لەجەمال عبد الناسرەوە بۆمەسعود بەرزانی
Monday, 04/04/2011, 12:00
ئەو شێوازە حوکمرانیەی لە دوای پەنجاکاندا هاتەکایەوەو لەژێر سێبەری جەمال عبدالناسر پێکهێنرا ،بەرەو روخان ونەمان دەچێت، زۆر دەمێکە دەبوو ئەم شێوازانە بەرەو نەمان چوبنایە ،چونکە ئەکاتەی جەمال عبدالناسر بیروباوەرەکانی بڵاودەکردەوە وهانی کۆمەڵی عەرەبی و وڵاتانی ناوچەکەی ئەدا بۆ پێکهێنان ودەسەبەرکردنی سیستمێکی جیاواز و کۆمەکی زۆربەی ووڵاتانی دەکرد،بۆ بەرپا کردنی سیستمێکی هاوشێوەی خۆی ،هێزێکی ئەفسوناوی لەپشتی بوو،هێزێک بەرەیەکی سەرەکی و یەکەیەکی سەرەکی هاوکێشەی دونیا بوو.ئەو هێزەش لە هەڵدێرەکانی نەوتەکانی جاخی پێشوو بەرگەی نەگرت و دواهەناسەکانی بەدەستی غوربتشۆفدا دەرچوو،بەنەمانی بلۆکی رۆژهەڵات زۆر ووڵاتی دنیا گۆرانکاری لەسیستەمی حوکم رانی کرد وبەڵکو تەواوی ووڵاتانی ژێر دەستی یەکێتی سۆڤێت وووڵاتانی ئوروپای رۆژهەڵات جموجۆڵی گۆرانکاری تێکەوت ولەو رونگەیەوە دەبوا ئەم ووڵاتانەشی بەرکەوتایە ،جەمال عبدالناسر لە زۆربەی ناوچەکەدا گەرای داناوو حوکمەتی هاوکێشەی خۆی هەڵهێنا ،لەوانەش سوریا ویەمەن وسودان ولیبیا وعیراق وجزائیروتونس هتد سیستمی ئەم ووڵاتانە هەرچەند چەند روتوشێکی کەمی بۆ کرا بە بەردەوامی کاتدا بەڵێم شکڵی گشتی و بیرو بروا سەرەکی یەکانی وەک خۆی مانەوە ،لە کۆکردنەوەی گشت بریار و سەروەری وداهات و داهاتووی ووڵات و گەل لە یەک کەسدا یان لەژێر ناوی یەک حزب دا ،ئەم نەخۆشی یە بەداخەوە کوردستانیشی گرتەوە (لەوانەیە لەو کاتەوە بوو بێ کە جەمال عبد الناسر چاوی بە بارزانی کەتبوو) بەجۆرێ لە جۆرەکان و بەدرێژایی مێژووی ڕاپەرینەکانی کورد بۆ ئازادی (هەرچەند ئەوەندەی بە شەری ناوخۆ وبراکوژی و یەکتر سرینەوە وە خەریک بوون بە دوژمنەوە خەریک نەبوون) ئەم حزبە کوردیانە لە زۆربەی کات لەگەڵ ئەوەی ئامرازی دەستی ئەم ووڵات و ئەو ووڵات بوونە وویستویانە خۆیان تاقە حزب و تاقە سەروەری بن و خۆیان ئازایەتی و ناوو گەورەیی قۆرغ کەن ،ئەم ووڵاتانە ی کەباسمان کرد بە کوردستانیشەوە کەهێشتا وڵات نی یە بەشۆرش دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست وخەباتیان کردووە وسەرۆکەکانیان لە دوای ئینقلاب وشۆرش وهیلاک بوون هەڵبژاردنیان کردووە!!!!.ئەم سەرۆکانە بەگشتی پاڵەوانی پاڵەوانەکان بوونە و هەرخۆشیان مەزنترین شۆرش گێری ئەوکاتانەبوونە ،،بۆیە ئەم ووڵاتانە لە زۆر لاوە لەیەک دەچن ،هەر خۆیان سەرکردەی شۆرش دەکەن ودواجاش کە شۆرش سەردەکەوێ هەرخۆیانن دەبن بە سەرۆک،بەپاشا،بەسوڵتان بە میر بەباوک.....هتد ئەم لێکچونە زۆر رون دەبێتەوە .کاتێ هەمان سیستەم وهەمان عەقلیەت وهەمان تێگەیشتن ودرککردن وترس لەمەسەلەکان دەبینین، بۆ نمونە لە مسر وتونس ویەمەن ولیبیاو سوریاو ئوردن وهتد سەرکردەکان بە خۆپیشاندەران دەڵێن تێک دەر وئاژاوەگێر وباسی دەستی دەرەکی دەکەن لەپشتی خۆپیشاندەرانەوەو دەستی بێگانەو تێکدانی ئەزمون وباری ئابوری وئارامی و سەدان ناوونیتکە کە دەیانەوێ شەرعیەت بەخۆیان ومانەوەیان بدەن کەچی خۆیان هۆی ئاژاوەن و خۆیان خەڵکی بەرەو نائارامی دەبەن بە ناعەدالەتیان وخۆیان ئابوری ووڵات تێکئەشکێنن بە دزینی داهات وسەرمایەی ووڵات وکەڵەکەکردنی لە بانقەکانی جیهانی دا ،پارەکەڵەک بوەکانی بن عەلی وحوسنی موبارەک و قەزافی بەڵگەی حاشاهەڵنەگری ئەم دزیانەن. تادێ ئەم سیستەمانە بەرەو روخان و تێک شکان ولەناوچوون دەچن باهۆزی گۆرانکاری بەرێوەیەو هاکا لەکوردستانیشدا مژدەی خۆشی ئەبیسترێ ودوا نمونەی سیستەم بەبۆن وبەرامەی جەمال عبد الناسر کۆتایی دێ ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست