کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆکى زاکۆى سەلاحەدین تاکەى گەندەڵکارى و داوێنپیسى کۆلیژى زمان قبوڵ دەکەیت قوتابیەکى دووساڵ کەوتوو لە وانەیەک.

Sunday, 03/07/2011, 12:00


بەرێزان لەسایەى سەرى ئەم دوو حیزبە مافیایە ئەوەى رەوشت و ئەخلاق بێت نەمایە لەم کوردستانە سەروەرى یاس هەر باسى لێوە ناکرێت بۆیە مرۆڤ نازانێت هانا بۆ کێ ببات، یەکێ لە قوربانیانى گەنداڵکارى ئەم هەرێمە ساوایە من و هەزارانى وەک منە، من ئەوە بۆ ماوەى دووساڵ دەچێت و دواقۆناغمە لە یەک وانەى مامۆستا (م.نەریمان خۆشناو) کە لە بەشى کوردى کۆلیژى زمان لەگەڵ هەندێ مامۆستاى ترى وەک (د.ش و د.م و م. ر، ....هتد) ببوون بە دەڵالى دکتۆر نەوزاد حسن خۆشناو بۆ کارى داوێنپیسى و منیش کە لە هەموو وانەکان دەرچوومە و تەنها لەم وانەیە دەمێنمەوە نەک لەبەر ئەوەى زیرەک نیمە یان باش وەڵامم نەداوەتەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە تاکو ئێستا ئابڕوى خۆم پاراستووە و نەمویستووە وەک کەسانى ترم شۆڕبکەم یان تەسلیمیان بم بۆ کارى نابەجى و ئامادەشم تەر قین قەید بکرم نەک سەریان بۆ شوڕبکەم جا تکام لە لایەنى بەرپرس و وەزیرى خوێندنى باڵا و سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەددین و بەرپرسان ئەوەیە سنوورێک بۆ کارە دزێوانە دابنیانێن چیتر کەسانى وەک من نەبنە سووتەمەنى و قوربانیى کەسانى منیش بڕیارم داوە ئەم جارە لە خولى دووەم دەرنەچم وەک (بوعەزیزى) لە ساحەى کۆلیژ خۆم بسوتێنم تا هەموو کەس بزانێت کوردستان بۆتە مۆڵڵگەى باندى دزى و گەندەڵى و داوێنپیسى.


کۆلیژى زمانى زانکۆى سەلاحەدین هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە