کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە مەولانا خالیدەوە تا نەوشیروان مستەفا

Sunday, 05/04/2009, 12:00


(نەبۆ كوێر هەڵپەڕەو نەبۆ كەڕ گۆرانى بڵێ) 

بە درێژایى مێژوو ئەگەر خوێندنەوەیەكى ئەكادیمى هەبێت كۆمەڵگاى كوردى بە هۆى نەبونى پاشخانێكى ڕۆشنبیرى گشتیەوە لە هەموو شێوەكانى قۆناغى گەشە سەندنیدا بەرامبەر بەریەككەوتن و هاتنى گۆڕانە جیهانیەكان نەیتوانیوە هەڵگرى گۆڕانى سیستماتیك بێت كە ئەتوانین بە شۆڕبونەوەى مێژوى ڕابردو بۆ ئێستاو داهاتوش ناو بنێین بۆیە دەتوانین بڵێین ئەو عەقلانەى كە لەناو كوردا بەدەر لە بەرژەوەندى خۆى و خێڵى وناوچەى خۆى وە لەم بازنە دەرچو بێت وەك ئەركى لێپرسراویەتى ڕوانیبێتییە بەرژەوەندى گشتىیە دوورو نزیكەكانى نەتەوەى كورد ئەوا بەردەوام لە لایەن دەستەڵاتى خۆماڵى و خێڵەكیەوە بە توندى دژایەتى كراوە كە بەراورد بە دژایەتى دژە كوردەكان ئەم دەستەڵاتە خێلەكییە تا ڕادەى كوشتنیش بووە, بۆیە دەكرێ بڵێین لە مێژوودا گەلێك پیاوى مەزنى وەك مەولانا خالید كە زاناو بیر مەندى قۆناغى خۆى بوە وە خوێندنەوەو دنیا بینى جیاوازى هەبوە بۆ پێشكەوتنە نەتەوایەتیەكان و لە بەرامبەر نایەكسانیەكانى دەستەڵاتى ناوخۆى ئەو كاتەدا داواى كردوە كە خەڵك هوشیار بێت بەرامبەر ئەو سامانەى كە ئەو كات هەبووە تا بۆ بەرژەوەندى كورد بەكار بێت نەك بنە ماڵە یەك وە دواى ئەوەى دەستەڵات كەنار گیرى كرد ئەو بەردەوام پیاوى گەورەى دروست كردوە هەمو ئەوانەى كە كورد وەك مێژو شانازى پێوە دەكات لەگەڵ ئەو بوون وەك ئەویشیان بەسەر هات و بەدەر نران و گۆڕغەریب بوون وە تۆمەتبار كران كە بەتەنیا مەولانا خالید نەبوو بۆ نمونە شاعیرى گەورەو داهێنەرى كورد (نالى) كە وەك مەولاناى مەزن گوێى لێ نەگیراو ئەمارەتى بابان لە پێناو بەرژەوەندى بنەماڵەو تاكەكەسیدا گوێیان لە نالى نەگرت و دەربەدەر بوو كە (نالى) ڕۆیى و نەگەرَاییەوە و گۆڕ غەریب بوو مەولاناش دەربەدەرى شام كرا ,لە قۆناغەكانى ترى مێژوشدا گەلێ كەسى كەش وەك (جمال عیرفان ) لە سەر ڕا دەربڕین لە ماڵەكەى خۆیدا كوژرا كە لە سەرەتاداخۆشى بەشێك بوو لە دروست كەرى حكومەتەكە [ كە لە یەكێك لە لێكۆڵینەوەكاندا خەڵات درا بە نوسەرێك كە جمال عیرفانى بە خیانەت كار ناو بردبوو ] وە گەلێ شتى تریش .. هەر بەم پێیە كە تا ئێستا كورد نەیتوانیوە بێتە خاوەن هۆشمەندییەكى گشتى و هەمەلایەنە ئەتوانین بڵێن مێژو خۆى دوبارە دەكاتەوە كە ئێستە نەوشیروان مستەفا یەكێكە لەو دڵسۆزانەى ئەیەوێت ئەوەى ئەمرۆَ ئەتوانین بە خوێندنەوەیەكى جیاوازەوە لە ناو گۆڕانكارییە جیهانى و ناوچەیى و ناوخۆیدا یارییەكان بە ئاراستەى بەرژەوەندى دوورو نزیكى كورد ببات كە خەم خۆرترین كەسە بۆ دەسكەوتەكان دور لە بە كاڵا كردنى تاكى كوردى وە گەڕانەوەى حورمەت بۆ تاكى كوردى یە , بۆیە دەكرێت بڵێین لە نێوان پڕۆژەكانى و خێڵ و دەستەڵات و پشتگیرى شەقام تا چ ئاستێك پشتگیرى لێ دەكرێت چونكە ژینگەیەك بۆ تاكى كوردى دروست بووە كە پەروەردەكردنى جۆرێكە لە بە كاڵا كردنى كە ئەم پەروەردەكردنە گوناهێكى گەورەیە دەرهەق بە تاكى كوردى دەكرێت یان با بڵێین هەمان سستەمى ( بەعسیزمە) لە فۆرمێكى تردا ئەمە لە كایەكانى دەستەڵات و سیاسەتدا خۆ لە كایەى هونەریشدا هەر بو شێوە بووە ئەوە (حەسەن زیرەك) كە بووە یەكێك لە قۆناغە گرنگەكانى گۆرانى و زمان و داهێنانى ووشەى كوردى كە دەربە دەر بوو , ئەگەر بەم پێودانگە كە مێژو خوّى دووبارە دەكاتەوە بڕوانینە نەوشیروان مستەفا كە گوێ ى لێ ناگیرێ و كار بە پڕۆژەكانى ناكرێ وە نەوشیروان ئەیەوێت تاكى كوردى لە تاكێكى مشە خۆرى بێ بەرهەم و سایكۆلۆژیایەكى ڕوخاوەوە لە پەروەردەیەكى نا عەقلانیدا بگوازێتەوە بۆ تاكێكى بەرهەم هێن و سایكۆلۆژیاییەكى كامڵ و كڕین و فرۆشتنى پێوە نەكرێ ببێتە تاكێكى خاوەن ماف و ئەرك وە ژینگەیەكى بۆ دروست بكرێ كە تاكى كوردى بتوانێت بە متمانە بوون بە هێزو عەقلى خۆى خۆى دروست بكات ئێمە لێرەدا مەبستمان نییە نەوشیروان مستەفا بكەینە كاریزما بەڵكو ئەویش وەك هەر هاوڵاتییەك ئەرك و مافى هەیە بەلامَ ئەو سەركردەیەكى خەمخۆرى ڕابردو ئێستاو داهاتوشە كارو پرَژەكانى ئەمە دەسەلمێنن , بەڵام مەخابن گەلێ پیاوى گرگن و نا كامڵ لە ناو ماڵپەڕو ڕۆژنامەو میدیاكاندا بە خەیاڵ پڵاو و هەوڵى بێ هودە باسى دەكەن , بۆیە ئێمەش ئەم پەندە كوردییە بیرى نەوشیروان دەهێنینەوە كە دەڵێ

[ نە بۆ كوێر هەڵپەڕەو نەبۆ كەڕ گۆرانى بڵێ ]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە