هەڵپەساردنى چنارى بەناو وەزیرى شەهیدان چ پەیامێكى هەیە ...؟
Wednesday, 15/04/2009, 12:00
ئەوا سێ مانگ بەڕێ دەكەین و پێدەنێینە نێو مانگى چوارەم هاوكات لەم ماوەیە كۆمەڵێ پرسى گرنگ لە گۆڕێیە بەڵام چنارى وەزیرى كاروبارى شەهیدان دەنگ و ڕەنگى نەماوە، گەلى كورد زۆربەى مەرگەساتەكانى لەهەردوو مانگى مارس و ئەپریلدا لێ كۆبۆتەوە ، دەیان كارەساتى نەگریسى بەسەر هاتووە یادەوەرییەكانى هێندە تاڵ و برینداركەرن بەهیچ شێوەیەك سارێژ ناكرێن هەر ئەم یادەوەریانەیش لەم ئان و ساتەدا كە پڕن لەپرسى ئەنفال و كیمیاباران و ناساندنى جینوسایدى گەلى كورد بەجیهان، وەك پرسێكى مەزن ئەم كارەساتانە هێندە گرنگەلاى میللەتى كورد تا بتوانرێ دۆزى نەتەوەى كورد بەرەو رۆشنى بەرین، لەناو ئەم هەموو گێژاوەى ئەنفال و قڕكردن و بەشمەینەتیانەدا كە یادەوەرییەكان لە مێشكى گشت مرۆڤێكى ئاگادار لەرووداوەكان قەت ون نابێ، چنار سەعدى وەزیرى بەناو شەهیدان چ رۆلێكى هەبووە بۆ ئەم یادەوەرى و پرسە گرنگانە، لەسەرەتاى مانگى ئێپڕیل لە پەرلەمانى ئەوڕوپا لە برۆكسلى پایتەختى بەلجیكا لەسەر بانگێشتى (ئۆلى شملیت) ئەندامى پەرلەمانى ئەوڕوپا سیمینارێك رێكخرا سەبارەت بە جینوسایدى گەلى كورد، دكتۆر مەحەمەد ئیحسان بە نوێنەرایەتى حكومەتى هەرێم بەشداریكرد لەنێو ئەم هەموو كەسایەتیانەى بەشدارببوون وەك سەلاحەدین سالح، بەختیار جاف، مونزیر ئەلفەزل، سیڤركین ئۆرسون و چەندین سیاسەتمەداران و پرۆفیسۆرى نیودەوڵەتى، چنار سەعد ئەگەرچى ئێستا لەئەوڕوپایە لەم سیمینارەش بەشدارى پێنەكرا هەروەها لەسەر ئاستى دیكەى یادى ئەنفال كە رۆژى 14/4 ناسراوە بەرۆژى ئەنفالى گەلى كورد هەمدیس چنارى وەزیر لە گشت چالاكیەكانى دەرەوە و ناوەوەى كوردستان هیچ پەیامیكى نەبوو لەنێو ئەم كەڕنەڤاڵە پڕ لەفرمێسك و گریاناویەى وەك هێنانەوەى روفاتى 187 ئەنفالكراوى گەرمیان و یادى كیمیا بارانكردنى بالیسان و شێخ وەسانا و دەڤەرەكانیتر چنار هیچ ناوى نیە و بێدەنگە ئەمەش ماناى ئەوەیە كە چنار سەعد سیمبولى شەرمەزارییە لەئاست پیرۆزى و بەرزى خوێنى شەهیدان، چنار عەیبدارترین كەسە بەهیچ پێوەرێك ناشێ شكستەكانى بەخوێنى شەهیدان هاوتا بكرێ یا بشاردرێتەوە، دوورخستنەوەى چنار سەعد لە وەزارەتى شەهیدان لەم ئانوساتەدا جێى خۆیبوو، بەڵام نەئەبوو بەكڕو بێدەنگى ئەم بڕیارە بدرابوایە بەڵكو ئەبوایە زۆر ئاشكرا بڕیارى تەجمیدكردنى چنار سەعد لەوەزیرى شەهیدان بدرابوایە تاوەكو ببێتە پەند بۆ سەرجەم ئەو بەرپرسە نابەرپرسانەى كە خوێنى ئەم میللەتە بەش مەینەتە ئەمژن و موزایەدە بە گەل دەكەن با ئەوانیش ترسى تەجمیدكردنیان هەبێت.
ئەم لینكەش وردەكارى تەجمیدكردنى چنارى وەزیرە كە ناسراوە بە وەزیرى گەڕۆك
http://www.kurdistanpost.com?view.asp?id=2df50ad8
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست