کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ستران عه‌بدوڵڵا فێرمان ده‌كات جنێو به‌ گۆڕان بده‌ین

Monday, 14/02/2011, 12:00




ئه‌مرۆ 13-2 له‌باره‌گای رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و له‌ژوره‌كه‌ی ستران عه‌بدوڵلای ماستاو چی كه‌ مكینه‌كه‌ی له‌ ئیشدایه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات له‌كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نوسه‌ران و سكرتاریه‌تی نوسیندا ،ستران عه‌بدوڵڵا به‌ توندی ئیهانه‌و سوكایه‌تی به‌ جه‌ماعه‌تی ده‌سته‌ی نوسه‌ران كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تا ئێستا وتاریان نه‌نوسیوه‌و جنێویان به‌ گۆڕان و گرده‌كه‌ نه‌یاوه‌.
ستران عه‌بدوڵڵا وتویه‌تی ده‌بێت هه‌مووتان بنوسن و جنێو به‌گۆڕان بده‌ن .
هه‌ر بۆیه‌ دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ هه‌ندێك له‌ده‌سته‌ی نوسه‌ران هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان هه‌بوو وتویانه‌ ئێمه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی كه‌ ستران ده‌یكات زمانی سه‌حافه‌ نییه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ زمانی خه‌ڵكی ناو بازاڕه‌ با ئه‌وانه‌بچن بنووسن كه‌ سه‌یاره‌و خانوویان بۆ ده‌كڕن،به‌ڵام ترسنۆك و جه‌بانه‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ر نه‌كرێن و كورسییه‌كانیان خه‌ڵكی تر نه‌یگرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌وتنه‌ وتار نوسین و جنێو دان به‌ ئۆپۆزسیۆن و گرده‌كه‌ بیگومان ناشوێرن به‌ ناوی خۆیانه‌وه‌ وتاره‌كان بنووسن هه‌موو به‌ ناوی خوازراوه‌وه‌ دایده‌نێن.
هه‌موو كه‌س ئێستا ده‌زانێت كوردستانی نوێ له‌ئێستایدا چه‌ند سوك و بێ مسته‌وایه‌ كۆمه‌ڵێك مناڵ بازاڕ ده‌یبه‌ن به‌ ڕێوه‌و كه‌س نایخوێنیته‌وه‌ ئه‌وناه‌شی له‌و رۆژنامه‌یه‌دان له‌به‌ر موچه‌كه‌ كارده‌كه‌ن و هیچ ئینتیمایه‌كییان نه‌بۆ یه‌كێتی و نه‌ بۆ رۆژنامه‌كه‌ نییه‌ هه‌ربۆیه‌ سترانه‌ روو ره‌ش ئاسنی سارد ئه‌كوتێت و خۆی و رۆژنامه‌ بێ مسته‌واكه‌ی هیچ كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر مناڵێكیش نییه‌.
به‌ڵام حه‌یف بۆ ئه‌و كوردستانی نوێیه‌ی كه‌ كاوه‌ محه‌مه‌د ده‌یبرد به‌ڕێوه‌ سترانیش چاوه‌ڕێبكات كه‌ له‌كوردستانی نوێدا ده‌نگێكی موعاره‌زه‌ په‌یدا ده‌بێت و چینر ناهێڵن به‌وجۆره‌ زوڵم له‌ كارمه‌نده‌كانی بكات و له‌سه‌ر مه‌زاجی خۆی بڕیار ده‌ربكات لێره‌وه‌ به‌ستران ده‌ڵێم كه‌ دور نییه‌ ئه‌ویش به‌ ده‌رده‌كه‌ی بن عابدین و موباره‌ك بچێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە