه‌ر له كتابه‌كه‌دا ئه‌و ڕوون كراوه‌ته‌وه كه نابێت ده‌نگه‌كان له 15000 هه‌زار كه‌متر بێت، چونكه پێناچێت خۆیان بتوانن چه‌ند هه‌زار ده‌نگێك به ده‌ستبهێنن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش پێناچێ هه‌ردوو لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید‌و هه‌ولێر توانیبێتیان به‌م بڕیاره‌وه پابه‌ند بن به‌ڵام زۆر ڕوونه كه توانیویانه زیاتر له 17000 هه‌زار ده‌نگ بۆ لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ته‌زویر بكه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتی " دوو ڕۆژ پاش هه‌ڵبژاردن ئێمه له‌و كتابه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاگادار كراین ئه‌ویش له ڕێگه‌ی لقی 12 ه‌وه، چونكه له ڕاستیدا ته‌وقعمان نه‌بوو ئه‌وه‌نده ده‌نگ بهێنین، ئه‌مه‌ش به ڕاستی سه‌یر بوو لامان".
شیاوی باسه كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به ژماره 58 له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌مجاره‌دا به‌شدارییان كرد‌و به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ڕێژه‌ی 1,45% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست